له باخچه‌یه‌کی خنجیلانه‌دا دوو داری گێلاس‌و ئاڵوباڵو پێکه‌وه ده‌ژیان.ئه‌و دوو داره هه‌میشه شه‌ڕیان بوو‌و رێزی یه‌کتریان نه‌ده‌گرت.
هه‌رکاتێک که وه‌رزی به‌هاردا ده‌هات‌و لق‌و پۆپه‌کانیان چرۆی ده‌کرد لێیان ده‌بووه کێشه‌و هه‌رکامیان تاریفی خۆی ده‌کردو باسی له جوانیه‌کانی خۆی ده‌کرد.
له وه‌رزی هاوینیش دا که میوه‌کانیان پێ ده‌گه‌یشت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که میوه‌ی کامیان جوانتر‌و به‌تامتره دیسان لێیان ده‌بووه شه‌ڕ‌و قسه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌کتری نه‌ده‌کرد.
ساڵانێکی زۆر تێپه‌ری‌و ئه‌و دوو داره پیر بوون، به‌ڵام هه‌میشه کێشه‌یان هه‌بوو و هیچ کات له‌گه‌ڵ یه‌کتر میهره‌بان نه‌بوون.
وه‌رزی پاییز هاتبوو‌و هه‌وا زۆر ساردی کردبوو، با‌و بۆرانێکی توند هه‌ڵیکردبوو، له ناکاو یه‌کێک له لقه‌کانی داری گێلاسه‌که شکا‌و‌و که‌وته سه‌ر سه‌ر زه‌وی.
دار گێلاسه‌که زۆر ناره‌حه‌ت بوو‌و ده‌ستی کرد به ناڵه‌و هاوار.
داری ئاڵوباڵو که تا ئه‌وکات، داری گێلاسی خۆش نه‌ده‌ویست‌و زۆریشی نێوان له‌گه‌ڵی خۆش نه‌بوو، هه‌ر که چاوی پێکه‌وت که ئه‌و به‌ڵایه‌ی به‌سه‌ر هاتووه زۆری به‌زه‌یی پێ داهات‌و گوتی دراوسێ خۆشه‌ویسته‌که‌م هیچ نیگه‌ران مه‌به‌و خۆت ناره‌حه‌ت مه‌که! ئه‌گه‌ر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و با‌و بۆرانه ناتوانی خۆت ڕاگریی ده‌توانی پاڵ به‌منه‌وه‌ده‌ی من یارمه‌تیت ده‌ده‌م، من‌و تۆ جیا له یه‌کتر که‌سمان نیه ده‌بێ هاوکاریی یه‌کتر بکه‌ین.
دار گێلاسه‌که که زۆر ناره‌حه‌ت بوو به دیتنی ئه‌و هه‌مووه چاکه‌و دڵسۆزیی داری ئاڵوباڵوو که‌مێک هاته‌وه سه‌رخۆ‌و ده‌ست خۆشی‌و سپاسی هاوڕێ و دراوسێکه‌ی کرد‌و پێی گوت:
هاوڕێی خۆشه‌ویستم ده‌زانی هاوڕێیه‌تی‌و دراوسێتی چه‌نده جوانه زۆر به‌داخه‌وه که ئێمه ئه‌و هه‌مووه ساڵه پێکه‌وه ناته‌با بووین و نه‌مازانیی که‌ڵک له هاوڕێیه‌تیی یه‌کتر وه‌رگرین.
دواتر هه‌ردووکیان بڕیاریان دا که پێکه‌وه چاک بن و چیتر له‌خۆبایی نه‌بن‌و جوانیه‌کانی یه‌کتر ببینن.
له‌مه‌وبه‌دوا هه‌رکات وه‌رزی به‌هار داده‌هات داری گێلاس‌و داری ئاڵوباڵوو لق‌وپۆپه‌کانیان گوڵی ده‌کرد چاویان له یه‌کتر ده‌کردو تاریفی جوانیه‌کانی یه‌کتریان ده‌کرد. به‌م شێوه‌یه ئه‌و دوو داره بوونه هاوڕێی گیانی به گیانی.
و: ساپاک