"an independent online kurdish website

خۆپێشاندانەکانی گەلانی ئێران  لە ساڵی ٢٠٢٣ ی زاینیدا بەردەوام دەبن. شۆرشی گەلانی ئێران ناوی جۆرا و جۆرای بە خۆوە گرتوە، وەک شۆڕشی ژینا، شۆڕشی ژنان، شۆڕشی گەلانی ئێران.

ئێران وڵاتێکی فرە گەلی و کلتوریە. فرە نەتەوەکانی ئێران بریتن لە کورد، فارس، بلوچ، ئازەری، عەرەب و تورکەمەن. هەموویان دەست لە ناو دەستی یەکتر بە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران خۆپێشاندان و خەبات دەکەن. ئاوات و ئامانجیان یەکە، خەبات دەکەن بۆ دێموکراتی، ئازادی، ئاسایەش، بەرابەری و یەکسانی. ڕێژێمی ئێران بە درندەترن شێوە بۆ ماوەی ٤٤ ساڵە دەسەڵاتی دیکتاتۆری خۆی بە سەر گەلانی ئێران داسەپاندوە. گەلانی ئێران لە دەست زۆڵم و زۆری و بێدادی رژێمی ئێران بێزار بوون و وەزاڵە هاتوون و دەیانهەوێت بە هەر نرخێک بێت بیروخێنن. خەڵک دەیهەوێت دوایی روخانی رژێمی ئێران، حکومەتێکی دێموکراتیکی فیدراڵ دامەزرێنن، کە هەموو نەتەوەکان تێیدا بەشدار بن. بەو شێوە کە بتوانن سیستیمێكی دێموکرات و بەرابەری و یەکسانی بەرێوەبەرن.

لەو کاتەیەوە کە راپەرینی گەلانی ئێران دەستی پێکردووە، خەڵکێکی زۆر گیراوە، بریندار کراوە و شەهید کراون. چەندین کەسیشی بە ناحەق سەزای لە سێدارەدانیان بە سەرداسەپاوە. گیراوەکان مافی بەرگری لە خۆ کردنیان نیە، یان بێ پاڕێزەرن. رێژێمی ئێران ئەوانەی سەزای لە سێدارەدانیاندا بە سەرداسەپاوە، بۆ چاوترساندن لە پێش چاوی خەڵک لە سێدارەیان دەدات. رژێم دەیهەویت وا  پێشانی خەڵک بدات  کە هەر کەسێک بە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران خەبات بکات، بەو سەزایەی دەگەێنین.

موحسێن شکاری ٢٣ ساڵە لە رێکەوتی ١٨ ی مانگی دێسامبری ٢٠٢٢ ی زانیی لە سێدارە درا. هەروەها مەجیدرەزا ٢٣ ساڵە لە ١٢ی مانگی دێسامبر لە سێدارە درا. بە گوێرەی هەواڵی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لانی کەم ٢٥ کەس لە خۆپێشاندەران سەزای لە سێدارەدانیان بە سەردا سەپاوە. سوکایەتی کردنی رێژیمی ئێران بە ژیانی مافی مرۆڤ بێ سنورە و هیچ رێزێکی بۆ دانانێت. لە سێدارەدانی خەڵك نامرۆڤانەیە و بە هیچ شێوەیەک جێی قەبوڵکردن نیە.

 لە حکومەت و پارلەمانی وڵاتی نۆرویژ داوا دەکەم کە پشتوانی شۆڕشی گەلانی ئێران بن و هاودەنگی خۆیان نیشان بدەن. 

گەلانی ئێران بە لە سێدارەدانی خۆپێشاندەران چاوترسێن ناکرێن. بەڵکو رەق و قیانیان بەرابەر بە رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران زتاتر دەبێ. گەلانی ئێران چالاکانەتر و بە گوڕتر لە خۆپێشانداکەن بەردەوام دەبن. ڕاپەرینی گەلانی ئێران لە چاو راپەرینەکانی پێشوتر جیاوازیەکی زۆری هەیە و هەموویان شان بە شانی یەکتر بە روخانی رژێم خۆپێشاندان دەکەن. من ماوەی ٤٤ ساڵە وەک پەنابەری سیاسی لە ئۆروپام و لە رۆژهەلاتی کوردستان دوورم. بەڵام هەگیز هیوام لە دەست نەداوە، کە رۆژێک دابێت بتوانم بە ئازادی بگەرێمەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. ئەو شۆرشە مەزنەی گەلانی ئێران پشتیوانی سیاسی جهانی بە تایبەتی وڵاتانی رۆژئاوای پێویستە.

ئەو وێنە لە رێکەوتی ٢٦/١٠/٢٠٢٢ی زایندا گیراوە لە چلەی ژینا ئەمینیدا لە  گۆرستان لە شاری سەقز. وێنەکە لەو وتارەی کە بە زمانی نۆرویژم نووسیووە لە رۆژنامەکانی نۆوریژدا لە رێکەوتی ٩/١/٢٠٢٣ ی زاینیدا چاپ کرواوە و بڵاو کرواوەتەوە

عوسمان کەوکەبی‌شاد

ئەندامی سیاسی ئەنجومەنی شارەوانی هامار لە وڵاتی نۆرویژ

لە سەر لیستی حیزبی کرێکارانی سوسیاڵدێموکرات

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی