"an independent online kurdish website

ئەم ڤیدیۆیە، فڕۆکەخانەی تۆرۆنتۆی کەنەدایە. چەند کەس لە بنەماڵەی دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئاخوندی، هەڵهاتوون و خۆیان گەیاندووەتە کەنەدا.

وەک لە ڤیدیۆکەدا دەبینن “مرجان هزاویان” فەرمانبەری نووسینگەی سەرۆککۆماری جەلادی ئێران “رئیسی” و “روحانی” بووە، هاوسەری “حسن کشاورز”ە و لە ترسی شۆڕشی گەلانی ئێران، لەگەڵ منداڵەکەی و خوشکەکەی بە ناوی “مريم هزاویان” بۆ داوای پەنابەری، بەرەو شاری تۆرۆنتۆی پایتەختی کەنەدا هەڵاتوون و لە فڕۆکەخانەی تۆرۆنتۆ لە لایەن ناصر پولی لە گەڵ فیلم هەڵگەرکانی، ناسراونەتەوە.

ئەمانە ئەو کەسانەن کە فەرمانی کوشتن و لەسێدارەدانی گەنجەکانی ئێمەیان داوە و ژینا ئەمینییان بە بێتاوانی بە بیانووی ئەوەی کە حیجابی نەبوو شەهید کرد، بەڵام خۆیان بەبێ حیجابی لە تۆرۆنتۆی کەنەدان.

لە ڤیدیۆکەدا ئەو ناصر پولی کە دەیانناسێتەوە، داوایان لێ دەکات کە بڵێن: (مرگ بر خامنەیی) بەڵام نایڵێنەوە، هەروەها پێیان دەڵێت: کە ئێوە بەدوای کەیسی مەسیحی و بەهایین و دەتانەوێت پەنابەریی وڵاتی کەنەدا بگرن و بە درۆوە دەڵێن: کە ئێمە خانەنشینین.

لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کە چەند جار هێرش دەکەنە سەر ئێرانییەکانی ئەوێ و یەکێکیان بە جانتاکەی دەستی دەداتە ناو دەمی ئەو ژنەی کە فیلمیان لێ دەگرێت، وا بیر دەکەنەوە کە ئەوێش ئێرانە و دەتوانن ئەشکەنجەی خەڵک بدەن!

لەم ڤیدیۆیەدا که نزیکەی 23 خولەکە، ئەو ناصر پولی پەیتا پەیتا پێشیان پێ دەگرێت و تەنانەت چەند جار ناهێڵێت بچنە ناو ئاسانسۆرەکەوە. ئەو بە ئینگلیزی بۆ کارمەندان و پۆلیسی کەنادا ڕوونی دەکاتەوە کە ئەمانە بۆچی تاوانبارن؟ و دەیەوێت پەیامەکەی بگەیەنرێت بە دەزگای کۆچی کەنادا کە ئەمانە شیاوی پەنابەری نین.

پێویستە خەڵکی ئێران هەوڵ بدەن حکوومەتی کەنەدا و حکوومەتەکانی دیکە ڕازی بکەن کە بنەماڵەی دەسەڵاتدارانی ڕژیم کە بۆ کەنەدا و هەر شوێنێکی جیهان هەڵاتوون پەنابەرییان پێ نەدەن و بیانگەڕێننەوە.

خەڵکی ئێران دەیانەوێت بنەماڵەی بەرپرسانی ڕژیم کە خوێنی لاوەکانمان دەڕژێنن و گەنجەکانمان لەسێدارە دەدەن و بە پارەی گەلەکەمان لە ئەوروپا و ئەمریکا و بەتایبەتی کەنەدا، خەریکی کەیف و ڕابواردنن، دیپۆرتیان بکەنەوە.

پێویستە هێزەکانی سەرکوت و هێزەکانی ئەرتەش و جاش و بەکرێگیراوانی خۆفرۆشیش، بیر لە خۆیان و بنەماڵەکانیان بکەنەوە و بە زووترین کات چەکەکانیان دابنێن و بچنە ناو گەلەوە، چونکە تەنانەت گەورەترین سوپاکانی جیهانیش لە بەرانبەر ئیرادە و یەکڕیزیی گەل هیچ نین و لە ئەنجامدا شکست دەهێنن.

ئەو بنەماڵانەی کە ئازیزانیان لەدەست داوە، تۆڵەی خوێنی منداڵەکانیان دەستێننەوە، کەواتە ئێوەی بەسیجی و خۆفرۆش و بەکرێگیراوی ڕژیم، بۆ کێ خۆتان دەدەن بە کوشتن لە کاتێکدا گەورەکانتان خەریکن هەڵدێن؟

نووسینی: ئیدریس هاشمی

پێشمەرگەکان، بۆ ڤیدیۆکانی ناسری پولی مامەقانی ئێرە کلیک بکەن 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی