به گوێره‌ی یاسا ده‌بێ هه‌ر چوارساڵێک هه‌ڵبژرادنی پارله‌مان بکرێت. ئه‌مساڵ هه‌ڵبژرادنی پارله‌مانی وڵاتی نۆ‌رویژ له رێکه‌وتی ١٣/٩/٢٠٢١ زاینی به‌ڕێوه‌چوو. ژماره‌ی ئه‌ندامانی پارله‌مان ١٦٩ که‌سه.
نوێنه‌رانی پارله‌مان ئه‌ندامی حیزبی جۆرا و جۆرن. پارله‌مان له ١٠ حیزب پێکهاتووه، که بریتین له:
١ـ حیزبی کرێکاران (٤٨ نوێنه‌ر)
1.Arbeiderparti, AP (48)
٢ـ حیزبی راست (٣٦ نوێنه‌ر)
2.Høyre, H (36)
٣ـ حیزبی ناوه‌ند (٢٨ نوێنه‌ر)
3-Senterpartiet, SP (28)
٤ـ حیزبی پێشکەوتن (٢١ نوێنه‌ر)
4- Fremskrittspartiet, FRP (21)
٥ـ حیزبی سوسیالیستی چه‌پ (١٣نوێنه‌ر)
5-Sosilistisk Venstreparti, SV (13)
٦ـ حیزبی چه‌پ (٨ نوێنه‌ر)
6-Venstre, V (8)
٧ـ حیزبی سوور (٨ نوێنه‌ر)
7- Rødt, R (8)
٨ـ حیزبی ژینگه (٣ نوێنه‌ر)
8- Miljøpartiet De Grønne, MDG (3)
٩ـ حیزبی گه‌لی مه‌سحی (٣ نوێنه‌ر)
9-Kritelig folkeparti, KRF (3)
١٠ـ حیزبی سه‌ر‌نجی نه‌خۆش (١ نوێنه‌ر)
10-Pasientfokus, PF (1)
نوێنه‌ری ژن له پارله‌مان ٧٦ که‌سه و پیاویش ٩٣ که‌سه. واته رێژه‌ی ژن چل و پێنج(٤٥٪ ) له سه‌ده.
1
پێهێنانی حکومه‌ت
حکومه‌ت له رێکه‌وتی ١٤/١٠/٢٠٢١ پێکهات. دوو حیزب پێکه‌وه به رێکه‌وتی سیاسی حکومه‌تیان پێكهێناوه. ئه‌و دو حیزبه‌ش بریتن له، حیزبی کرێکاران که ٤٨ نوێنه‌ری هه‌یه و حیزبی ناوه‌ند که ٢٨ نوێنه‌ری هه‌یه. پۆستی وه‌زاره‌ته‌کان دابه‌ش کراوه به سه‌ر ئه‌و دوو حیزبه‌دا.
وه‌زیره‌کانی حیزبی کرێکاران بریتین له:
١ـ سه‌رۆک وه‌زیران (یوناس گار ستۆره) حیزبی کرێکاران
٢ـ وه‌زیری کار و پێکه‌وه ژیان (هادیا تاجیک) حیزبی کرێکاران
٣ـ وه‌زیری ماسی و دە‌ریا (بییۆرن شاران) حیزبی کرێکاران
٤ـ وه‌زیری ده‌رە‌وە ( ئه‌نیکێن هۆیتفێلد) حیزبی کرێکارن
٥ـ وه‌زیری که‌ش و هه‌واوو ژینگه (ئێسپن بارت ئه‌یدا) حیزبی کرێکاران
٦ـ وه‌زیری رێگا‌و بان (یون ئیڤار نیگۆرد)
٧ـ وه‌زیری نه‌وت و وزه (مارته میۆس پێدێشن) حیزبی کرێکاران
٨ـ وه‌زیری ته‌ندروستی ( ئینگڤیلد شه‌رکول) حیزبی کرێکاران
٩ـ وه‌زیری کلتور و یه‌کسانی ( ئه‌نێته ترێتێهبه‌گستویه‌ن) حیزبی کرێکاران
١٠ـ وه‌زیری به‌رهه‌مهێنان (یان کریستیان ڤێستره) حیزبی کرێکاران
١١ـ وه‌زیری زانست ( تۆنیا برێنا) حیزبی کرێکاران
وه‌زیره‌کانی حیزبی ناوه‌ند بریتین له:
١٢ـ وه‌زیری ئابوری (تریگڤه ماگنوس شلاگڤۆلد ڤێدوم) حیزبی ناوه‌ند
١٣ـ وه‌زیری پشکنین و خوێندنی به‌رز(ئولا بۆرتن مویه) حیزبی ناوه‌ند
١٤ـ وه‌زیر پێشکه‌وتن ( ئه‌ننا بیته کریستیانسن تڤینه‌رێیم) حیزبی ناوه‌ند
١٥ـ وه‌زیر به‌رگری ( ئۆد رۆگێر ئێنوکسێن) حیزبی ناوه‌ند
١٦ـ وه‌زیری منداڵ و خێزان ( شه‌ستی تۆپه) حیزبی ناوه‌ند
١٧ـ وه‌زیری شاره‌وانی و ناوچه ( بیۆرن ئاریلد) حیزبی ناوه‌ند
١٨ـ وه‌زیری کشت‌و کاڵ و خۆراک ( ساندرا کونستانس نیگۆرد بورچ) حیزبی ناوه‌ند
١٩ـ وه‌زیری داد (ئێمیلایا ئێگنێر مێهل)
٢
به ته‌مه‌نترین وه‌زیر (ئۆد رۆگێر ئێنوکسێن) ٦٧ ساڵه و گه‌نجترین وه‌زیر ( ئێمیلیا ئێنگێر مێهل) ٢٨ ساله. حکومه‌تی نوێ تێده‌کۆشێت، بۆ باشتر کردنی ژیانێکی باشتر و خۆشتر. هه‌وڵدان بۆ به‌رابه‌ری و یه‌کسانی. هه‌موو هاوڵاتیه‌ک مافی یه‌سانی هه‌بێت. باشر کردنی ژینگه. هه‌لی کار ره‌خساندن. په‌ره‌پێدان به پیشه‌سازی. رێگا گرتن له به ئه‌هلی کردنی که‌رتی ته‌ندروستی، رێگا و بان و هێلی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، هتد. دامه‌زراندنی کڕیکار و کارمه‌ند به گرێبه‌ست. که‌مترین رێژه‌ی کار ده‌بێ ٧٠ ٪ بێت. به هیز کردنی به‌رگری. گه‌شه پێدانی ئابوری. ڕێگا کرتن له به ئه‌هلی کردنی قوتابخان، زانکۆ و کۆلیژ. به هێز کردنی خوێندن. ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی زیاتری ناوچه‌کان. په‌ره‌پێدانی کشت و کاڵ و به‌رگری کردنی له مایه‌پوچ بوونی وه‌رزێره‌کان. به هێز کردنی پۆلیس و دانانی بنکه‌یان له ناوچه‌کان. ده‌بێ هه‌مو که‌سێک هه‌ست به ئاسایه‌ش و ئاسود‌ه‌ی بکات.
عوسمان که‌وکه‌بی‌شاد
شاری هامار / وڵاتی نۆ‌رویژ
رێکه‌وتی ١٤/١٠/٢٠٢١