ناسر کهنعانی گوتەبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئێران له ڕێکهوتی 09.10.2023دا له لێدوانێکیدا دهڵێ:
“فهڵهستینییهکان مافی ڕهوای خۆیانه ههموو هێزێک دژ به داگیرکاریی ڕژێمێک بهکار بهێنن که حهفتا و پێنج ساڵه ههموو مافێکی پێشێل کردوون.”
ئەم بێ حورمەتی و بێ شەرمییە هەر لە داگیرکەرانی کوردستان دەوەشێتەوە و تەنیا ئەوانن دەتوانن بێ مۆڕاڵ و درۆزنی دووفاق بن!..
فارس و ترک و عەرەب و دەوڵەتە دروستکراوەکانیان بە درێژایی دەیان سەدەی مافی کورد پێشێل دەکەن و ئەنفالی دەکەن و نیشتمانەکەی سوتماک دەکەن…ئەوەی ئەوان لە دوژمنایەتی و خوێنڕێژی دژ بە کورد پێڕەوی دەکەن ! هەرچی بەهای مرۆڤایەتییە لە دەستیان داوە!…
ئەی بۆ مافی ڕەوای کورد نەبێت ژیانتان لێ بکاتە دۆزەخ؟!!!…
لە ئێستادا دەوڵەتی داگیرکەری تورک و ئەردۆغانی خوێنخۆر ئاگر و ئاسن بەسەر باکوور و ڕۆژئاوا و باشووری کوردستانی دا دەبارێنێ و منداڵ و پیر و پەککەوتە دەکوژێ و درەختی زەیتون دەسوتێنن و باڵندە ئاگر تێبەردەدەن و کانیاو ژەهراوی دەکەن و کورد دەردەپەڕێنن و عەرەب و تورک و بەکرێگیراوانی تر لەسەر خاکی نیسشتمانی مێژووکردی نیشتەجێ دەکەن !!!
ئەوەی تورکیا و داگیرکەرانی تر بە کوردی دەکەن بێ نموونە و بێ هاوتایە لە جیهان دا، هێشتا ئیسرائیل بە فەلەستینی نەکردووە!
عەرەب لە سوریا و عێراق گرفتاری دەردی خۆیانن و دەستوقاچیان بەستراوە دەنا ئەوانیش سەرتۆپی تاواکارانن و هیچ درێخییان نەکردووە و ناکەن لەوەی تورک و فارس کردوویانە و دەیدەن !!…
لەمێژە وتراوە:” گەلێک گەلێکی تر بچەوسێنێتەوە خۆیشی ئازاد نییە”.. ئێمە دەزانین خۆشیان کۆیلە و زەلیلی دەستی زلهێزەکانی جیهانن، بەڵام ئەم هەقیقەتە ناسنامەی خوێناوی ئەوان پاک ناکاتەوە!!..
کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سۆزانییە و لە چاوی بەرژەوەندی ئابوورییەوە تەماشی جیهان دەکات و نایانەوێ ئەو سیستەمە دەوڵەتییەی لەسەر ئێسک و پرووسکی گەلانی بندەست و چەوساوە دروستیان کردووە و باڵادەستی گرووپێکیان بەسەردا سەپاندووە تێک بچێت…!!
ئیدی دەربەست نایەن ڕاگرتنی ئەم دەوڵەتەنە بە خوێن و فرمێسک و گۆشت و ئێسکی کورد دەبێ یان نا!؟.. ئاخر بانگاشەی کامە مافی گەلان و مافی مرۆڤ و ئازادی و دیموکراسی و شارستانێتی دەکەن؟!….
ئەم دروشمانە یەک پارچە درۆی ڕووتن و بێ ناوەڕۆکن! بێ بەشبوونی نزیکەی 60 ملیۆن کورد لەو بەهانە و چەندان نەتەوەی تری بندەست و نیشتمان داگیرکراو بەڵگەی ڕوونی ئەم ڕاستی و هەقیقەتەیە!…
کورد تەنیا بەدەستی خۆیی و پشتیوانی نەتەوەکەی و بە یەکگرتوویی و یەک ئامانج و یەک گوتارییەوە و بە ئیرادە و ڕێبازی پاک و بێگەردی کوردایەتی کردنەوە و بە هەموو بیروبۆچوونە جیاوازەکان، بەڵام سەربەخۆخوازەوە دەتوانێ دێفاکتۆیەک بخوڵقێنێ هەبوون و ناسنامەی خۆی بەسەر واقیعەکەدا بسەپێنێ و ببێتە خاوەنی دەزگای دەوڵەت و بێتە ڕیزیەوە و هەڕەی نەمانی لەسەر نەمێنێ و پێگەی نێودەوڵەتی پێک بهێنێ!! و بەرژەوەندی هەبێت و دروست بکات و تێک بدات؟!..
هەر کەس و گرووپ و هێز و حیزبێک بە هەر بیانوویەک بێت! خۆی لەم ڕاستییانە گێل بکات:
دڕۆزن و بازرگان و خۆفرۆشە!!..
بەر نەفرەتی جەماوەر و مێژوو دەکەوێ و
لە لاپەڕەی تاریکی مێژوو و ناو زبڵدانی
یادەوەرییەکاندا جێ دەگرێ؟!…
2023/10/13