"an independent online kurdish website

ئەمڕۆ شەممە، ١٠ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی  2022-12-31 زایینی خەڵکی قارەمانی جوانڕۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان کۆ بوونەوە هەتا لە گۆڕستانی حاجی ئیبراهیم چلەی شەهیدانی شۆڕشی ژینا لەو شاره بەڕێوە ببەن،

لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران هێرش کرایه سەر و شەڕ و دەرگیری هاتە ئاراوە بە داخەوە بورهان ئەلیاسی یەکێک لە لاوانی شۆڕشگێڕی جوانڕۆ بە دەستی تێرۆریستەکانی خامنەیی شەهید کرا و چەندین کرسی دیکەش بریندار بوون کە لە ناو بریندارەکاندا منداڵێکی تەمەن ۱٤ ساڵەش دەبیندرێ.

باس لەوەش دەکرێ کە کچێکی 7 ساڵانیش شەهید و 10 بریندار هەن تا ئیستا .

ڤیدیۆی خۆپێشاندانەکانی ئەمڕۆی جوانڕۆ کە لە سوسیال مێدیا بڵاو کراونەتەوە.

ڕاپەرینی شاری جوانڕۆ و هەڵوێستی کوردانە و نەتەوەیی مامۆستا ئیبراهیم کەریمی

ڕۆژی ١٠ی بەفرانبار جارێکی دیکە خەڵکی وەزاڵەهاتوو و ڕاپەریو و شۆڕشگێری شاری جوانڕۆ لە چلەی شەهیدان دا هاتنە مەیدان و بە دانی درووشم بە دژی دەسەڵاتداران قەڵای زۆرداری رژێمی پەت و سێدارەی ئیسلامی ئێرانی لەرزاند، لەم پەیوەندییەدا ڕژێم بە تەقە کردن لە خەڵک و میلیتاریزەکردنی شاری جوانرۆ ویستی کە پێش بە خەڵک بگرێ، بەڵام بوێری و چاونەترسی گەنجان و لاوانی کورد پاشەکشەی بە هێزی ترسنووکی ڕژێم کرد. بەداخەوە لەم ڕێز گرتن و هاتنە سەر شەقامی لاوان  وخەڵکی شۆڕشگێری جوانڕۆ گەنجێکی کورد بە ناوی بورهان ئەلیاسی تەمەن ٢٢ ساڵ شەهید بوو و زیاتر لە ١٠ هاووڵاتی شاری جوانرۆش بریندار بوون.

لە ماوەی ڕاپەرین و شۆڕشی ژینا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بە گشتی بەشداری ئەم شۆڕشە بوون و هەر کامەیان بە نۆبەی خۆیان ڕۆڵ و کاریگەریان لە سەر بەردەوامی ئەم شۆڕشە هەبووە و هەیە.

بۆ پشتیوانی لە شۆڕش و ڕاپەرینی ژینا بە خۆشیەوە توێژی دیاری کۆمەڵگای کوردستان، مامۆستایانی ئایینیش وەک زۆربەی توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگای کوردستان، لەم شۆڕشەدا بە دانی وتار و گوتاری شۆڕشگێری و نەتەوەیی و بە دەرکردنی بەیاننامەی پشتگیری خۆیان لە ڕۆڵەکانیان لە سەر شەقام کردووە، بوونە چەقڵی چاوی ڕژێم و دەسەڵاتدارانی دیکتاتۆری ئێران.

لە بانگەواز و هەوڵ و پیلانێکی دیکەی ڕژێم دا لە شاری سنە، داوا لە مامۆستایانی ئایینی و بەشێک لە کەسایەتی‌یەکانی شاری سنە کراوە، کە سبەی ڕۆژی یەکشەممە ١١ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی لە کۆبوونەوەیەک دا بەشداری بکەن و خەڵاتێکی دیاری کراوی ٥ میلیۆن تمەنی وەک دیاری لە ڕژێم وەر بگرن.

مامۆستا ئیبراهیم کەریمی لە مامۆستایانی دیاری کورد و پێشنوێژی ئاوایی نەنەڵەی سنە داوا دەکا کە شەرەف و نامووس و خوێنی شەهیدەکان نەفرۆشن و بەشداری ئەو بە ناو کۆبوونەوەیە نەکەن.

هەڵوێستی مامۆستا ئیبراهیم و بەشێک لە مامۆستایان و کەسایەتییەکان جێگای دڵخۆشییە و لە هەلومەرجی ئێستا دا نەتەوەکەمان بە قۆناخێکی هەستیار دا تێدەپەڕێ و پێویستە کە هەموومان یەکدەنگ و یەکڕەنگ بە بێ جیاوازی بەشداری لەم ڕاپەرینە مەزنەی گەلەکەمان دا بکەین.

ڕووحی شەهیدانی شۆڕشی ژینا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان شاد و ڕێگای خەبات و تێکۆشان و ڕاپەرینیان تا ڕووخانی یەکجاری کۆماری پەت و سێدارەی ئیسلامی ئێران بەردەوام بێ.

حەمەڕەسووڵ کەریمی

٣١ ـ ١٢ ـ ٢٠٢٢ی زائینی

١٠ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی