"an independent online kurdish website

١- پەلاماردانی رۆژهەڵاتی ئۆکرانيا، چاوەڕوانکراو بوو، بە تايبەت کە حکومەتی ئۆکڕانيا نەک سازشی نەکرد، بەڵکو زیاتر دژایەتی ڕووسيای دەکرد.

٢-دەکرێت ڕووسیا هەندێ ناوچەی زیاتر داگير بکات لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانيا، ڕووبەری هەرێمی دۆنباس و ئەو دوو کۆمارە نوێيە زیاتر بکات. ئينجا هێزێکی سەربازی ڕووسيا بهێڵێتەوە بۆ پاراستنی ئەو دوو کۆمارە و پاشان کۆتایی بە جەنگە (شەڕە)کە بهێنیت. ئەمەیان بۆ ڕووسيا ئاسانتر و واقعيترە.

٣- پەلاماردانی پايتەخت و ڕووخاندنی حکومەت و دانانی حکومەتێکی نزيک لە ڕووسيا و پاشان کشانەوەی سووپای ڕووسيا. ئەمەیان دەرئەنجامەکانی بۆ ڕووسيا قوورستر دەبێت. لە ڕووی سەربازی، ئابووری، دبلۆماسی وسياسيەوە گورزی بەر دەکەوێت. هەر لە سەرەتای ئەم قەيڕانەوە، سيناريۆی یەکەم و دووەم چاوەڕواننکراو بوو، بەڵام ئەمەی سێهەم تا ئێستاش وا دێتە پێش چاو کە زۆر واقعی نەبێت. دەکرێت بە مووشەک و فڕۆکە هێرشەکە هەموو ئۆکرانیا بگرێتەوە بۆ لاوازکردنی هێزی سەربازی ئۆکرانیا، بەپێی گوتاری فەرمی رووسیا ئامانجی سەرەکی ئەمەیە.

٤-ئەمريکا دەمێکە دڵنيایی دەدات لە هیرشی ڕووسيا. سەرەتا تەنانەت سەرۆکی ئۆکرانياش پێی وابوو هێرش ناکرێت و گلەیی لە ئەمريکا دەکرد کە ئەو هەواڵانە بڵاو دەکاتەوە. پاشان ئەمريکا زانياری و نەخشە و پلانەکانی ڕووسيای بە وردی خستە بەردەم سەرۆکی ئۆکڕانيا. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە هەواڵگری ئەمريکا لە ناو رووسياوە زانياری ورد و گرنگيان پێدەگات. ئەوەی ئەمريکا وتی تا ڕادەیەکی زۆر درووست دەرچوو، بەڵام بە پێی زانيارييەکانی ئەمريکا، ڕووسيا بە نيازە هێرش بکاتە سەر کۆی ئۆکرانيا. بێ گومان لەگەڵ هەموو ئەوەشدا، ئەمريکا پروپاگەندەی گەورە دەکات بۆ ئەو قەيرانە.

٤- داگيرکردنی کۆی ئۆکرانيا بۆ ماوەیەکی درێژ، یا لکاندنی ئۆکرانيا، یاخود لکاندنی رۆژهەڵاتی ئۆکرانيا بە ڕووسياوە، هاوشێوەی نيمچە دوورگەی کرێميا، لە ئەگەرێکی دوور دەچێت. چونکە ڕووسيا ئەم ويستەی هەبێت، واتە چوونە ناو جەنگێکی چەندين ساڵە و ئەنجامی ديار نابێت.

٥- ئەگەر هەیە ئەو دوو کۆمارە بخاتە سەر ڕووسيا. بەڵام لە ئايندەدا، چونکە ڕووسيا نايەوێت کارتەکانی فشار بۆ سەر ئۆکرانيا لەم جەنگەدا هەمووی بەکار بێنێت. بژاردەی لکاندنی بەشێکی تری خاکی ئۆکرانيا بە ڕووسياوە، دەکرێت وەک کارتێک چەن ساڵێکی تر بەکاربهێنرێت دژ بە ئۆکرانيا. چونکە سيستەمی جيهانی لە دۆخێکدایە، کە ئەم جۆرە قەيران و کێشانە، لە دەوروبەری سنوورەکانی ڕووسيا و چين، بەردەوام دەبن و چەندين کێشەی هاوشێوە ڕوودەدەن. بۆیە ڕووسيا دەيەوێت کارتەکانی بمێنێتەوە و لەم جەنگەدا هەمووی بەکار نەهینێت.

٧- پێدەچێت ئەمريکا سيناريۆی یەکەم و دووەمی نەوێت، بەڵکو سيناريۆکانی تر سوودی بۆ ئەمريکا دەبێت. واتە ڕووسيا بڕيار بدات پەلاماری هەموو ئۆکرانيا بدات و شەڕێکی گشتگير و ماوە درێژ بەرپا بکات. لەم دۆخەدا ئەمريکا بژاردەی زۆری دەبیت دژ بە ڕووسيا بەکاری بێنێت. بەڵام سيناريۆی یەکەم و دووەم، بە ئەگەرێکی زۆرەوە، ڕووسيا سەرکەوتوو دەکات و یارييەک لە ئەمريکا دەباتەوە. ئەمريکا تەنيا دەتوانێ هەندێ سزای ئابووری و دبلۆماسی بخاتە بسەپێنێت لەو کاتەدا، بەڵام لە سيناريۆکانی تر، ئەمريکا دەرەفەتی بۆ دەرخسێت، لە هەموو ڕوویەکەوە ڕووسيا شەکەت بکات.

٩-بە گشتی مێژووی جەنگەکان ئەوە دەردەخەن، کە زۆر کات بڕياری هەڵگيرساندنی جەنگ پشت بە لۆژيک و لێکدانەوەی ورد و زانستی نابەستێت . هەر بۆيە چ هەڵگيرساندنی جەنگ، چ ڕووداوەکانی ناو جەنگ و ئەنجامەکانی… چاوەڕواننەکراون و پێشبينی کردنی قوورسە، نەک تەنيا بۆ چاودێران یا سياسيەکانی دەرەوەی ڕووسيا، تەنانەت بۆ خودی پوتين، دەکرێت ڕووداوەکان بەرەو ئاڕاستەیەک بچن کە پوتين نە بيری لێ کردوەتەوە نە پێشبينی بۆ کردوە. بۆیە هەموو ئەوانەی کە دەوترێت، تەنيا ئەگەر و گريمانە و خوێندنەوەیە بۆ هەندێ پێدراو، ئەگەر هەیە ڕاست دەربچن، هەمان ئەگەر هەیە کە هەڵە و پێچەوانە بن.

سەرچاوە:  زەمەن

بابەتی پەیوەندی دار

بەیانی رۆژی پێنجشەممە 24-2-2022 ڤلادیمیر پووتین،  سەرۆکی رووسیا هێرشی سەربازی بۆ سەر ئۆکراینا راگەیاند و دەڵێت، هەر وڵاتێک دەستوەربدات لە هێرشەکەی “باجی وا دەدات هەرگیز نەیبینیبێت.” لە گوتارێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند، بەرپرسیارییەتی خوێنڕشتن دەکەوێتە ئەستۆی “رژێمی” ئۆکراینا و دەڵێت؛ ئەم ئۆپەراسیۆنەشی لە وەڵامی ئەم هەڕەشانە راگەیاندووە کە لە ئۆکرایناوە دێن.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی