من لە ناو جەرگەی ئابوری عێڕاق و شەڕی ناوخۆ و لە شوێنێک تێکەڵ بە نەتەوەو ئاینەکان، تێکەڵ بەکلتوری قەوماکانی تر لە دایک بووم.
لە ناوچەیەکی بێکارو پەراوێز خراو.
کە جگە لە چەکداری ولە ناوبەری ڕوحەکان هیچ کارێکی تری تێدا نیە .
ژیان زۆر بێڕەحمە لە ناوچەکەم کە جگە لە خەم هیچی ترت پێ ناکرێت..
هەر بە جدی ئەو هەموو ئازارو دڵەڕاوکێ و نیگەرانیەی سەبارەت بە وڵات وغەریبی و ئازار
هەرگیز ئاوات ناخوازی بۆ ژیان..««
گەر ڕۆژێک خۆمان بچینە جێگای هەژارێک کە هەموو ئاواتی لەتە نانێکە، جێگای ڕوخسار ناشیرین کە ڕەفزی کۆمەڵگا کراوە و بەهۆی پەراوێز خستنیەوە بووە بە دێوەزمە،
لە جێگەی ئافرەتێک کە هاوسەرەکەی کوژراوە و کۆمەڵێک هەتیوی بەسەردا کەوتونەتەوە هەرگیز ناتوانێت هاوسەرگیری بکاتەوە،
جێگەی شەلەل دەماغێک کە هەموو هەستەکانی لە چاویدایە و تەنیا فرمێسک سارێژکەریەتی،
جێگای برا گەورەیەک کە باوکوو دایکی کوژراوە و کۆمەڵێک خوشک و برای کەوتونەتە سەر،
جێگای کەسێک بە فرۆشتنی خانوی باوکی ڕێگای هەندەرانی گرتۆتە بەر بۆ پارویەک نان،
جێگای کۆڵبەرێکی لە بەفر چەقیو،
جێگای نەخۆشیەکی شێرپەنجە کە هەموو هیوای بە دەرزیەکانەو بە وەسیلەی دەزانێ بۆ درێژە پێدەری شریتی ژیان،
ملیۆنان ساڵە ساڵە ئەو جۆرە نمایشانە لە ژیان بەردەوامن و ئێمەش ئەکتەری ئەو شانۆی ژیانەین کە هەوڵ بدەین بەرامبەرەکانمان بخەینە زەردەخەنە بەڵام لە ناخی خۆماندا زۆر دڵشکاوین ..
بۆیە هەموومان لەسەر ستەیجی شانۆی ژیانین ڕاکردنمان بۆ ژیان ڕاکردنمانە بۆ خۆشبەختی..