"an independent online kurdish website

وتارێکم لە سەر خۆپێشاندانی رۆژی شەممەی رێکەوتی ٠١/١٠/٢٠٢٢ ی زاینی لە شاری هامار لە وڵاتی نۆرویژ، لە چەند رۆژنامەی نۆرویژیدا بڵاو کراوەتەوە.

 یەکێک لەو رۆژنامانە، “هامار ئەربەیدەربلاد” بوو، کە لە رێکەوتی ٠٥/١٠/٢٠٢٢ ی زاینی چاپی کرد بوو.

من وتارەکەم لە زمانی نۆرویژی را وەرگێراوەتە سەرزمانی کوری:

خۆپێشاندا بۆ پشتیوانی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان و گەلانی ئیران لە شاری هامار لە رێکەوتی ٠١/١٠/٢٠٢٢ ی زاینی بەرێوەچوو. دوای شۆرشی گەلانی ئێران و روخانی رژێمی” حەمە رەزا شا”، ” ئایەتوڵڵا خومەینی” دەسەڵاتی بە دەستەوە گرت و لە ساڵی ١٩٧٩ ی زایندا کۆماری ئیسلامی ئێرانی دامەزراند. گەلانی ئێران زۆر بە تامەزرۆە چاوەرێی بەڵێنەکانی حکومەتی نوێ بوون. خەڵک ئاوات و ئامانجی ئەوە بوو کە حکومەت ئەو بەڵێنانەی بە گەلانی ئێرانی داوە جێ بە جێ بکات. بەڵام لە جیاتی جێ بە جێ کردنی بەڵێنەکان، حکومەت توند و تیژی و سەرەرۆی بە کار هێنا. حکومەت دەستی بە گرتن، ئەشکەنجە، دارکاری، زیندانی و لە سێدارەدانی خەڵک کرد. حیزبەکانی کوردستانی و ئێرانی بە نایاسای و هەڵوەشاوە ناو بردن. دەستی بە هێرشی بەربڵاو بە دژی گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان و حیزب و رێکخراوەکان کرد.

حکومەتی نوێی ئێران یاسای توند و تیژی و سەرەرۆی جێ بە جێ کرد، یەکێک لەو یاسانە بە زۆری کردنی حیجاب بۆ ئافرەتان. بەڵام تەنیا خۆ داپۆشین بە حیجاب بەس نیە، دەبێ بە شێوەیەکی راست و دروست بە گوێرەی یاسای حکومەت خۆ داپۆشن.

وڵاتی ئیران زۆر دۆڵەمەندە بە بەرهەمەکانی ژێر زەوی و سروشتی. بەڵام بە داغەوە ئەو داهاتە بۆ پێداویستەکانی گەل و ئاوەدانی و خزمەتگوزاری گشتی بە کار ناهێنرێ. حکومەتی ئێران دەست تێوەردانی زۆی هەیە لە وڵاتانی رۆژهه‌ڵات.

پارەیەکی زۆر لە داهاتی نەوت و گاز بۆ شیعەکانی، ئێراق، سوریا، یەمەن و لوبان دەنێرێت، بۆ گەیشتن بە ئاواتەکانی خۆی، وەک تێرۆر کردنی نەیارانی و ئاژاوه‌گێری لەو وڵاتانە و ناوچەدا.

 سەرەرای ئەو دۆڵەمەندیەی ئێران، رێژەی بێکاری گەلێک زۆرە. هەروەها منداڵانی بنەماڵەی هەژارەکان لە جیاتی ئەوەی بچن بۆ قوتابخانە، دەبێ کارێ بکەن، بۆ ئەوەی بژێوی داهاتی خۆیان و ماڵەوە پەیدا بکەن.

ژینا ئەمینی کچە کوردی ٢٢ ساڵە، لە رێکەوتی ١٣/٠٩/٢٠٢٢ ی زاینی بە دەستی پۆلیسی بە ناو “رەوشت” دەستگیر کرا. بە قسەی پۆلیس، گۆیا” ژینا ئەمینی” هێندێک لە موی پێشەسەری داپۆشراو نەبووە، بۆیە دەستگیر کراوە. بە داغەوە لە بەر ئەشکەنجەی زۆرەوە لە رێکەوتی ١٦/٠٩/٢٠٢٢ ی زاینی گیانی لە دەست دا.

هەروها رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە رێکەوتی ٢٨/٠٩/٢٠٢٢ ی زاینی بە راکێت و درون هێرشیان کردە سەر بنکەو و بارەگاکانی حیزبە کوردیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە لە باشوری کوردستان نیشتەجێن.  لەو هێڕشەدا قوتابخانەی سەرەتایی کراوەتە ئامانج و وێران بووە. هەفدە کەس لە خەڵکی سڤیل شەهید کراون. لە ناو ئەو شەهیدانە دا ژنێکی دوو گیانی تێدایە. بە داغەوە کۆرپەکەشی کە تەمەنی دوو رۆژ بوو، کۆچی دوایی کرد. خەڵکێکی زۆریش بریندا بووە. رژێمی ئێران پێیوایە، کە ئەو خۆپیشاندانانەی گەلانی ئێران ئەو جیزبە کوردیانە رێکیان خستەوە، بەڵام ئەوە بە تەواوی درۆیە. لە بەر ئەوەی ئەو خۆپێشاندانانە گەلانی ئێران خۆیان دەستیان پێکردووە و راپەریون، نەک حیزبێکی سیاسی دژبەری رژێمی ئێران.  هۆی راپەرینی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان و گەلانی ئیران کوشتنی “ژینا ئەمینی” بوو بە دەستی پۆلیس. هەروەها لە جیهاندا خۆپێشاندانی بەربڵاو بۆ پشتیوانی گەلانی ئیران دەستپێکرا. پۆلیسی رژێمی ئێران بە گوللە وڵامی خۆپێشاندەران دەداتەوە. بە سەدان خۆپێشاندەر کوژراون. خەڵێکی زۆریش بریندار کراوە و بە هەزارانیش دەستگیر کراون.

 وڵاتی ئێران فرە نەتەوەیە. نەتەوەکانیش بریتین لە فارس، کورد، ئازەری، بلوچ، عەرەب و تورکەمەن. هەموو نەتەوەکان دەست لە ناو دەستی یەکتر و شان بە شانی یەکتر بە دژی رژێمی ئێران بۆ مافە رەواکانیان راپەریون.

                                                                                                      ٢

 لە بەر ئەوەی ئەوان، باش دەزانن کەس ئازاد نابێ ئەگەر هەموویان ئازاد نەبن. رژێمی ئێران زۆر هەوڵی داوە کە ئاژاوە و شەڕ لە نێوان نەتەوە جیاوازیەکانی ئێران بۆ هێشتنەوەی دەسڵاتی خۆی دروست بکات. بەڵام ئێستا زۆر گرینگە کە هەموو نەتەوەکانی ئێران یەک بگرن و دەست لە ناو دەستی یەکتر نێن.

گەلانی ئێران لە گەڵ  ئەوەیدا کە دەزانن مەترسی ژیانیان لە خۆپێشاندانەکاندا هەیە، بەڵام سڵ ناکەن و بەردەوامن. شتێکی کەم کە ئێمە لە ئۆروپا دەتوانین بکەین، ئەوەیە کە خۆپێشاندان بۆ پشتیوانی گەلانی ئێران و لە دژی رژێمی ئێران رێک بخەین. هەروها دەسڵاتدارانی وڵاتانی ئۆروپا بۆ پشتیوانی گەلانی راپەریوی ئێران راکێشین. رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران چل و سێ ساڵە لە سەر کارە و بە شێوەیەکی نامرۆڤانە و سەرەرۆیانە، گەلانی ئێران دەچەوسێنێتەوە و مافی رەوایان پێشێل دەکات. داوخوازی گەلانی ئێران روخانی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و دامەزراندنی حکومەتێکی گەلی و دێموکراتی و فیدراڵە کە مافی هەموو فرە نەتەوەکان دابین و پەسند بکات.

 من سوپاسێکی بێ پایان ئاراستەی ” ئەرلینگ بێهرێنس” ئەندامی سیاسی و فەرمی ئەنجومەنی شارەوانی هامار، سەر بە حیزبی کار (سوسیاڵ دێموکرات) و “یانە مییەر” ئەندامی سیاسی و فەرمی ئەنجومەنی شارەوانی هامار، سەر بە حیزبی هۆیرە (راسترەو) دەکەم کە لە خۆپێشاندانەکە بەشدار بوون و وتاری سیاسیان پێشکەش کرد و پسێتوانی خۆیان و حیزبەکانیان بۆ گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان و گەلانی ئیران دەربری. هەروەها سوپاسی تاک، تاکی ئەو کەسانە دەکەم کە لە خۆپێشاندانەکە بەشدار بوون.

عوسمان کەوکەبی‌شاد

رێکخەرە و بەرێوەبەری خۆپێشاندان

ئەندامی سیاسی و فەرمی ئەنجومەنی شارەوانی شاری هامار، سەر بە حیزبی کار (سوسیاڵ دێموکرات)

شاری هامار وڵاتی نۆرویژ

رێکەوتی ٥/١٠/٢٠٢٢ی زاینی

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

٤

 

 

ئەو وێنانەش لە رۆژنامەکانی نۆرویژیدا لە گەڵ وتارەکەمدا بڵاو کراونەوە.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

٥

 

 

 

 

 

 

 

٦

 

 

 

 

 

 

٧

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی