"an independent online kurdish website

رۆژی (9/2/2022) چه‌ن دێڕێکم له‌ رێگای چه‌ن سایتی ئه‌نترنێتی، هه‌روه‌ها فه‌یسبووکی خۆم‌ بڵاکرده‌وه‌ که‌ سه‌ره‌تاکه‌ی به‌و جۆره‌یه‌:

{جهان به‌ره‌و (مانگ و مریخ) و ئێمه‌یش به‌ره‌و (بوتخانه‌ی‌ ئایین)

له‌ مانگی دووی ساڵی(2022)دا باسێکی ویدیۆیی سه‌باره‌ت به‌ {(ناسر ره‌زازی) و مه‌لاێک به‌ناوی (ساڵح ده‌مامه‌ی) پێشنوێژ له‌ شاری بانه‌} خرایه‌ ماسمێدیا. له‌و باسه‌ ویدیۆییه‌دا مالا ساڵح روو به‌ بینه‌ران و بیسه‌ران ئێژێ: ئه‌وه‌ی کاسێت و ویدیۆیی (ناسری ره‌زای)تان هه‌یه‌ فڕی به‌ن و گوێی لێمه‌گه‌رن حه‌رامه‌! هۆی حه‌رامه‌ییه‌که‌ی به‌و جۆره‌ باسکرده‌ که‌ ناسر ره‌زازی چووه‌ته‌ سه‌ر ئایینی یارسان، پاشان ده‌نگی ناسریش بڵاو ئه‌کاته‌ که‌ ئێژی: من موسڵمان نیم، یارسانم. مه‌لا ساڵح له‌ درێژه‌ی‌ قسه‌کانیدا ئێژێ من موسڵمانم و شانازی به‌ ئیسلامه‌وه‌ ئه‌که‌م}.

– –

به‌ڕێز (تۆفێق پیرخزری) سه‌باره‌ت به‌و نووسراوه‌ به‌و جۆره‌ی نووسیوه‌:

(به‌ بروای من فرسه‌تیکی زور باشه‌ بو رسواکردن مه‌لای کونه‌په‌ره‌ستو به‌ کریگیراوه‌کان. جا ئیتر ئیوه‌ خوتان ئه‌زانن. دیاره‌ هه‌مو دوستانی کوردی نوس پیتان وایه‌ زورینه‌ی خه‌لکی کوردی ئیران ده‌توانن نووسراوه‌کانی ئیوه‌ بخوینن و گوی تان لی ده‌گرن. ده‌ی فه‌رمون هازا گو هازا مه‌یدان).

– –

ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ سێ خاڵی له‌ خۆگرته‌ و ‌پێویسته‌ روونکرێته‌وه‌.

خاڵی یه‌که‌م: (به‌ بروای من فرسه‌تیکی زۆر باشه‌ بۆ رسواکردن مه‌لای کونه‌په‌ره‌ستو به‌ کریگیراوه‌کان).

ئه‌گه‌ر سه‌رنجی نووسراوه‌که‌ واته

(جهان به‌ره‌و (مانگ ومریخ) و ئێمه‌یش به‌ره‌و (بوتخانه‌ی‌ ئایین)

بده‌ین بۆمان ده‌رئه‌که‌وێت که‌ به‌ کورتی، به‌ڵام به‌بێ * چاوپۆشیکردن *

{(کاردانه‌وه‌ی ئایینی ئیسلام به‌ به‌ڵگه‌وه‌)

(کارنامه‌ی ده‌وڵه‌ته‌ خوێنڕێژه‌که‌ی ئێران و سیستمه‌ ئیسلامییه‌که‌ی به‌ به‌ڵگه‌وه‌)،

هه‌روه‌ها (رۆڵی مه‌لا له‌ کوردستان) باسکراوه‌!

– –

خاڵی دووهه‌م: (دیاره‌ هه‌مو دوستانی کوردی نوس پیتان وایه‌ زورینه‌ی خه‌لکی کوردی ئیران ده‌توانن نووسراوه‌کانی ئیوه‌ بخوینن و گوی تان لی ده‌گرن. ده‌ی فه‌رمون هازا گو هازا مه‌یدان.).

– –

له‌و خاڵه‌دا  نووسین به‌ (کوردی) ئه‌برێته‌‌ ژێر پرسیار و به‌ ده‌نگی (بێده‌نگ) هه‌مان رسته‌ی سیستمی فارسیسزم که‌ سه‌ر درگای کلاسی مه‌دره‌سه‌‌کانی کوردستان و … ئه‌نووسرا (فارسی حرف بزنید) له‌ ئوروپا و له‌ (سوید) ئه‌درێته‌وه‌ به‌ گوێماندا. جگه‌ له‌وه‌ به‌ (زمانی ته‌وسیشه‌وه)‌ ئێژێ:    

(پیتان وایه‌ زورینه‌ی خه‌لکی کوردی ئیران ده‌توانن نووسراوه‌کانی ئیوه‌ بخوینن و گوی تان لی ده‌گرن).

– –

نازانم منی نووسه‌ری: {(جهان به‌ره‌و (مانگ ومریخ) و ئێمه‌یش به‌ره‌و (بوتخانه‌ی‌ ئایین)}

له‌ کوێ و له‌ چ رۆژێکدا ئه‌وه‌م باسکرده‌ (که‌ زۆربه‌ی خه‌ڵکی کورد نووسراوه‌ی من ئه‌خوننه‌وه‌ و گوێ له‌ قسه‌کانم ئه‌گرن)؟

ئاخر له‌ ئێرانێکدا که‌ تاکه‌ {(مه‌دره‌سه‌یه‌ک) که‌ تاکه‌ (کلاسێکی کوردی) لێبووبێت و مناڵی کورد به‌ کوردی ده‌رسی تێدا خوێندبێت – لێنه‌بووه‌ و نییه!‌} چۆن ئه‌توانم بێژم زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کورد نووسراوی من ئه‌خوێننه‌وه‌؟!

ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ ناشایست و ئه‌و باسه‌ (ناراسته)‌‌ بۆ ئه‌بێ بێته‌ ئاراوه‌؟ چ سودێکی هه‌یه بۆ کۆمه‌ڵگا؟!

ره‌خنه‌یان له‌ نووسراوه‌که‌ واته‌

{جهان به‌ره‌و (مانگ و مریخ) و ئێمه‌یش به‌ره‌و (بوتخانه‌ی‌ ئایین)}

هه‌یه،‌ خۆشبختانه‌ رێگای سایته‌کان و فه‌یسبووک ئازاده‌ ره‌خنه‌که‌یان بنووسن با هه‌م خوێنه‌ر و هه‌م منیش بیبنم، ئه‌گه‌ر بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ بوو وه‌ڵام ئه‌ده‌مه‌ و ئه‌گه‌ریش ره‌خنه‌که‌ وه‌ها بوو که‌ توانای وه‌ڵام دانه‌وه‌م نه‌بوو داوای لێبوردن هه‌م له‌ خوێنه‌ران و هه‌م له‌ وانیش ئه‌که‌م.

خاڵی سێیه‌م: ده‌ی فه‌رمون هازا گو هازا مه‌یدان

ده‌وره‌ی ململانێ و زۆرانبازی نه‌ماوه‌

باسی هازا گۆ هازا مه‌یدان بنێنه‌ لاوه‌.

له‌ کۆتایی ئه‌و باسه‌دا بیر له‌و رۆژه‌ ئه‌که‌مه‌وه‌ ئه‌گه‌ر {(ده‌وڵه‌تی ئێران) واته: (جمهوری اسلامی)‌} بروخێ و ئه‌و (فه‌رهه‌نگه‌ سیاسییه‌ی) ئه‌وان له‌ کوردستان ببێت به‌ جێنشین، ئه‌بێ ژیانی خه‌ڵک به‌ کوێ بگات؟

– –

تێبینی: (به‌ڕێز تۆفێق پیرخزری) پێش ئه‌وه‌ی بێت بۆ ئوروپا {پێشمه‌رگه‌‌ی (کۆمه‌ڵه)‌ و پێشمه‌رگه‌ی (ریکخراوه‌ی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران)} بووه.

23/2/2022

سه‌عی سه‌قزی

Sai.saqzi@gmail.com

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی