Hoppa till innehåll

بە خاکسپاردنی هاوڕێ فایق مەقسودی ، فیلم و وێنە

پێشمەرگەکان: ئەمڕۆ پێنج شەممە 12/1/2023 لە رێوڕەسمێکی شایستەدا تەرمی پێشمەرگە و کەمئەندامی سەنگەر کاک فایەق مەقسوودی بە بەشداری دەیان کەس لە شاری ڤێسترۆسی وڵاتی سوئێد

  لە گۆڕستانی Hovdestalund بە خاکسپێردرا و پاشان پرسە و هاوخەمی لە لوکاڵی Närvavägen 90  بەرێوەچوو.

پێویستە بگوترێت کە ڕۆژی 3/1/2023 کاک فایەق مەقسوودی پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرینی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە شاری ڤێسترۆس بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

ڕووحی کاک فایەق شاد و جێگای بەهەشت  بێت، سەری بنەماڵە و هاورێ و هاوسەنگەرانی ساغ بێت.

فیلم و وێنە