"an independent online kurdish website

ئامادەکردنی هەواڵ: ئیدریس هاشمی – نەرگس هاشمی، وێنەکان ساڵە نەڵۆسی

بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵیادی تێرۆری دوکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملوو بە دەستی تیرۆریسته‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران، ئەمڕۆ 15-07-2023 بەرانبەر بە 24ی پووشپەڕ،

 ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوید، بۆ ڕیسواکردنی زیاتری ڕێژیمی تێرۆریستیی ئێران و هەروەها سەرکۆنەکردنی بێدەنگیی دەسەڵاتدارانی ئوتریش بەرانبەر بە تێرۆری ڕێبەرانمان، خۆپێشاندانێکیان لە بەر دەرکی باڵوێزخانەی ئوتریش لە شاری ستۆکهۆڵم بەرێوە برد.

ئەندامان و لایەنگران و ڕێبوارانی ڕێگای دێموکرات و قوتابییانی مەکتەبی شەهیدی ڕێبەر، دوکتۆر قاسملوو، لە ساڵیادی تێرۆری ڕێبەری نەتەوەکەمان بە دەست شەمشەمەکوێرەکانی خوێنمژی کۆماری تێرۆر و سێدارە لە بەر دەرکی باڵوێزخانەی ئوتریش کۆ بوونەوە و وێڕای مەحکوومکردنی ئەم کردەوە تێرۆریستییەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئیران، بە هەڵکردنی ئاڵا و لۆگۆی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و وێنەی ڕێبەری شەهید – دوکتۆر قاسملوو – و هەروەها سەردانی دروشم، کردەوە تێرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان شەرمەزار کرد.

خۆپێشاندانەکە کە بەبۆنەی 34مین ساڵڕۆژی شەهیدکردنی دوکتۆر قاسملوو بەڕێوە چوو، بە سروودی نەتەوەیی “ئەی ڕەقیب” دەستی پێ کرد و دواتر خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدی ڕێبەر دوکتوور “قاسملوو و شەهید عەبدوڵڵا قادری ئازەر” و هەموو شەهیدانی ڕزگاریی کوردستان ڕاگەیێنرا.

لە خۆپێشاندانەکەدا پەیامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت بە تێرۆری د.قاسملوو و کاک عەبدوڵڵا قادری ئازەر لەلایەن دوکتۆر سۆزان فەتحی بە سویدی و ئینگلیزی پێشکەش کرا. هەروەها ئاماژە بە تێرۆری چەند ڕۆژ لەمەوبەری 3 ئەندامی حیزب بە دەستی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرا و وێڕای شەرمەزارکردنی ئەم کردەوە تێرۆریستییانە، لەلایەن بەشداربووان مەحکووم کرا.

هەروەها لایەنگران و ئەندامانی حیزب بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و وێنەی ڕێبەری شەهید دوکتۆر قاسملوو و سەردانی دروشم سەرنجی هەموانیان بۆ خۆیان ڕاکشا بوو. هەندێ لە دروشمەکان بریتی بوون لە:

قاسملوو قاسملوو

مامۆستای دیمۆکراسی

بە هەوڵ و تێکۆشانت

کوردت بە دنیا ناسی

قاسملوو قاسملوو

ڕێبەری ئازا و ژیرمان

دەرسە بەنرخەکانت

قەت ناچنەوە لەبیرمان

ژن، ژیان، ئازادی

هەتا کوردێک بمێنێ، کوردستان هەر دەمێنێ.

لەم خۆپیشاندانە، ئەندامی پەرلەمانی سوید (Fredrik Malm فردریک مالم) و هەروەها ئەندامانی لایەنە سیاسییەکانی تر وتاری خۆیانیان پێشکەش کرد.

لەم خۆپیشاندانە، ئەندامان و لایەنگرانی حیزب جارێکی تر پەیمان و بەڵێنیان نوێ کردەوە کە، درێژەدەری ڕێبازی پڕشکۆی دوکتۆر قاسملوو بن.

ڕژیمی ئاخوندی – ڕژیمی دژە کورد و دژە ئازادی – ڕژیمی تێرۆر و سێدارە – دەبێ ئەوە بزانێت کە بە تێرۆری ڕێبەرانمان، ئێمەی قوتابیی قاسملووی شەهید، بەچۆکدا ناهێنێت، بەڵکوو ئێمە درێژەدەری رێبازی شەهید قاسملووین.

سڵاو لە گیانی پاکی دوکتور قاسملوو و کاک عەبدوڵا قادری ئازەر و هەموو شەهیدانی کورد و کوردستان.

مەرگ و نەمان بۆ ڕێژیمی تێرۆر و تێرۆریستپەروەری کۆماری ئیسلامیی ئێران.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سوید – ستۆکهۆڵم 15-07-2023

ئیدریس هاشمی – نەرگس هاشمی

وێنەکان:  ساڵە نەڵۆسی

لینکی وێنەکان 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی