"an independent online kurdish website

ماوەی پێنج مانگە کە خۆپێشاندانەکانی گەلانی ئێران  بە دژی دەسەڵاتداری کۆماری ئیسلامی بەردەوامن. ئەو خۆپێشاندانانە دوای شەهید کردنی ژینا ئەمینی بە دەستی پۆلیسی بە ناو “رەوەشت و ئەخلاقی” ئێران

 لە رێکەوتی ١٦/٩/٢٠٢٢ ی زاینی دەستی پێکرد. زۆربەی خۆپێشاندانەکان لە هەرێمی رۆژهەڵاتی کوردستان و هەرێمی بلوچستانە. هەر بۆیەش زۆربەی دەسگیرکراوەکان، بریندارەکان و شەهیدەکان لەو دوو هەرێمەن.

رۆژی هەینی رێكەوتی ١٧/٢/٢٠٢٣ ی زاینی کۆبوونەوەن لە گەڵ کۆمیتەی دەرەوە و بەرگری پارلەمانی نۆریژ بەرێوە برد. لەو کۆبوونەوەیەدا نوێنەرانی پارلەمان ” ئاسمۆند ئاوکروست ” یەکەم جێنیشنی بەرێوەبەری کۆمیتە و “یۆرن ویکنە پێدێشن” راوێژکاری سیاسی بەشدار بوون. ئەو دوو نوێنەرانە سەر بە حیزبی کرێکارانی سوسیاڵ دێموکراتی نۆرویژن.

عوسمان کەوکەبی‌شاد ئەندامی سیاسی ئەنجومەنی شارەوانی هامار بەشداری کۆبوونەوەکە بوو. هەروەها شلێر باپیری وەک نوێنەری رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەشدار بوو.

عوسمان کەوکەبی شاد وتارێکی لە بارەی ئێران و پێکهاتەی نەتەوە جیاوازیەکان پێشکەش کرد. ئێران وڵاتێکی فرە نەتەوە و کلتوریە کە پێک هاتوە لە کورد، بلوچ، فارس، تورکەمەن، عەرەب و ئازەری. لە ئێراندا تەنیا زمانی فارسی فەرمیە و لە قوتابخانەکان دەخوێندرێ و لە ئیدارەکانی حکومەتی دا بە کار دێت. زمانەکانی نەتەوەکانی تر لە قوتابخانە و ئیدارەکانی فەرمی حکومەتیدا یاساغن. هەروەها لە بارەی میژووی نەتەوەکانی تر لە قوتابخانەکان هیچ شتێک ناخوێندرێ. بۆ نمونە لە بارەی کۆماری کوردستان کە ساڵی ١٩٤٥ ی زاینی بە سەرۆکایەتی قازی محەممەد دامەزرا هیچ زانیاریەک بە قوتابیان ناوترێ. رژێمی ئێران تەنیا ئەو مێژوانە فێری قوتابیان دەکات کە بۆ مانەوەی دەسەڵاتی خۆیان کەڵکی هەبێت. ئێران وڵاتێکی گەلێک دۆڵەمەندە و نەوت و غازی زۆرە. بەڵام بە داخەوە کە داهاتی ئەو بەرهەمانە بۆ خۆش کردنی ژیانی گەلانی ئێران بە کار نایەت. رژێمی ئێران زۆر لە بودجەی گەلانی ئێران دەنێرێت بۆ چەکدارەکانی شێعە لە لوبنان، سوریە، ئێراق، یەمەن و هتد… بۆ وەدی هێنانی ئامانجەکانی و ناجێکیر کردنی ئەو ناوچانە. رژێمی ئێران بە گوللە وەڵامی خۆپێشاندەران دەداتەوە. بە هەزارن خۆپێشاندەر گیراون و بریندار کراون. سەدان کەسیش شەهید کراون. هەروەها هەتا ئێستا چەند کەسێکیش لە خۆپێشاندەران لە سێدارە دروان.

هەروەها عوسمان کەوکەبی‌شاد ئەو داوخوازیانەی ئارستە کردن.

ـ راگرتنی توند و تیژی بەرامبەر بە خۆپێشاندەران

ـ راگرتنی دەستگیر کردن

ـ راگرتنی لە سێدارەدان

ـ دانانی سوپای پاسداران لە ناو لیستی تێرۆریستی

ـ گەمارۆی سیاسی و ئابوری بە دژی رژێمی ئێران

ـ دەست پێنەکردنەوەی گفتوگۆی ئەتۆمی لە گەڵ رژێمی ئێران

ـ راگرتنی فرۆشتنی درۆن و راکێت بە روسیا

ـ پشتیوانی کردن لە شۆرشی ژینا

عوسمان کەوکەبی‌شاد گوتی دوای روخانی رژێمی کۆماری ئیسلامی  ئێران، باشترین ئەڵتێرناتیو دامەزراندنی حکومەتێکی کۆماری ” فیدرالیسمە” کە هەموو نەتەوەکانی ئێران، کورد، فارس، بلوچ، تورکەمەن، عەرەب و ئازەری تێێدا بەشدار بن. هەروەها پارلەمان بە شێوەی سیاسی پلورالیسم بێت، کە چەندین حیزبی سیاسی بە گوێری دەنگی خەڵک کورسی خۆیان هەبێت. یاسا سەروەر بێت.

خاتو شلێر باپیری ئەندامی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو سەر بە رۆژهەڵاتی کوردستان، پێناسەی ڕێکخراوی کرد. تیشکی خستە سەر کار و چالاکەکیانی رێکخراو. کۆکردنەوەی ئاماری پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لە ژێر دەسەڵاتی رژێمی ئێران و گەیاندیان بە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی جیهان. هەروەها راپۆرتی پێشێل کردنی مافی مرۆڤی ٢٠٢٢ ی زاینی پێشکەش کرد و بە بەڵگەوە دایە دەستی یۆرن ویکنە پێدێشن راوێژکاری سیاسی لە کۆمیتەی دەروە و بەرگری پارلەمان.

نوێنەرانی پارلەمان ” ئاسمۆند ئاوکروست ” یەکەم جێنیشنی بەرێوەبەری کۆمیتەی دەرەوە و بەرگری و “یۆرن ویکنە پێدێشن” راوێژکاری سیاسی گوتیان ئێمە بە تەواوی لە گەڵ پێشنیار و داواکاریەکانی عوسمان کەوکەبی شاد داین. من بۆ خۆم چەندین جار لە خۆپێشاندانەکانی دژ بە رژێمی کۆماری ئیسلامی دا وتارم داوە. هەروەها سەفیری رژێمی ئێرانن بانگ هێشت کردووە و هؤشدارین پێداوە کە دەست لە توند و تیژی بەرامبەر بە خۆپێشاندەران رابگرن و رەچاوی مافی مرۆڤ بکەن. هەروەها لە داهاتوێکی نزیکدا لە پارلەمانی نۆرویژ کۆبوونەوەیەک دەکەین کە تایبەتە بە توند و تیژیەکانی رژێمی ئێران و رەچاو کردنی مافی مرۆڤ. ئاسمۆند ئاوکروست گوتی ئێمە بۆ گەمارۆی سیاسی و ئابوری بە دژی رژێمی ئێران لە نەتەوە یەکگرتوەکان و پارلەمانی ئۆروپا داین. 

عوسمان کەوکەبی‌شاد

ئەندامی سیاسی ئەمجومەنی شارەوانی هامار

  رێکەوتی ١٨/٢/٢٠٢٣

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی