"an independent online kurdish website

پێشمەرگەکان: بەداخەوە رۆژی یەکشەممە  2021/01/17 لە بەیانی کاک حەسەن ئازرئەفشان لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا بە هۆی ڕاوەستانی دڵ ماڵئاوایی لە  ژیان کرد

و   غەمێکی گرانی  بۆ  برا و مناڵ و خزم و کەسانی بە جێ هێشت.  کاک حەسەن ماوەی چەند ساڵیکی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو لە  هیزی شەهید ئەفشین و تا دواکاتی ژیانی وەفادر بە رێبازی حدکا مایەوە.  دوو برای کاک حەسەن،  بەڕێزان خدر دوڵەیی و مەولود  ئەندامی حیزبی دێمۆکڕاتن و لە شاری فالوونی سوید دەژین.

بە داخەوە رۆژی شەممە ڕێکەوتی 21-11-2020 ش ، برایەکی تریان بە ناوی ئەحمەد کۆچی دوایی کرد .

لەم ماوە کورتەدا ئەوە دوهەمین روداوی تاڵی بنەماڵەی ئازەرئەفشانە.

روحیان شاد و ئاخرین خەمیان بێ و سەرەخۆشی لە هاوڕێیان کاک خدر و کاک مەولود و سەرجەم بنەماڵە و خزمانیان دەکەین.

 

***

سپاس و پێزانین
لە لایەن خۆم و بنەماڵەکەمانەوە سپاس و پێزانینمان هەیە بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە بە بۆنەی مەرگی خوالێخۆشبو حەسەن ئازەرئەفشان لە نزیک و دوورەوە زەحمەتیان کێشاوە و سەرەخۆشیان بە تەلەفۆن یا لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانە لێکردین.
دەگەڵ ڕێز و حورمەت
براتان خدر و مەولود

*****

دەقی هەواڵ وەرگیراو لە کوردستان میدیا

کاک “حەسەن ئازەرئەفشان” پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکرات لە نەغەدە کۆچی دوایی کرد.

ڕێکەوتی ٢٨ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی، کاک “حەسەن ئازەرئەفشان”، پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، دانیشتووی شاری نەغەدە لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا و بەهۆی ڕاوەستانی دڵ، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک “حەسەن “، کوڕی مام “ڕەسووڵ”، لە بنەماڵەیەکی مام ناوەندی و نشتیمانپەروەر، لە گوندی “گرکەگوور”ی ناوچەی دەشتەبێڵی شنۆ لە دایک بووە و دواتر ڕووی کردووەتە ناوچەی “دۆڵ” سەر بە شاری ورمێ و لە گوندی “دەلۆ”ی ناوچەی دۆڵ نیشتەجێ بووە.

ناوبراو دوای شۆڕشی گەلانی ئێران و ئاشکرابوونی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وەک ئەندامێکی حیزبی دێموکرات دەستی بە خەبات و تێکۆشان کردووە.

بەهۆی ئەوەیکە برایەکی کاک “حەسەن”، پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە و لەژێر گوشاری کۆماری ئیسلامیدا بوونە، سەرەنجام ڕێکەوتی ١٤ی خاکەلێوەی ١٣٦١ی هەتاویدا، بڕیاریان دا لەگەڵ دوو برای دیکەی بچنە نێو ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هەر چوار برا پێکەوە بوونەتە پێشمەرگە.

سێ برای لە هێزی شەهید “سمکۆ”دا بوون، بەڵام کاک “حەسەن”، بەهۆی ئاشنایەتیی زۆری لە گەڵ تەشکیلاتی کۆمیتەی شارستانی نەغەدە و پێشمەرگەکانی هێزی شەهید “ئەفشین”، هەتا کۆتایی پاییزی ٦٣ی هەتاوی، لە هێزی شەهید “ئەفشین” و لە ڕیزەکانی خەباتدا، تێکۆشانی هەبووە.

دوای گیرانەوەی ناوچەی “سەرشاخان”، کاک “حەسەن” وێڕای هاوسەنگەرانی پاشەکشەیان کرد بۆ قەندیل. ناوبراو بەهۆی ئەوەیکە ماڵ و خێزانەکەی لە ناوچەی “سەرشاخان” دەژیان لە سەر ئیزنی حیزب گەڕایەوە و ماڵەکەی بردە شاری نەغەدە و هەتا کۆتایی ژیانی بە ڕێبازی شەهیدان وەفادار مایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی