Hoppa till innehåll
Hem » دایە ”نوسرەت هەمزە” دایکی هاوڕێ حەمەدەمین خەراپە ماڵاوایی لە ژیان کرد

دایە ”نوسرەت هەمزە” دایکی هاوڕێ حەمەدەمین خەراپە ماڵاوایی لە ژیان کرد

دایە ”نوسرەت هەمزە” دایکی کاک ”محەممەد ئەمین بایەزیدی” ناسراو بە ”محەممەدئەمین خراپە” کادر و فەرماندەی حیزبی دێموکرات لە گوندی ”خراپە”ی پیرانشار کۆچی دوایی کرد.

دایە ”نوسرەت” لە ساڵی ١٣٢١ی هەتاوی لە گوندی ”خراپە” لەدایک بووە و دواتر لە ”پیرانشار” نیشتەجێ بووە.

هاوسەری دایە ”نوسرەت”، کاک ”حوسێن بایەزیدی” لە هێزی بەرگریدا بووە کە لە چەندین شەڕ و تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزە دژی گەلییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێراندا بریندار بووە.

ئێستا کوڕێکی دایە ”نوسرەت” بەناوی کاک ”محەممەد ئەمین بایەزیدی” ناسراو بە ”محەممەدئەمین خراپە” لە ڕێزی پێشمەرگەکانی کوردستاندایە و کادرێکی لێوەشاوە و فەرماندەیەکی بەوەجی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.

سەرچاوە:  کوردستان میدیا

پێشمەرگەکان: سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هاوڕێ کاک حەمەدەمین و خزم و کەس و کاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمی دەزانین. روحی دایە نوسرەت شاد بێ.

 ساڵی 2015 وتووێژێکمان لە گەل کاک حەمەدەمین پێک هێناوە کە دوبارە بڵاوی دەکەینەوە

حەمەدەمین خەراپە