"an independent online kurdish website

ئێژن: ئیبراهیم که‌شفی خودای کرد

بوتخانه‌ی رمان گه‌لی ئازاد کرد

به‌ڵام بۆ مرۆڤ ئه‌ویش هه‌روه‌ها

بوتێ زۆر گه‌وره‌ و به‌سامی ساز کرد

ئه‌گه‌ر چاوێ به‌ مێژووی ژیانی مرۆڤدا بگێڕین، بۆمان ده‌رئه‌که‌وێت که‌ له‌ سه‌ره‌تادا مرۆڤ له‌ ناو ئه‌شکه‌وت جه‌نگه‌ڵدا ژیاوه‌، له‌ ره‌وتی ژیاندا پله‌به‌پله‌ هه‌وڵی داوه‌ بۆ ئاسانکاری‌ کاروباری ژیانی تا گه‌یشته‌ به‌م ده‌ورانه‌ گه‌شه‌ی ئه‌مڕۆ که‌ ئه‌توانێ له‌ چاوتروکانێکدا ئاگاداری رووداوه‌کانی گۆی زه‌وی‌ بێت. مرۆڤ له‌ هه‌موو به‌شه‌کانی ژیانی وه‌ک به‌شی کشتوکاڵ، ته‌ندروستی، رێگاوبان (هاتووچوو) هه‌روه‌ها به‌شه‌کانی ئه‌ستێره‌ناسی، فیزیک، شیمی، بیرکاری و….. چووه‌ته‌ پێشه‌وه‌. به‌داخه‌وه‌ له‌ ساڵی (2021)دا‌ سایتی روداو (Rudaw) ئه‌نووسێ :

دوای 60 ساڵ له‌ هه‌ولێر تۆپێکی ده‌نگی له‌ کاتی به‌ربانگ ده‌ته‌قێندرێت.

ده‌با به‌ڕێوه‌به‌ره‌ زاناکانی (Rudaw) ژیانی خه‌ڵکی هه‌ولێر و سلێمانی و …. بگڕینه‌وه‌ بۆ پێش ئه‌و 60 ساڵه‌ و بۆ خوێنه‌رانی شیکه‌نه‌وه‌ که‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا ژیان چلۆن بووه‌ با ئه‌مڕۆ ئێمه‌یش وه‌ک ئه‌وان بژین.

شانازیکردن به‌وه‌ که‌ له‌ کاتی به‌ربانگ له‌ مانگی ره‌مه‌زانا تۆپیان ته‌قاندووه‌، ده‌سکه‌وتی ئه‌وه‌ چی بووه‌ بۆ کۆمه‌ڵگا له‌و سه‌رده‌مه‌ و له‌ ئه‌مڕۆیشدا. گه‌لانی جهان رۆژ له‌ دوای‌ رۆژ بۆ پێشه‌وه‌ ئه‌ڕۆن له‌ ژیانا پێشڕه‌وی ئه‌که‌ن و سایتی رووداویش هه‌روه‌ها وا له‌ پێشڕه‌ویدا، به‌ڵام پێشڕه‌وی بۆ پاشه‌وه‌.

14/9/2021

سه‌عی سه‌قزی

Sai.saqzi@gmail.com

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی