"an independent online kurdish website

پێشمەرگەکان: هەرچەند کۆماری ئیسلامی ئیران زۆری بەربەست بۆ خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان پێک هێنا بەڵام نەیتوانی رێگری لە خەڵکی شۆڕشگێڕی کوردستان بکات و وەک سالانی پێشوو بەرەو پیری نەورۆز و ساڵی نوێی کوردیەوە چوون.

هەر لە ئێستاوە کۆماری ئاخوندی ، دەستی کردوە بە گرتن و ئازار دانی چالاکانی کورد لە شارەکانی کوردستان .

دەست خۆشی لە لاوانی کورد دەکەین و رورەشی بۆ چڵکاو خۆران و دژی گەلیەکان.

 

بابەتی پەیوەندی دار

 

سەرەڕای رێگریی حکومەتی ئێران، لە مهاباد بە سروودی ‘ئەی رەقیب’ پێشوازی لە نەورۆز دەکرێت.

رووداو: لە چەندین شار و گوندی رۆژهەڵاتی کوردستان، هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی ئێران هەوڵیاندا رێگری لە بەڕێوەچوونی ئاهەنگی نەورۆز بکەن، بەڵام هاونیشتمانییان رێوڕەسمەکەیان بەڕێوەبرد.

شەوی رابردوو لە قەراخ بەنداوی مهاباد، هاونیشتمانییان سروودی نیشتمانیی “ئەی رەقیب”ـیان گوتەوە. لە پیرانشار سەرەڕای ئەوەی رێگە نەدرا خەڵک بچنە گردی نەورۆزی شارەکە، بەڵام لە گردی پیرۆز و گوندەکان ئاگری نەورۆز کرایەوە. لە شنۆ شەوی رابردوو، هێزێکی تایبەتی پۆلیس هەوڵیدا لەنێوشار بڵاوە بە خەڵکی شارەکە بکات و شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان خەڵک و هێزەکان روویدا و خەڵک تاوەکو درەنگانی شەو لەنێوشار مانەوە.

لە سەردەشتیش رێگە نەدرا لەنێوشار و ژمارەیەک گوند رێوڕەسمی نەورۆز بەڕێوەبچێت، بەڵام لە گوندی نستان سەرەڕای ئەوەی چوار خاڵی پشکنین داندرابوو بۆ رێگریکردن لە چوونی خەڵک، ئاگری نەورۆز بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری هاونیشتمانییان کرایەوە. حکومەتیش کارەبای لەسەر گوندەکە بڕی.

دانیشتووی گوندی نستانی سەردەشت دەڵێت، “لە ئێوارەوە لەو گوندە کارەبا پچڕاوە، دوای ئەوەی ئاهەنگگێڕان چوونەتەوە ماڵەکان بۆ نان خواردن، کارەبا هاتووەتەوە. دوای نان خواردن دەستیان بە ئاهەنگگێڕان کردووەتەوە، حکومەتیش کارەبای لەسەر بڕیونەتەوە”.

ئەمساڵ حکومەت و دامودەزگا ئەمنییەکانی ئێران لە مانگێک پێش نەورۆزەوە هەوڵیاندا رێگە نەدەن، رێوڕەسمەکانی نەورۆز لە رۆژهەڵاتی کوردستان رەنگی نەتەوەییان پێوە دیار بێت. مەرجیان بۆ شێوازی بەڕێوەبردنیان دانابوو و دەیانویست ئاهەنگگێڕانی نەورۆز، هێمای وەکو جامانەیان پێ نەبێت.

لە پیرانشار خەڵکێکی زۆر دواینیوەڕۆی یەکشەممە ویستیان بچنە گردی نەورۆزی شارەکە، بەڵام هێزێکی زۆری ئەمنی و پۆلیس، رێگرییان لێیان کرد، بەڵام دیسانیش رێوڕەسمەکە هەر بەڕێوەچوو. لە گردێکی دیکەی نزیک گردی نەورۆز. خەڵک ناوی گردی پیرۆزیان لەو شوێنە نا و رێوڕەسمی سەمای جامانەکانیشیان بەڕێوەبرد.

لە شنۆش رێگە نەدرا رێوڕەسمی نەورۆز بەڕێوەبچێت، بەڵام گەنجانی شارەکە تاوەکو نیوەشەو لەنێوشار مانەوە. ئاگریان کردەوە و لە دەوری هەڵپەڕین. هێزەکانی ئێران بە گازی فرمێسکڕێژ و تەقەی ئاسمانی ویستیان بڵاوەیان پێ بکەن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.

لە سەردەشتیش چالاکڤانان داوایان لە ئەنجوومەنی شارەکە کردبوو رێگەیان پێبدەن لە گوندی نستانی ئەو شارە ئاهەنگی نەورۆز بەڕێوەببەن، بەڵام سەرۆکی ئەنجوومەنی شار پێی راگەیاندوون دەبێ بەپێی مەرجەکانی حکومەت بەڕێوەی ببەن. چالاکڤانان مەرجەکانیان رەتکردووەتەوە و ویستوویانە بێ مۆڵەت بەڕێوەی ببەن، بەڵام لە نیوەڕۆوە پۆلیس لەسەر رێگەی نستان خاڵی پشکنینی داناوە و رێگەی نەداوە خەڵک بچنە نێو گوندەکە.

…..

هەنگاو: لانی کەم پێنج کەس لەو هاووڵاتییانەی کە بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی نەورۆز لە پارکی «منداڵان» ی ئەو شارە کردبوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ (٢١ی مارسی ٢٠٢٢)، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سنە لانی کەم پێنج کەس لە بەشداربووانی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ئەو شارەیان بە ناوەکانی سوهراب جەلالی ٦٠ ساڵە، خاڵۆ جەماڵ ٦٥ ساڵە، دایە بەتوول ٧٥ ساڵە، فواد عەنایەتی ٣٥ ساڵە و ئاریانا سەلیمی ١٤ ساڵەیان دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم پێنج هاووڵاتییە دوای بە شداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆز کە لە پارکی منداڵان بەڕێوە چووبوو دەستبەسەر کراون و هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسیان لە بەر دەستدا نییە.

جێگای ئاماژەیە کە خاڵۆ سوهراب، خاڵۆ جەماڵ و فواد عەنایەتی لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

فواد عەنایەتی پێشتریش بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپیشاندانی خەڵکی سنە بە مەبەستی شەرمەزارکردنی لەشکر کێشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر سزای ١٠ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٢ قامچی بە سەردا سەپابوو.

….

هەتا ئێستا لە شاری سنە ١٩ کەس بە هۆی بەشداری کردنیان لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز دەستبەسەر کراون.

ڤیدیۆ 1

ڤیدیۆ 2

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی