"an independent online kurdish website

ئێواره‌ی 2022-07-30 ڕووفاتی 100 ئه‌نفالكراوی بارزانی گه‌ڕێنرانه‌وه‌ هه‌ولێرو ئەمڕۆ 2022/07/31 له‌گۆڕستانی ئه‌نفالی بارزانییه‌كان له‌ ده‌ڤه‌ری بارزان به‌خاك سپێردران.

دوێنێ له‌مه‌راسیمێكی شایسته‌دا به‌ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ركرده‌ی حزبه‌كان و كونسوڵ و نوێنه‌ری وڵاتان، ڕووفاتی 100 ئه‌نفالكراوی بارزانی گه‌ڕێنرانه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان .

گه‌ڕانه‌وه‌ی رووفاتی ئه‌و 100 ئه‌نفالكراوه‌ی بارزانییه‌كان، هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ یادی 39 ساڵه‌ی كاره‌ساتی ئه‌نفالی بارزانییه‌كان، كه‌تائێستا نزیكه‌ی 700 رووفاتی ئه‌نفالكراوانی بارزانییه‌كان گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه‌ خاكی هه‌رێمی كوردستان.

جێی ئاماژه‌یه‌، له‌ساڵی 2005 دا رووفاتی 503 كه‌س و ساڵی 2014ش 93 كه‌سی ئه‌نفالكراو له‌ بیابانه‌كانی سه‌ماوه‌وه‌ گه‌ڕێنرانه‌وه‌ خاكی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مڕۆش 100 رووفاتی دیكه‌ گه‌یشته‌وه‌ هه‌ولێرو به‌وه‌ش تائێستا 696 رووفاتی بارزانییه‌كان گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه‌ خاكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌میان له‌گۆڕستانی بارزانییه‌كان به‌خاكسپێردراون.

وتەکانی مەسعود بارزانی

فیلمی تر

سەرچاوە: کەرکوک، ک 24

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی