"an independent online kurdish website

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٨.٩.٢٠٢١ بە بۆنەی شەرمەزار کردنی هێرشی دڕندانەی سوپای تیرۆریستی پاسدارانی ئێران لەم چەند ڕۆژەی دواییدا بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،

 ئاگر تێبەردانی باخات و لێرەوارەکانی ناوچە سنووریەکانی باشووری کوردستان بە مووشک، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و فڕۆکەی شەڕکەر، تیرۆری دوکتور سادقی شەرەفکەندی و هاوڕێیانی لە مانگی ٩ی ساڵی ١٩٩٢ لە شاری بەرلینی ئاڵمان وڕێز گرتن لە شەهیدانی سەربەرزی ئەو کارەساتە و هەروەها شەرمەزار کردنی مووشەکبارانی بنکەی ناوەندی حیزبی دیموکرات و شەهید و بریندارکردنی دەیان خەباتگێڕی بە ئەزموون و ڕێز گرتن لە شەهیدانی ئەو جینایەتە سامناکەی کۆماری پەت و سێدارە هەر لەو مانگەدا و هەروەها پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران و  گرتن ،ئیعدام و لە سێدارەدانی شۆڕشگێڕانی کورد  گردبوونەوەیەک  لە بەردەم ئوپەرای شاری ویەن بە بەشداری هاووڵاتیانی کوردی نیشتەجێی وڵاتی ئوتریش پێک هات.

لە سەرەتای پرۆگرامی گردبوونەوەکەدا سروودی نیشتمانی ئەی ڕەقیب پێشکەش کرا، پاشان کاک حوسەین خاڵخاڵ وەک بەڕێوەبەری بەرنامە پاش بە خێر هاتن و سوپاسی بەشدارانی کرد ، پاشان لە لایەن کاک دوکتور عەلی مازووجی و بە نوێنەرایەتی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئوتریش پەیامێک بە زمانی ئاڵمانی لە پێوندی لە گەل هێرشە دڕندانەکانی ئەم دواییانەی سوپای تیرۆریستی پاسداران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، پێشێل کردنی سەروەری وڵاتانی وەک ئوتریش و ئاڵمان و  تیرۆری دوکتور قاسملوو و دوکتور سادقی شەرەفکەندی لە وڵاتی ئوتریش و ئاڵمان، پەرەسەندنی پێشێل کردنی مافی مرۆڤ و هێرش بۆ سەر خەڵکی کوردستان لە ناوچە سنووریەکان لە کاتی هاتنە سەر کاری سەرۆک کۆمار ڕەئیسیەوە تا ئێستا، کردەوەی تیرۆریستی بە ناو دیپلومات  ئەسەدوڵا ئەسەدی و داڕشتنی پلانی کردەوەی تیرۆریستی لە وڵاتی فەرانسە دژ بە ئوپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی ، هێرشی ڕابردووی کۆماری پەت و سێدارە بۆ سەر بارەگای ناوەندی حیزبی دیموکرات و شەهید و بریندار کردنی دەیان شۆڕشگێڕی نیشتمانپەروەر ،هێرش بۆ سەر پارێزەرانی مافی مرۆڤ ، ژینگە پارێزان ،پارێزەرانی مافی ژنان و خوێندکاران ، ئیعدام و لە سێدارەدانی بێ پسانەوەی شۆڕشگێڕانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، کاک عەلی لە وتارەکەیدا هەروەها باسی لەوە کرد کە لە کۆبوونەوەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە گەل نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی  لە سەر بەرنامەی ئەتومی ئێران نابی پێشێل کردنی مافی مرۆف لە ئێران لەو وتوووێژەکاندا لە گەل وتوووێژ لە سەر بەرنامەی ئەتومی لێک جیا بکرێنەوە و ئەم دوانە دەبێ لە گەل یەکتری وەک یەک پاکێت باس بکرین و پێکەو گرێ بدرێن. بە دوای ئەودا کاک حوسەین خاڵخاڵ بە زمانی کوردی باسی لە جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان و لە دەرەوە دەرحەق بە شۆڕشگێڕانی کورد کرد و هەڵسەنگاندنێکێشی بۆ شێوەی هەڵویستی دادگای ئوتریش و دادگای ئاڵمان کرد و لە و پێوەندیەدا هەڵویستی وڵاتی ئوتریشی لە پێوەندی لە گەل تیرۆری دوکتور قاسملوو دایە بەر ڕەخنە و وەک  ڕێگا خۆشکەر بۆ تیرۆری ریستورانی میکۆنووس و شەهید کردنی دوکتور سادقی شەرەفکەندی وهاوڕێیانی ناوی لێوە برد  ولە پێوەندی لە گەل بڕێاری دادگای ئاڵمان سەبارەت بە بە تاوانبار ناساندنی کاربەدستانی پلە بەرزی کۆماری ئیسلامی وەک پلان داڕێژەری تیرۆری میکۆنووس وبڕێنەوەی سزای زیندانی کردن بۆ تاوانبارانی بەڕێوەبەری تیرۆرەکە ستایشی دادگای ئاڵمانی کرد و بەم چەشنە گردبوونەوەکە پاش دوو سەعات کۆتایی پێ هات.

ئێمە وەک ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە ئوتریش جارێکی دیکە هێرشی دڕندانەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پێشمەرگەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئاوارە کردنی گوندنشێنەکانی سەرسنووری باشووری کوردستان شەرمەزار ئەکەین، پەیمان لە گەل پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و وڵات پارێزانی شاخ و شار نوێ دەکەینەوە کە بە هەست پێ کردن بە ژیانی دژواری ئەوان پاڵپشتێکی ڕاستەقینە بین بۆیان و لەوەی کە لە تواناماندا هەیە  بۆ بەردەوامی خەباتی پێشمەرگە درێغی نەکەین. هەروەها سوپاسی  هاووڵاتیانی بەشدار لە گردبوونەوەکە و بە تایبەتی نوێنەرانی پارتیا یەکیەتی کوردستانی سووریە و ناوەندا چاند و جواکا کوردی لە ویەنا دەکەین وهیوای ئەندروستیان بۆ هەموو لایەک ئەخوازین.

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە ئوتریش

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی