"an independent online kurdish website

ئارەزو، ئومید و ھیوا نە خلاس دەبێ نەش دەمرێ.

بۆ ئەوەی ژیان بەردەوام بێ ئینسان ھەمیشە بە ھیوا و  ئومید دەژی.

ئێمەی کورد لە وڵاتی خۆماندا بێ دەستەڵات و ژێر دەستین، ئیختییاری ئەوە مان پێنادرێ داھاتوی خۆمان  دیاری بکەین و خزمەتی وڵاتی خۆمان بکەین و سیستەمی ئیداری و حوکمڕانی خۆمان دیاری بکەین. داگیرکەرانی کوردستان پێیان خۆشە حاشا لە کورد بوونی خۆمان بکەین، خۆمان لە بیر بکەین و وەکو وان بین، بەڵام گەلی کورد بەرعەکسی ئارەزوی داگیرکەران، ئەم وەزعەی قەبوڵ نەکردوە و بۆ رزگار بوون لەم داگیرکەریا دەستی داوەتە خەبات، لە رێگای ئازادیدا بە دەلێن گەلەک مەزن و بە نرخ دایە، ھەمیشە ئارەزوی کوردستانێکی ئازاد و ئاوەدانی کردووە، ھیوای کردووە گەلێکی ھوشیار  و خودان علم و تەکنیک بێ، ئومیدێکی زۆری بە حیزب و رێکخراو و خەباتکاری خۆی ھەبووە، ھەمیشە لە مەیدانی خەباتدا پشتوپەنای بووە، لە فەداکاری درێغی نەکردووە، قەت لە ژیان بێ ئومید نەبووە، لە بەرانبەر داگیرکەر چۆکی دا نەداوە، ئەم ھەستە نیشانەی ئەوەیە گەلی کورد ھەمیشە زیندو و حەزی لە ژیانە، ئەم گەل و خاکەی لا  پیرۆزە.

لێرەدا روی قسە لە حیزب و رێکخراوەکان و رۆشەنبیر و خەباتکاری کوردە،  ئەم گەلە چاوەرێ و ئارەزوی یەکرێزی و یەکگرتویی لە حیزبەکان دەکا، گەل ئەرک و وەزیفەیەکی بۆ حیزبەکان دیاری کردووە  ئەگەر ئەم ئەرکە بەجێ نەھێندرێ، ھیچ حیزبێک سەرکەوتوو نابێ.

ھاورێیان،  حیزبی دێمۆکرات ھەمیشە راستگۆ بووە لەگەڵ خەڵکی خۆیدا، حیزبی قازی و قاسملۆ و شەرەفکەندی و ھەزاران شەھیدی رێگای ئازادی، ھەمیشە ھیڤا بەخش و گۆی رایەڵی خواست و ویستی گەل بووە، ئیەک گرتنی ھەر دو حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئیران و حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و سەریەکخستنی بنەماڵە گەورەی دێمۆکرات ھەنگاڤێکی تاریخییە، ھیڤا بەخشە، پیرۆزبێ لە گەلی کورد، لە ھەموو  بەدەنەی حیزب لە دۆست و لایەنگرانی. حیزبی دێمۆکرات، هەمیشە نیشاندەری رێی خەبات بووە، بەو ھیڤایە ئەم ئیەکگرتنە ببێ بە نموونە بۆ حیزبەکانی پارچەکانی دیکەی کوردستان.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی