"an independent online kurdish website

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٤.٧.٢٠٢٣ لە لایەن کومیتەی ئوتریشی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بە بۆنەی ٣٤ مین ساڵڕۆژی تیرۆری دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو سکرتێری گشتی حیزب و کەسایەتی ناوداری کورد و هاوڕێیانی لە شاری ویەن 

گردبوونەوەیەک لە بەر دەرکی باڵاخانەی شوێنی تیرۆرەکە بە بەشداری نوێنەرایەتی حیزب و ڕێکخراوە کوردستانیەکان و بەشێک لە کوردەکانی دانیشتووی وڵاتی ئوتریش پێک هات.

سەرەتا لە لایەن کاک محەممەدی فەقی عەلیەوە بە ناوی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ئوتریش بە خێرهاتنی بەشدارانی گردبوونەوەکە کرا ، پاش ڕاگەیاندنی سروودی نیشتمانی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان لە لایەن دوکتور جەزا ساڵحی بەرپرسی کومیتەی ئوتریشی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانەوە ڕاگەینداراوی ناوەندی بەڕێوەبەری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران  بە بۆنەی ٣٤ ساڵەی تیرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی پێشکەش کرا

لە میانەی ڕێ و ڕەسمەکەدا لە لایەن دوو هۆنەرمەندی کوردەوە بە ناوی باڤێ جوامێر و ئەکرەم حەسۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان دوو پارچە شێعر پێشکەش کرا .

   پاشان لە لایەن کاک حەمەکەریم نوێنەری یەکیەتی نیشتمانی کوردستان  لە وڵاتی ئوتریش پەیامی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان بەم بۆنەوە  پێشکەش کرا

کاک نزار مووسا یەکێکی دیکە لە وتاربێژەکان بوو کە وتارێکی بە ناوی ڕەوەندی کوردی لە ئوتریش پێشکەش کرد و هەروەها لە لایەن کاک محەممەدشەریف پەیامی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریە پێشکەش کرد.

شایانی باسە بە بۆنەی یادی٣٤ مین ساڵڕۆژی تیرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانیەوە نوێنەری ئەم حیزب و ڕێکخراوە کوردستانیانەی خوارەوە بەشداری گردبوونەوەکە بوون وسەرەڕای شەرمەزارکردنی تیرۆری کەسایەتی ناوداری کورد دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی بە دەست تیرۆریستانی کۆماری ئیسلامی ئێران پەیامی هاودەردی و پاڵپشتی خۆیان ئاراستەی کومیتەی حیزب لە وڵاتی ئوتریش کرد .

پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریە

پارتی دیموکراتی کورد لە سوریە الپارتی

ناوەندی زاگرۆس

ڤەکهەڤی

پارتی دیموکراتی کوردستان عێراق

پارتئ گەلی کوردستانی سوریە

حیزبی شوعی کوردستان

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی

 ئێمە وەک کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئوتریش و بە نوێنەرایەتی هەموو ئەندامانی حیزب لەم وڵاتە سوپاسی نوێنەرایەتی هەموو حیزب و ڕێکخراوە کوردستانیەکان و هەروەها بەشدارانی تری ئەم یادە دەکەین وسەرەڕای شەرمەزارکردنی ئەم کردەوە تیرۆریستیەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەل خوێنی شەهیدانی کارەساتی ویەن و هەموو شەهیدانی کوردستان پەیمان نوێ دەکەینەوە کە تا گەیشتن بە ئامانجی بەرزی شەهیدان درێژەدەری ڕێگای پیرۆزیان بین و بەڵێن بە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی خوێناویش دەدەین کە لە بیریان ناکەین، بەردەوام لە یادماندان و ئەوەندەی لە تواناماندا بێت هەوڵ بۆ ناساندنی دەرد و ئازارەکانی ئەوان و ڕزگاریان لە چنگ نوێنەران و میراتگرانی دیوەزمەکەی جەماران بدەین .

مردن و نەمان بۆ کۆماری پەت و سێدارە

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کومیتەی ئوتریش

١٤.٧.٢٠٢٣

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی