"an independent online kurdish website

ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان بە سەرەتای نووختە گۆڕانێکی گرینگ لە مێژووی سیاسی کورد ئەژمار دەکرێت، کۆمار هەرلەخۆوە دروست نەبووە، بێگوومان بەرئەنجامی ڕوانینی ژێرانەی ڕێبەری حیزبی  دێمۆکڕات و وشیاری  سیاسی و نەتەوەیی پێشەوای گەورەمان،قازی نەمر پێك هات.

پێشەوا پاش خویندنەوەی هەلومەرجی سیاسی نێوخۆی و نێودەوڵەتی بەو ئەنجامەی گەشتبوو کە دەرفەتێکی زێرن لە ئارادایە و کورد دەبێت بە زووی  سوودی لێ ببینێت، بۆ ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان  دەبوو زەمینەی سیاسی و کۆمەڵایەتی پێشوەختی بۆ پێك هاتبا و، لەبەر ئەوەی ئەو ئیرادەیە بۆ ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان زۆر  بە هێزبوو، توانرا زۆرتر لەوادەی خۆی ڕابگەیەنرێت.

  شانازی گەورەی پێشەوا ئەوەیە کە توانی لە بارودۆخی ڕەخساوی سیاسی کەڵك وەرگرێ و لەو هەلومەرجە زێڕینەی کە بەتەواوی هابوو بەرەوە، بڕیاری سیاسی  لەسەر دامەزراندنی حکوومەتی کوردستان بدات.  لە ڕۆژی ٢ی ڕێبەنداندا، کورد  بڕیارێکی سیاسی و بوێرانەی لەسەر چارەنووسی سیاسی خۆی    لە چوار چرای  شاری مەهاباد دا بە ڕاگەیاندنی  یەکەم حکوومەتی مۆدێڕن و دێمۆکڕاتیك پکە ڕەنگدانەوەی خواستی سیاسی گەلی کورد بوو . 

هەرچەندە تەمەنی کۆمار بەداخەوە زۆر کورت بوو و،  دوژمنانی بە خێرای کەوتنەخۆ بۆ لە نیوبردنی، بەڵام بڕیای گەلێکی بێ وێنەی سیاسی و مێژوویدا و توانی روخساری سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردستان بەتەواوی بگۆڕی و دێمۆکڕاسی و یەکسانی سیاسی و کۆمەڵایەتی بە مانەی ڕاستەقینەی خۆی دابین بکات و گەلی کورد لەو بەشەی کە کەوتبوو ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی کوردستان هەستیان بە ئاسوودەی و ئاسایشی ژیان کرد.

حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان وەك پێك هێنەر و  میراتگری سیاسی و مێژووی ئەو هەنگاوە سیاسی و نەتەوەییە، ئێستاش لە سەر بێرو ڕێبازی ئەو بزووتنەوە شۆڕشگێڕیە بەردەوامە و تاکە هێزێکی دیار و کاریگەری ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە  لەسەر ڕێچکە و ڕێبازی خۆی بەردەوامە و بەژیری هەنگاو ناوە و ، بەکردار شوێندانەربوونی خۆی لە سەر ڕەوتی خەباتی سیاسی و نەتەوەییدا بۆ دۆست و نەیارانی بزوونتەوەی سیاسی کورد  سەلماندووە  و بەوپەڕی هەستکردن بە بەرپرسیارەتی  نەتەوەیی،  ڕەساڵەتی سیاسی و مێژووییەی کە لە وێزگەگرینەگانی خەباتدا کەوتۆتە سەرشانی ، بەخۆبردوویەوە  لە بەرحۆدەی سەربەرزانە هاتۆتەدەر.

پێشەوای نەمر وەك ڕۆڵەیەکی بوێر و سەربەخۆخوازی کورد، پاش دامەزراندنی حدك و ڕاگەیاندنی بەرنامەی ڕوونی حیزب، توانی زەمینەی هەنگاوێکی سیاسی گەروە و مێژووی لە کوردستان پێك بێنێ و بەهەزاران لە چین و توێژەکانی کوردستان کە ڕەنگدانەوەی پێك هاتەی کۆمەڵایەتی ئەو سەردەمی بوو، لە دەوری حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان کۆ بکاتەوە بە نیەتی ئامانجێکی گەورە کە خەونی لە مێژینەی جووڵانەوەی سیاسی گەلی کورد بوو.

پێشەوای شۆڕشگێر، کە هەوێن و سەرچاوەی خوڵقاندنی ئەو بڕیارە سیاسی و مێژوویەبوو، لە چوارچرا، لە ڕۆژی ٢ی ڕێبەنداندا کۆماری کوردستانی لە نێو ئاپۆڕایی ئەویندارانی ئەو خۆزگە نەتەوەییەدا ڕاگەیاندا و بڕیاری شکانەوەی  ئاڵای ڕزگاری سیاسی و نیشتیمانی لەسەر بینای حکوومەتی کوردستان درا.

ئەو ڕۆژە، رۆژێك بوو کە تروسکەی هیوای ئازادی بە کوردستاندا بڵاو بوویەوە و خەڵکی مەهاباد و شارەکانی دیکەی کوردستان پێشوازی گەرم و بێ وێنەیان لە بڕیاری مێژووی پێشەوای نەمرکرد.

قازی محەممەد لەو ڕۆژەدا، واتە لە ٢ی ڕیبەنداندا،   بڕیارێکی بوێرانەی سیاسی و نەتەوەییدا،کە تێدا  کۆشکی ستەم و زۆرداری لە تاران ڕاچڵەکاند کە هەرگیز شای خوینمژ و دیکتاتۆر و مووفلیس چاوەڕوانی ئەوەیان نەدەکرد، حیزبی دێمۆکڕات  بەوجۆرە  ژیرانەیە  سوودی لە هەلومەرجی سیاسی نێو خۆی و نێودەولەتی کە بە هۆی شەڕی دوو هەمی گێتی پێك هاتبوو،  وەربگرێ و لە ماوەیەکی زۆر کورتدا  کۆماری کوردستان ڕابگەیەنێت.

کۆماری کوردستان هەرچەند تەمەنی کورت بوو، بەڵام لە ماوەی کەمتر لە ساڵێكدا کاری زۆر گەورە و بڕیاری بەنرخی سیاسیدا کە ئاسۆی ڕوانینی ڕێبەرانی حدك  نیشاندا سەبارەت بە داهاووی کوردستان و ئێراندا. 

ڕێژیمی شای کاتێك خەبەری ئەوەیان بیست کە لە مەهاباد کورد حکوومەتی خۆی پێك هێناوە و بڕیاری شکانەوەی ئاڵا و سپای بەرگری میللیان زانی، ترس و نیگەرانی بەتەواوی دایگرتن، چوونکی بەباشی لەوەی گەیشتبوون کە ئەوەی لە کوردستان ڕوودەدات، سەرەتایەکی باشی بۆ ناوەندی بڕیاری ستەمی سیاسی و نەتەوەیی لە تاران نابێ.

حکوومەتی کوردستان پێك هێنانی سوپای میللی وەك هێزیکی شۆڕشگێر و نیشتیمانی کە ئەرکی پاراستنی سەروەری سیاسی و دابینکردنی ئاسایش و ئەمنیەتی خەڵك بوو ڕاگەیاند  کە بوو بەمایەی هیوا و دڵ خۆشی خەڵك، هەروەها ئاڵای کوردستان لە سەر دامودەزگا حکوومەتیەکان شکایەوە و زمانی کوردی کرا بە زامانی  ڕەسمی و دەرفەتی خوێند و فێربوونی زمانی دایك لە کوردستان، ئەوە بەشەی کە لە سایەی کۆماری کوردستاندا بوو پێك هات.

ڕۆژنامەی کوردستان کە زمانحاڵی ڕەسمی حیزب بوو چاپ و بڵاو کرایەوە و، لە تەنیش ئەویشدا کۆمەڵێك کۆڤار دەرفەتی چاپ و  بڵاوبوونەوەیان بۆ پێك هات وەك هاوری نیشتیمان و گروگاڵی مناڵان…

هەر لەو ماوە کورتەدا دەرفەتی تێکۆشان بۆ ڕیکخراوە مەدەنیەکانی وەك یەکیەتی ژنان و لاوان پێك هاتوو و هاوسەری پێشەوای گەورە و مەزن خۆی  بوو بە بەرپرسی یەکەمی یەکیەتی ژنان، کە ئەوەش نیشانەی باوەڕی قووڵی پێشەوە بە  یەکسانی ژن و پێاو لە خێزان و کۆمەڵ و کاروباری سیاسی و ئیداریدا سەلماند.

کاتێك پێشەوا هاندەری بنەڕەتی  هاوسەری خۆی دەبێت کە ببێتە بەرپرسی یەکیەتی ژنان، جگە لەوەی بڕیارێکی گەورە بووە بە بەراوەرد بە بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردستان، هەرلەوکاتەشدا نیشاندەری بیروباوەڕی دێمۆکڕاتیکانەی کۆماری کوردستانە کە باوەڕی بە بەشداری ژنان و لاوان لە خەباتی سیاسی و کۆمەڵایەتی هەبووە و هاندەریان بووە بێنە پێشەوە لە کاری سیاسی و ئیداریدا . 

ئازادییە سیاسی و چاپەمەنیەکان زۆر بەخێرای پەرەیان ئەستاند و  بە باشی جێ کەوتن و ژینگەیەکی بەتەواوی فرەڕەهەندی و ئازادی بیرورادەربڕین پێك هات و تەنانەت یەك نموونەش تۆمار نەکراوە کە یەکێك بە هۆی دژایەتی  دەسەلاتی کورد، گیرابێ یان سزای بەسەردا درابێت.

بەڵی، کوردستان لە ڕووی سیاسی و دیپڵۆماسیەوە پەیوەندیەکانی خۆی لە گەڵ  ڕووسیە و فیرقەی دێمۆکراتیکی ئازەربایجان بە هێزکرد و ئەو ناوچانەی کە بە ناوچەی کێشەلەسەرناسرابوون، زۆر ژیرانە چارەسەرکرابوون، بەجۆرێك کە هەر نەتەوەیەك زۆرینەبێت، ئەرکی بەریوەبردنی ئیدارەکردنی بگرێتە ئەستۆ و مافی سیاسی و نەتەوەیی لایەکەی تر پارێزراوبیت.

کوردستان لە سایەی حوکمرانی خۆیدا، لە ڕووی ئابووری و بازرگانیەوە گەشەکردنێکی باش بەخۆیەوەدەبینێت، دیاردەی دزی و ڕیشووە و بەهەدەردانی سامانی گشتی نەتەوەیی لە لاپەڕە مێژوویەکاندا بەرچاو ناکەوێ، کە ئەوەش بە نۆبەیخۆی پێمان دەلێت کە فەرمانبەرانی حکوومەت ناپاکیان لە وڵات و خەلك نەکردووە کە ئەوەش نیشانەی وشیاری و خەمخۆریان بۆ حکوومەتی کوردستان دەگەیەنێت.

 مەشخەلی ئەو ڕەوتە  لە تێکۆشانی ڕزگاری نەتەوەیی  پاش تێکچوونی حکوومەتی کوردستان ، کەوتە دەستی ڕێبەری گەورەی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دکتۆر قاسملووی مەزن کە ئەویش  زۆر جوامێرانە وسەربەرزانە وەفادار بە ڕێگا و ڕێبازی حیزبی دێمۆکڕات و ئامانجە بەرزەکانی حکوومەتی کوردستان مایەوە و گڕ و هێزی نوێ و جەوهەری بە خەباتی سیاسی ئەو بەشەی کوردستان بەخشی.

بەداخەوە ڕێگا و ڕێبازی حکوومەتی کوردستان تا بەئەمڕۆ قووربانی گەورە و بەنرخی ویستووە و بەشێکی بەرچاو لە تێکۆشەرانی دیاری  نێو بزووتنەوەی سیاسی  شۆڕشی نوێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پێناوی ڕزگاری و شوناسی سیاسی و نەتەوەییدا گیانی خۆیان بەخت کردووە و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوون.

بەڵام بەرهەمی ئەو قووربانیدان و فیداکاریەی گەلی کورد ئەوەبوو کە ئەمڕۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە بە قەڵای خۆڕاگری و بوێری و، چاونەترسانە بە دژی سیاسەتی سەرکووت و ستەمی سیاسی ئەو ڕیژیمە جینایەتکارە دەستی بە ڕاپەڕین و شۆڕشی نوێ کردووە کە ئاکامی خەباتی سیاسی و نەتەوەیی ئەو هێزە تێکۆشەرەی ڕۆژهەڵاتە کە لەسەردەمی ڕەشی دەسەڵاتی حکوومەتی شادا بڕیاری لەسەر چارەنووسی سیاسی خۆیدا.

ئەوە سروشتی سیاسی و نەتەوەیی ئەو حیزبەیە و بەردەوام ڕێبەرانی جگەلەوەی وەفاداربوونە بە ئامانجە سیاسیەکانی خەبات، واتە ڕێبەرانی  پێشەنگی بزووتنەوەی سیاسی بوون و لە هیچ سەختی و دژواریەك نە پرینگاونەتەوە و گیانی بەنرخی شیان فیدای ئامانجە بەرز و نیشتیمانیەکانی کوردستان کردووە.

حدکا لە ئێستاشدابۆتە ئاڵاهەڵگری ئەو بزووتنەوەی سیاسی و جەماوەریەی کە ئەمڕۆ لە کوردستان دەستی پێکردووە، ئەوەش بێگوومان ڕیشەی سیاسی و مێژووی حێزب لە نێو خەڵکدا دەگەیەنێت.

هێزێك کە  جێگای متمانەی خەڵكی خۆی بێت سەرەنجام لە خەباتدا بەرەوپێش دەچێت و بە ئامانجەکانی دەگات، وەختێك کە خواستە سیاسی و نەتەوەییەکانی، ڕەنگدانەوەی خواستی  کۆمەڵگای کوردستانە، هەنگاوەکانی زیاتر کاریگەر و شوێندانەردەبن.  حدکا  ئەو هێزەیە کە بەردەوام لەسەر ڕێچکە و ڕێبازی سیاسی و نەتەوەیی ماوەتەوە و بەرگری هەمیشەی لە ماف و ئازادیەکانی نەتەوەیی کورد کردووە.

ڕۆژی ٢ی ڕیبەندان لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، زیندانیانی سیاسی و کادرو پێشمەرگە و تێکؤشەرانی ڕیگای ئازادی کوردستان پیرۆزبێت.

محەممەد سلێمانی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی