به‌رله‌وه‌ی مه‌به‌ستی نوسینه‌كه‌م بخه‌مه رو .پێم باشه سه‌رنجی خوێنه‌رانی ئازیز به یار و نه‌یارمه‌وه، رابكێشم كه به‌نده دژی داوای ره‌وای گه‌لی فه‌ڵه‌ستین نیم.
به‌ڵام دژی تێرۆریستانی وه‌ك حه‌ماس و جیهادی ئیسلامییم .چونكه هه‌م سیستمی ئه‌مڕۆی جیهان هه‌مو بزوتنه‌وه‌یه‌كی چه‌كدار وه‌ك تێرۆریست له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات ،هه‌م هێز و ده‌وڵه‌تی تری ئیقلیمیی، تێرۆریستانی ئیسلامچی ، مه‌سه‌له‌ی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین بۆ مه‌رامی سیاسیی خۆیان به‌كار ده‌هێنن .به‌وه‌ش زیانێكی زۆر به‌ر مه‌سه‌له‌ی ره‌وای گه‌لی فه‌ڵه‌ستین كه‌وتوه.
له راستیدا ،ئه‌و په‌لاماره ناوه‌خت و كتوپڕه‌ی تێرۆریستانی حه‌ماس و هاوبیچمه‌كانیان و بڕینی دیواری ئه‌منیی غه‌ززه ، ده‌ستوه‌شاندن نه‌بو له ئیسراییل ،وه‌ك حه‌ماس و دۆست و لایه‌نگره‌كانی له ناوچه‌كه ئیدیعا ده‌كه‌ن و خۆیانی پێوه هه‌ڵده‌كێشن .به‌ڵكو ده‌ستوه‌شاندنێك بو له مه‌سه‌له‌ی ره‌وای فه‌ڵه‌ستین ،كه به‌ره‌وپێشچونی له ئه‌گه‌ری به‌دیهێنانی ویست و داوا ره‌واكانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی بۆ چه‌ند ده‌یه‌یه‌كی تر دواخست .
رای گشتیی جیهانی شارستانیی و ده‌وڵه‌تانی خاوه‌ن بڕیار ،بێ جیاوازی تۆفانی الاقصی ریسوا و ئیدانه ده‌كه‌ن ،ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بیی هیچ كامیان ئیدانه‌یان نه‌كردوه ،له هه‌مان كاتدا ده‌ستخۆشیشیان له‌و تۆفانه نه‌كرد كه بوه ماڵوێرانكه‌ری مه‌سه‌له‌ی فه‌ڵه‌ستین .
ئه‌وه‌ی سه‌مای بۆ ده‌كات ، تاقمه ئیسلامچی و تێرۆریست و خه‌ڵكه وڕ و كاسه‌كه‌ی جیهانی عه‌ره‌بیی و ئیسلامیی و به‌رژه‌وه‌ندیخوازه‌كانیانه ،ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه‌ی كه رزقی ژیانیان له‌سه‌ر ئه‌و دروشمه بریقه‌دارانه‌یه .
راسته حه‌ماسی تێرۆریستی دڕنده ،به راو ته‌گبیر و پیلانێكی زۆر له خۆی گه‌وره‌تر ،بۆشاییه‌كی ئه‌منیی و سه‌ربازیی و موخابه‌راتیی ئیسرایلی بڕی ،نه‌ك هه‌ر زیانێكی سه‌ربازیی و مرۆیی له‌و ده‌وڵه‌ته دا ،به‌ڵكو ناوبانگه پڕ توانا و هێزه ئه‌منیی و هه‌مه‌لایه‌نه‌كه‌یشی بێ بایه‌خ كرد ، له هه‌مان كاتدا ناوبانگی فه‌ڵه‌ستینیه‌كانیشی زڕاند ، ئه‌و تروسكایی ئومێده‌شی كوژانده‌وه بۆ به‌ره‌وپێشچونی به‌دیهاتنی داوا ره‌واكانی خه‌ڵكی سته‌م دیده‌ی فه‌ڵه‌ستین .
حه‌ماسی تێرۆریست وه‌ك مایه پوچێكی ناو گۆڕه‌پانی شپرزه و قه‌یراناویی ناوچه‌كه ،تاكه پڕه‌نسیب و لۆجیك كه به ده‌ستییه‌وه بێت تێرۆر و شه‌ڕ و تۆقاندنه به‌رامبه‌ر گه‌لی فه‌ڵه‌ستین له غه‌ززه و ده‌رپه‌ڕاندنی هه‌مو هێزێكی دیموكراتخواز ،به هه‌مان ئسلوبی هێزه ئیسلامچییه‌كانی تری ناوچه‌كه.
ئه‌و تۆقاندن و خۆ سه‌پاندنه‌ی حه‌ماس له‌غه‌ززه پێویستی به‌و ده‌ست وه‌شاندنه غافڵگیرانه‌یه بو ،تا لای خه‌ڵكه ساویلكه‌كه‌ی جیهانی عه‌ره‌بیی و ئیسلامیی و فه‌ڵه‌ستینییه‌كانیش ره‌وایی و شه‌رعیه‌ت بدات به درێژه‌دانی ئه‌و تاكڕه‌وییه و ره‌واجی زیاتر په‌یدا بكات به بازرگانییه‌كه‌ی به مه‌سه‌له‌ی فه‌ڵه‌ستین .
هه‌ر بۆیه هاوبیچم و سه‌رقه‌پاغه‌كانی حه‌ماس له ناوچه‌كه و عێراق و كوردستانیش شاگه‌شكه بون ،هه‌زاران ژه‌هری لێكدانه‌وه و ته‌حلیلی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی كۆتایی ئیسراییل ده‌كه‌نه مێشكی خه‌ڵكی ساویلكه‌وه .
ئیسراییل خه‌ڵكی زۆری لێ كوژرا ،موخابه‌راتی گشتیی و ناوخۆ (موساد و شین بیت)ئابڕویان چو ،ده‌ستوه‌شاندنه‌كتوپڕه‌كه‌ی تێرۆریسته‌كانی حه‌ماس وه‌ك قاره‌مانێتیی و پاڵه‌وانێتییه‌ك ده‌نگی دایه‌وه ،به‌ڵام هاوسۆزیی بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسراییل (سه‌رباری سه‌رنج و تێبینیی زۆریش له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ناتانیاهۆ )له جیهان په‌ره‌ی سه‌ند و زیاتر پته‌و بو ،حكومه‌ته خاوه‌ن بڕیار و هه‌ژمونداره‌كانی هه‌مو جیهان له‌و روانگه‌یه‌وه ده‌ڕواننه ئیسراییل كه ده‌ستدرێژیی كراوه‌ته سه‌ر ،سوكایه‌تیی به دیل و كوژراوه‌كانی كراوه ،بۆیه به‌رپه‌رچدانه‌وه و وه‌ڵامه تونده‌كه‌ی به مافی ره‌وای خۆی ده‌زانن . بۆیه چاو ده‌نوقێنن له ئاست شێوازی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌كه و ئه‌و جه‌نگه خوێناوییه‌ی كه ئیسراییل دژی غه‌ززه رایگه‌یاندوه .دیمه‌نه‌كانی ئه‌م چه‌ندرۆژه‌ی غه‌ززه له وێرانكارییه‌كان و زۆریی ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كانه‌وه تا ئاواره بون و بێ ده‌ره‌تانیی خه‌ڵك ،نمونه‌یه‌كی زیندون بۆ ده‌ستكراوه‌یی ئیسراییل .تا حماس به چه‌پڵه‌ی ده‌رس داده‌ر و هانده‌ره گێل و به‌رژه‌وه‌ندیخوازه‌كان به موشه‌كه‌كانیه‌وه خۆی هه‌ڵبكێشێت ،ئیسراییل زیاتر تۆفانی الاقصی ده‌كاته‌وه به گژ غه‌ززه‌دا .
به‌مه‌ش حه‌ماس ،هاوسۆزییه‌كی جیهانیی بۆ ئیسراییل په‌یدا كرد،یه‌ك ده‌نگییه‌كی جیهانییان بۆ ئیسراییل دروست كرد كه نه‌ك فه‌ڵه‌ستینییه‌كان گه‌ڕانه‌وه‌ی خاكه داگیركراوه‌كانی پێش یونیۆ /حوزه‌یرانی ١٩٦٧ یان له بیر بچێته‌وه ،به‌ڵكو غه‌ززه -ئه‌ریحاش له‌گه‌ڵ تۆفانی الاقصی كه‌ی حماسدا له‌ناوبچێت ،بڵێن خوا ره‌حم به كه‌ناری خۆراوا بكات !.
تۆفانه‌كه‌ی حه‌ماس بۆ ماوه‌یه‌ك حه‌ماس و دۆسته‌كانی خسته پێكه‌نین ،به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌ڵقه‌ی دوه‌می نمایشه‌كه كه ره‌نگه درێژه بكێشێت هه‌ر به‌ته‌نیا پێكه‌نینه‌كه‌یان لێ نابێت به گریان به‌ڵكو لێیان ده‌بێت به قوڕ پێوان و ماڵ وێرانكارییه‌ك كه هه‌زاران (محمد زه‌ییف ) ناتوانن ژیریان بكه‌نه‌وه و زه‌ره‌رو زیانه‌كانیان قه‌ره‌بو بكه‌نه‌وه.
به‌واتایه‌كی تر تۆفانه‌كه‌ی حه‌ماس ،بوه تۆفانی ئیسراییل ،وا زو هێور نابێته‌وه ،غه‌ززه و شوێنی تر و ناوچه‌و وڵاتی تریش ده‌گرێته‌وه . چونكه ئه‌مریكاش هاته سه‌ر خه‌ت ،هه‌ر بۆیه نیگه‌رانییه‌كه‌م له وتاره‌كه‌ی پێشومدا دوباره ده‌كه‌مه‌وه، كه نوسیبوم ،ئه‌ترسم ئیسراییل بێ ئاگا نه‌بوبێت .
پیلانێكی زۆر گه‌وره‌تر له‌پشت ئه‌و بێ ئاگایی خۆنیشاندانه‌ی ئیسراییله‌وه بێت ،تا حماس بتوانێت به‌و جۆره كتوپڕ و له‌ناكاوه ده‌ست بوه‌شێنێت !، كه له‌باربردنی ویستی ره‌وای گه‌لی فه‌ڵه‌ستین بۆ شادبونی به چاره‌نوسی خۆی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین ،له‌ریزی پێشه‌وه بێت !.
13/10/2023
سەرچاوە: وێستگە نیوز