"an independent online kurdish website

کۆمیسۆنی ژنان لە نەتەوە یەکگروەکاندا لە ژێر کۆمیسۆنی ئابوری و کۆمەڵاتی دایە. وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پێشناری بۆ دەرکردنی ئێران وەک ئەندام لە کۆمیسۆنی ژنان گەڵالە کرد و هەوڵی دا کە زۆربەی ئەندامەکان دەنگ بەو بریارە بدەن.

 لە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٤/١٢/٢٠٢٢ ی زاینیدا پێشنارەکە کەوتە دەنگ دان و ٢٩ ئەندام دەنگیان دا کە ئێران لە کۆمیسۆنی ژنانی نەتەوەیەکگرتوەکان دەرکەن. هەروەها ١٦ ئەندامیش بێ لایەن ماینەوە و دنگیان نەدا و ٨ ئەندامیش دەنگی نەخەێریان دا.  هێندێک لە هۆکارەکانی دەرکردنی ئیڕان لە کۆمیسۆنی ژنان بریتی بوون لە، پێشل کردنی مافی ژنان و پاش گوێ خستینی مافی  یەکسانی، زەوت کردنی بیر و رای ئازاد، بە زۆری کردنی باڵاپۆشی، هەروەها سەرکوت کردنی خۆپێشاندەران، گرتن و ئەشکەنجە کردن و لە سێدارەدان. لە سیدارەدانی دوو خۆپێشاندەر، موحسێن شکاری ٢٣ ساڵ و لە رێکەوتی ٨/١٢/٢٠٢٢ی زاینی و مەجید رەزا ٢٣ ساڵە لە ریکەوتی ١٢/١٢/٢٠٢٢ی زاینی. لە رێکەوتی ١٦/٩/٢٠٢٢ ی زاینی کە سەرتای خۆپێشاندانەکانن ئەو دوو خۆپێشاندەرە لە سیدارە دراون.

ئێران  بە کۆ دەنگی زۆربە لە کۆمییسۆنی ژنان دەرکرا. وایارە خۆپێشاندانەکانی ئێستای گەلانی ئێڕان بە دژی رژێمی دیکتاتۆری ئێران لە ساڵی ١٩٧٩ را کە ساڵی دامەزرادنی کۆماری ئیسلامی ئێرانە  کاریگەرترین  و گەورەترین خۆپێشاندانن. لەو خۆپێشاندانانەشدا ژن رۆڵی سەرەکی هەیە و پێشرەون. ژینا ئەمینی کچە ٢٢ ساڵەی کوردی شاری سەقز لە رێکەوتی ١٦/٩/٢٠٢٢ ی زاینی لە ژێر ئەشکنجەی پۆلیسی بەناو رەوشت و ئەخلاقی ئێران گیانی لە دەست دا. دوایی شەهید بوونی ژینا گەلانی ئێرانی دەستیان بۆ خۆپێشاندان کردو مەشغەلی ئەو شۆرشەش لە شاری سەقز رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵگریسا و تیشکی بە هەموو ئێراندا.

 ئەوە سێ مانگە خۆپێشاندانەکان بەردەوامن. بریارەکە زۆر بە جێیە و ئاماژە بەوە دەکات کە خۆپێشاندەرانی گەلانی ئێران پشتیوانی جیهانیان هەیە بە دژی رژێمی دیکتاتۆری ئێران. هەروەها ئەو بریارە لە روی سیاسیەوە شەرمەزار کردن و گۆشەگیرکردن و شکانێکە بۆ رژێمی ئێران.

عوسمان کەوکەبی‌شاد

ئەندامی سیاسی ئەنجومەنی شارەوانی هامار لە وڵاتی نۆرویژ

سەر بە حیزبی کاری سوسیاڵ دێموکراتی نۆرویژ

رێکەوتی ١٦/١٢/٢٠٢٢ ی زاینی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی