"an independent online kurdish website

داپیـرەم هـەر لە منـداڵـیـیەوە، چـالاک و ئـیـشکەر بـوو. لە ئـێستادا تەمەنی لە نـەوەت سـاڵ زیـاترە، لە دەست و پـێیـەکانی نەکەوتـووە.

 حەز لە جـووڵە و لە کارکردن دەکات. داپیـرەم رۆژەکـانی هـەفـتەی بـەم شـێوەیـە دابەشکـردووە:

شەممە: مەڕەکەی بـریـنگە دەکـات (خـوریەکـەی دەبـڕێتـەوە).

یەکشەممە: خورییەکە پاک دەشواتەوە و لەبەر خۆردا هـەڵیدەخات، تا وشک دەبێتەوە.

دووشەممە: خـورییـەکە شیـدەکـاتـەوە و دەیـکات بە دەسـتـپـێچـک.

سێ شەممە: بە تەشی خـۆرییەکە جـوان دەڕێـسێـت و دیکات بە بەنـێکی بـاريـک.

چوارشەممە: بەنەکە رەنگ دەکات و هەڵـدەیخات.. کە وشک بـۆوە، دەیکات بە گـڵۆڵە.

پێنج شەممە: بە قـولاب بەنـەکە دەچـنـێـت و.. دەیـکات بە بـلـوزێکی جـوان بـۆ خـۆی.

هـەینی: داپیـرەم بلـوزە تازە جـوانەکەی لەبەردەکات و لەگەڵ پـوورە گوڵەی هـاوڕێ و هـاوتـەمـەنی، دەچـن بـۆ پیـاسە و گـەڕان و قـسەی خـۆش بـۆ یەکـتری دەکـەن.  

نەرویـج: ٢٠٢٢

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی