سوید لەپێناوی پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەی لە هەڕەشەکانی رووسیای پۆتین، لەوەتەی شەڕی ئۆکراینا بڵێسەی سەندووە، داوای کردووە ببێتە ئەندامی NATO تورکیا ڕێگری بوونە ئەندامێتییە!..
کۆمەڵێ مەرجی داناوە بۆ سوید و فینلەندە، تا جێبەجێی نەکەن، تورکیای ئەندامی ناتۆ، رەزامەندی لەسەر بە ئەندامبوونی ئەو دوو دەوڵەتە لە ناتۆدا نادات…
مەرجەکان: ڕادەستکردنەوەی کۆمەڵێ ناون کورد و تورک کە لەو وڵاتانە دەژین! ڕەگەزنامەی سویدییان هەیە و هێزێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورد و تورکی بەهێز لە وڵاتەکەکانیان هەن…
بڕینی یارمەتی و پەیوەندییە لەگەڵ YPG و PKK و تەنانەت HDP دا، واتە بە قوربانی کردنی کورد، کرۆکی ئەم گەمەیەیە؟؟
بەڵام لە پێناوی بوونە ئەندامدا، ئێستا سوید بە سەرۆکایەتی سەرەکوەزیرانی نوێ Ulf Kristersson دەیەوێ مل بۆ مەرجەکانی تورکیا بدات و وڵاتەکەی بکاتە بارمتەی سیاسەتی ئەردۆغان؟!….
دیارە ئەوەی کورد کردی بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەشەڕی (داعش) دا و ئەو نموونە هەرە باشتر و جوانتر و دیموکراسییانەترە لە ناوچەکەدا لەوانی تورک و عەرەب و فارس و زۆر شتی تریش بەها و سەنگیان نییە؟!… لەبەرانبەر بەرژەوەندی نێودەڵەتی دا!؟..
کریستەرسۆن سەردانی تورکیای کردووە و ڕازییە بە مەرجەکانییان. و بڕیسرە ئەردۆغانیش کە لە 2013 نەچۆتە سوید، سەردانی ئەو وڵاتە بکات!…
ئەو یاسا و هاوکێشەیە روونە، هەمیشە قوربانی بە بچووک و لاواز دەدرێ بۆ گەورە و بەهێزەکان…
کوردیش لاوازە لە یەک شت دا، ئەویش خاوەن دەوڵەت نییە؟!.. بۆیە بۆ شەق شەقێنی گۆڕەپانەکە هەر وەک تۆپ ددمغنێتەوە…
لەم دیدەوە هەرچی گلەیی و گازندەیی و نەفرەت هەیە لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بگەین و بگرین هەر کەمە، لێ چرکەساتی ئەوەش لەمێژە هاتووە، بەهەمان پێوەر بەگژ ئەوانەی ناوخۆشدا بچینەوە و لۆمەیان بکەین، کە دژی سەربەخۆیی و بە دەوڵەتبوونی کوردستان و مافە نەتەوەییەکانی کوردن!…
ئەوانەی دوێنێ بۆ ئاینی ئیسلام و سۆسیالیزم و دەوڵەتی پرۆلیتاریا خەباتیان کرد و خەونی پرتەقاڵیان بینی و ئەوانەی ئیمڕۆی بۆ تیۆری و قسەی سەوز و سووری ناو دەقی کتێبە دەق ئەستوورەکان دەژین و هەر باسی پێکەوە ژیان و قسەگەلێکی تری بێ رۆح و گیان دەکەن و بەردەوام کچی کورد دەکەنە قوربانی کوڕی خەڵکی؟!…
ئەوانەی بێ هیچ بەرپرسیارێتییەک لە سەر مافە نەتەوەییەکانی کورد سازش دەکەن و ئامادەن ببنە سوورەی بەر لەشکری هەر بیر و هێزێکی بێگانەی دوور لە بەرژەوەندی باڵا و ستراتیژی نەتەوەی کورد و خاکی کوردستان؟!..
باشە خۆ ئەوە تەوەندی کوردە لە سوید و فینلەندە و جیهان لەگەڵ ئەوان دەژی و ژنی لێهێناون و کچی داونەتێ و کاردەکەن و باج دەدەن و بەهرەیان خستۆتە خزمەتی ئەوانەوە و سەرمایەگوزاری دەکەین و سامانێکی مرۆیی هاتوونەتە وڵاتیان و زمان و کولتووریان فێربووین و خزمەتیان دەکەین، کەچی ئەوان پێکەوە ژیانی ئێمەیان ناوێ و وەک کاڵا و شمەک دەمان کڕن و دەمان فرۆشن…
شایانی گووتنە هەڵوێستی ئەو دەوڵەتانە نابێت زۆر جێی گلەیی بێت! میللەتان ئاسایشی ستراتیژی نەتەوەیی و سیمبۆل و بەهاکانی خۆیان دیاری کردووە و هەر کاتێ ئەم چەمک و خاڵانە کەوتنە بەردەم مەترسی و هەڕەشە Priorität بۆ خۆیان و دەوڵەتەکەیانە و هەموو شتی بۆ دەکەن بە قوربانی هەر لە دیموکراسی و لیبەراڵیزم و بانگاشەی مافی مرۆڤەوە تا دەگاتە پێکەوە ژیان و لێبووردەیی و هەموو خەونە خەیاڵییەکانی تۆی شاعیر..
کەواتە ئاغای ناموبارەک!..
بەڵێ ئەوەی ئێمە چاوڕێی دەکەین بە شۆڕشەکەی تۆشەوە کتومت خەونی شاعیرانەیە! … نەک دەوڵەتی کوردیییییییییی!!!….