"an independent online kurdish website

دوای ئەوەی لایەنگرانی سەدر و کەسانی بە رواڵەت دژ بە گەندەڵی پارلمانی عێڕاقیان داگیر کرد و هاواریان دەکرد، ئێران بۆ دەرەوە گەندەڵکارانمان ناوێ،

ئێستا داوا دەکەن کە موقتەدا سەدر ببێ بە فەرمانڕوای عێڕاق و پێیان وایە سەدر دژی ئێران و دژی گەندەڵیە بەڵام لە هەڵەدان، سەدریش هەر رووی لە ئێرانە و لە بەرپرسانی پێشوو گەندەڵکارترە و تینووی دەسەڵاتە و وەک ئێران دەیهەوێ دەسەڵاتی رەهای شیعە لە عێڕاق بە دەسەڵات بگات. شەڕ شەڕی دەسەڵاتە بۆ پتەو کردنی پلە و پایەی خۆیان و هەردوک بەرەش روویان لە ئێرانە و دژی ئێرانی شیعە نین.

بەداخەوە زۆر کەس لێکدانەوەی نادروستی بۆ دەکەن و پێیان وایە سەدر بێتە سەر دەسەڵات، دەستی ئیران لە عێڕاق کورت دەبێتەوە، من وەک خۆم هیچ جیاوازیەک نابینم لە بەرەی مالکی و سەدر و هەردوکیان یەک مەبەستیان هەیە و تەنیا لە سەر بە دەسەڵات گەیشتن شەڕیانە. هیچیان دژی ئێران و نیزامی شیعەی ئێران نین.

ئاڵۆزیەکان جارێ داهاتووی دیار نیە، زۆر لە شەڕی ناوخۆ نزیکن، تا ئێستا سەدرەیەکان پارلمانیان داگیر کردوە و لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در، له‌ ناو هۆڵی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا به‌ ده‌نگدان، موقته‌دا سه‌دریان وه‌ك فه‌رمانڕه‌وای گشتیی عێراق هه‌ڵبژارد.

سه‌درییه‌كان له‌ كۆتایی حەوتووی رابردووه‌وه‌ له‌ دژی هه‌وڵه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ هاتوونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قام و ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا گرتووه‌.   

ئەوان چەندین داوای سەرەکیان هەیە، وەکوو “دادگاییکردنی نووری مالیکی، هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دادگای فیدراڵی”. خۆپیشاندەران سوورن لەسەر رەتکردنەوەی محەممەد شیاع سوودانی کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق.

ئەم پەیامەی سەدر زۆر روون و ئاشکرا یە کە خۆی دەی هەوێ ببێ بە خومەینی عێڕاق و ئەگەر بێتە سەردەسەڵات زۆر لە نیزامی ئاخوندی ئێران پیستر دەبێ. سەدر دەڵێ: ئه‌مه‌ ده‌رفه‌تێكی مه‌زنه‌ بۆ گۆڕانكاری ریشه‌یی له‌ سیسته‌می سیاسی و ده‌ستوور و هه‌ڵبژاردن و جووڵه‌كه‌ی به‌ راپه‌ڕینی حوسێن له‌ دژی سته‌مكاران چوواندووه‌.  شۆڕشی حوسێنی عێڕاق و ئێران هەر یەکە و هەر دەچنەوە یەک سەرچاوە. ئەوەی لە عێڕاق دەیبینین هیچ قازانجی بۆ کورد و گەلی عێڕاق نیە. ئێران حەشدی شەعبی دروست کرد و ئێستاش ئاخوندێک دەیهەوێ بێتە سەر دەسەڵات و هەمان جۆر نیزام لە عێڕاق دروست دەکرێ ئەگەر گەلی عێڕاق وشیار نەبن .

هەروەک دەزانن ”ئیسماعیل قائانی” فەرماندەی لقی قۆدسی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران سەفەرێکی بە پەلەی بۆ عێڕاق کرد و لەگەڵ سەرکردە شیعەکان کۆبووەوە. زۆر کەس وای لێکدایەوە کە بۆ ئارام کردنەوەی وەزعەکە چووە کە من وای نابینم و زۆرتر کاری ئەم گەورە تێرۆریستە تێکدانی وەزعیەتی عێڕاق و هەوڵیان ئەوەیە دەسەڵات سەد لە سەد بکەن بە دەسەڵاتی شیعە و لایەنگری خۆیان کە خەریکن سەرکەوتوو دەبن ئەگەر گەلی عێڕاق وشیار نەبن.

بەداخەوە هێزەکانی باشووری کوردستانیش بە سەر هەردوک بەرەدا دابەش بوونە، پارتی دێمۆکڕات بە لای سەدر دایە و یەکیەتی بە لای مالکی و دارودەستەکەی دایە کە داهاتووی کوردیش زۆر رون نیە.

دەقی پەیامی سەدر  وێنەکان وەگیراو لە کوردستان 24

” موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌ په‌یامێكدا، “ئازادكردنی ناوچه‌ی سه‌وز”ی راگه‌یاند.

دوای ئه‌وه‌ی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در له‌ هۆڵی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، موقته‌دا سه‌دریان وه‌ك “فه‌رمانڕه‌وای عێراق” ناساند، موقته‌دا سه‌در په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌: شۆڕشی هه‌ڕه‌مه‌كیانه‌ی ئاشتیخوازانه‌ ناوچه‌ی سه‌وزی ئازاد كرد، وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م و ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكی زێڕینه‌ بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ عێراقدا به‌ ئاگری سته‌م و تیرۆر و گه‌نده‌ڵی و داگیركاری و شوێنكه‌وته‌یی چزاون.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌در هیوای خواستووه‌ مه‌رگه‌ساتی له‌ده‌ستچوونی ده‌رفه‌تی زێڕینی یه‌كه‌می ره‌وته‌كه‌یان له‌ 2016دا دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌ و گوتی: به‌ڵێ ئه‌مه‌ ده‌رفه‌تێكی دیكه‌یه‌ بۆ گۆڕانكاری له‌ سته‌م و تاریكی و گه‌نده‌ڵی و تاكڕه‌وی و شوێنكه‌وتنی ده‌ره‌كی و پشكپشكێنه‌ی تائیفییه‌وه‌ كه‌ له‌ داگیركردنی عێراقه‌وه‌ له‌سه‌ر سینگی عێراق نیشتووه‌.

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: به‌ڵێ ئه‌مه‌ ده‌رفه‌تێكی مه‌زنه‌ بۆ گۆڕانكاری ریشه‌یی له‌ سیسته‌می سیاسی و ده‌ستوور و هه‌ڵبژاردن كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تی قووڵدا ساخته‌كاری تێدا ده‌كرا.

ئه‌وه‌شی نووسیوه‌: هه‌مووتان به‌رپرسن، به‌رپرسیارێتیتان له‌ تاقیكردنه‌وه‌دایه‌، یان عێراقێكی ره‌گداكوتاو، یان عێراقێكی شوێنكه‌وته‌، كه‌ گه‌نده‌ڵان و به‌دووكه‌وتووان و ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی ته‌ماعكاری دنیایین و له‌ لایه‌ن ده‌ستی خۆرئاوایی و خۆرهه‌ڵاتییه‌وه‌ جووڵه‌یان پێده‌كرێت.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌در داوای له‌ هه‌موو لایه‌ك كردووه‌ په‌یوه‌ستی ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه‌ بن، كه‌ لایه‌نگرانی ده‌ستیان پێكردووه‌ و جووڵه‌كه‌ی به‌ راپه‌ڕینی حوسێن له‌ دژی سته‌مكاران چوواندووه‌.”

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی