"an independent online kurdish website

بە ناوی سەرجەم منداڵانی ئەنـدامانی کۆمـەڵەی منـداڵانی کورد لە نەرویـج.

زۆر بە تونـدی پرۆتیستۆی تاوانی زیندانیکردنی مامۆستا (زارا محـه‌مـه‌دی) وانەبێـژی زمانی کوردی لە رۆژهـەڵاتی کوردستان دەکـەین، کە لە لایەن دەزگای نـادادی رژێمی کۆماری سێدارەوە، بە ناڕەوا و بێ بنەمای یاسایی بۆ ماوەی (١٠) ساڵ زینـدانییان بە سەریـدا سەپانـدووە. ئەمەش ئەوپەڕی رەگەزپەرستی و نامەردی و کۆنەپەرستییە. ئەم بڕیارە تاوانێکی قـێزەوەنی رژێمی دیکتاتۆر و فاشست و رەگەزپەرستی ئیرانە، بەرانبەر بە زمـانی کوردی، کە زمـانی پەنجـا ملـیۆن کـوردە. کە زۆر رەسەنـتر و دێـرینـتر و پاکـتر و دەوڵەمەنـترە لە زمانی فارسی و تورکی.. ئێـران و تورکیا تووشی فـۆبیای زمـانی کوردی بوونـە. بە مەترسی بۆ سەر ئاساییشی نەتەوەییان دەزانن، بەڵام ئەمە راست نیـیە و بیر و بۆچـوونێکی هەڵبەستراو و بێ بنەمـایە.. زمانی کوردی دژایەتی زمانی هـیچ نەتەوەیەکی نەکـردووە و مەترسیش نییە بۆ سەر ئاسایشی هـیچ نەتەوەیەک.

تاوانی زیندانیکـردنی مامۆستا زارا محـەمەدی بە تومەتی فـێرکردی منداڵانی کورد بە زمانی دایکـیان (زمانی كوردی) تاوان نیـیە. فـێربـوون و خوێنـدن بە زمانی دایک مافـێکی رەوای دانپینراوە لە لایـەن رێکخـراوی نێونەتـەوەیی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی منداڵان.

 زیندانیکردنی مامۆستا زارا محەمەدی لە لایەن ئاخووندەکانی رژێمی کۆماری سێدارەوە، تاوانە و پێشێلکردنێکی زەقی هەموو یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەکان و مافەکـانی مرۆڤ و منـداڵانە. تاوانی ئەوەیە کە کوردە و بێتاوانە.

بەڵام با رژێمی ئێران، شەمشەمە کوێـرەکانی تاریکی، باش ئەوە بـزانن، کە زمانی کوردی زۆر لەوە گەورەترە، کە بە زیندانیکـردنی سەدان مامۆستای کورد بتوانـن رەگ و ریشەی ئەستووری هەڵـتەکێنن و خۆشەویستی و پەرۆشی لە دڵماندا دەربهـێنن. زمانی کوردی لە ناوناچـێت و دەمێنـێت.

داوا لە رژێمی رەگەزپەرستی ئێران دەکەین، کە بە زوتریـن کـات سزای زیندانییەکەی مامۆستا زارا محەمەدی هەڵـبوەشێـننەوە و ئـازادی بکەن.

بە داخەوە، دەبۆایە سەندیکای یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و نووسەران و رۆشنبیران و زمانەوانان و چەنـد قوتابخانەیەکی شاری هەولـێر، لە رۆژی یەکشەمە ( ١٩/یۆنیۆ/٢٠٢٠) لە دژی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران (محـەمەد جه‌واد زه‌ریـفی) بۆ شاری هەولێر بە چەندین دروشمی ناڕەزاییەوە، خۆپێشانـدانیان لە دژی هـاتنەکەی بۆ باشووری کوردستان سازبکـردایە و رێیان لێی بگـرتایە و بە رەگەزپـەرست و تاوانبـار ناویان ببردایـە.. بێگومان هەرگیز دەسەڵاتـدارانی تورکیا و ئێران و عـێراق، بۆ کـاری باش و بۆ نیـازی پاک، روو لە هـەرێـمی کوردستان ناکەن. مەرام و پیـلان و نیـازێکی گـڵاوی دژ بە بەرژەوەنـدییەکان و بە یەکـێتی کوردیان لەبـن سەریـان دایـە.

داوا لە هەموو دڵسـۆزانی گەلەکەمان دەکەین، کە پشتگـیری لە مامۆسـتا زارا محەمەدی بکەن و داوای ئازادکردنی بکەن. داوا لە هەموو کورد و کوردستان پەروەرێکی دڵسـۆز و لە هەمـوو رێکخـراوە کوردستانییەکـان دەکـەین، لە کوردستان بن یا لە هەنـدەران بن. کەمـپینـێکی ناڕەزایی و پشتگیری و داوای ئازادکردنی مامۆستا زارا محەمەدی رابگەیەنـن و ناوی خۆیـان بنـووسن واژۆی بکەن، لە گەڵ دەرکردنی بەیاننامەیەکی ناڕەزایی و پرۆتیستۆکـردن. بە زمانی کوردی و ئینگـلیزی و عـەرەبی و فارسی. بینێرن بۆ رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ و منداڵان و بۆ یونسێف و بۆ چەندین رێکخراو و لایەنی تر.

ئێمەی کۆمەڵەی منداڵانی کورد لە نەرویـج. ئامادەین کە یەکەمین کۆمەڵە بین لە ناونووسـین و واژۆکردنی ئەو بەیـاننامـەیـەدا، گەر رابگەیـەنـدرێـت.

بمـرێ داگـیرکەرانی کوردســتان

رسوایی و شەرمەزاری بۆ رەگەزپەرسـتانی دژی زمـانی کـوردی.

رەزا شـوان

سـەرۆکی کۆمەڵـەی منـداڵانی کـورد ـ لە نەرویـج

 ٢٠/ یۆنیـۆ/٢٠٢٠

         

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی