چ ناڕه‌وایه به هێدی بێژی هه‌راش
چ به‌ده به به‌دکاریش بڵێی پیاوچاک و باش
چ جوانه هه‌رکه‌سه کارنامه‌ی خۆی به‌یته ده‌ستی
نه وه‌سفی زیاده له کس که‌ی نه ناڕه‌وایش هه‌ڵبه‌ستی
له هه‌فته‌کانی پێشوودا سێ بابه‌تم به‌ناوی {له (شاملو)ی (بۆتێ)وه تا (شاملو)ی سوید)} خسته به‌رده‌ستان، ئێستا ئه‌ڕۆمه سه‌ر به‌شی چواره‌م که کۆتایی ئه‌م باسه‌یه.
له هه‌فته‌نامه‌ی {ئاسۆی رۆژهه‌ڵاتی ژماره (10)}
ئه‌و (3) بابه‌ته‌ی خواره‌وه له‌گه‌ڵ 6 وێنه‌ی شاملو چاپکراوه:
1 – (هۆنراوه‌ی (ئایدا له ئاوێنه‌دا) وه‌رگێڕ ناسر حیسامی.
2 – {شاملوو و دونیای په‌ریه‌کانی (په‌ریا) نووسه‌ر ئا:په‌ری.کاف}.
3 – {ساڵڕۆژی هه‌تیو که‌وتنی وشه نووسه‌ر (مسته‌فا زاهیدی)}.
له به‌شی (3)ی {له (شاملو)ی (بۆتێ)وه تا (شاملو)ی سوید – به‌شی سێیهکهم} به کورتی و به‌پێی توانا ئاماژه‌م به هۆنراوه‌ی (ئایدا له ئاوێنه‌دا)و … کرد.
ئێستا ئه‌رۆمه سه‌ر باسی:
{شاملوو و دونیای په‌ریه‌کانی (په‌ریا) – نووسه‌ر (ئا: په‌ری. کاف)}.
سه‌ره‌تای نووسراوه‌که‌ی به‌ڕیز (ئا: په‌ری. کاف) به‌و جۆره ده‌ست پێئه‌کات:
(ئه‌حمه‌د شاملوو گه‌وره شاعیری ئێرانی)
ئه‌حمه‌د شاملوو گه‌وره شاعیری ئێرانی یا گه‌وره شاعیری فارس؟
بنه‌ما و ماتریاڵی هۆنراوه، په‌خشان، داستان و شانۆ زمانه!
زمان پێوه‌ندی به مرۆڤه‌وه هه‌یه نه‌ک به ناوچه‌یه‌ک، دروستی ئه‌و باسه به‌و جۆره‌یه: ئه‌حمه‌د شاملوو گه‌وره شاعیری فارس.
سه‌باره‌ت به باسی (زمان و شاعیر و ئه‌ده‌بیات) پێشتر ئه‌و دوو بابه‌ته‌م نووسیوه:
{زمان و ئه‌ده‌بیاتی ئێرانی یا زمان و ئه‌ده‌بیاتی فارسی؟
ئاسۆی رۆژهه‌ڵاتی ژماره (6) ساڵی 16/3/1385}.
*
{درۆیه‌کی هووه‌یدا (ئه‌میرعه‌باس هووه‌یدا): زمانی فارسی، زمانی دایکیی خه‌ڵکی ئێرانه)
ئاسۆی رۆژهه‌ڵاتی ژماره (9) ساڵی 27/4/1385}.
**
با بڕۆینه سه‌ر باسی {ساڵڕۆژی هه‌تیو که‌وتنی وشه، نووسه‌ر (مسته‌فا زاهیدی)}.
سه‌ره‌تای ئه‌و نووسراوه به‌و جۆره‌یه:
(رۆژی2ی گه‌لاوێژ ساڵڕۆژی مه‌رگی که‌سێکه که به مه‌رگی وشه هه‌یتو که‌وت.
نازانم شاملو چی به کوردی نووسیوه تا به مردنه‌که‌ی (وشه) به‌و جۆره بێ باوک و بێ پشتیوان بێت؟!
**
شاملوی بۆتێ
ئه‌و سێ باسه {له (شاملو)ی (بۆتێ)وه تا (شاملو)ی سوید)} له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌ن دێڕه‌ی سه‌ره‌وه، هه‌ر چه‌ن ئاسۆی رۆژهه‌ڵات هی ده‌ورانی بۆتێ نییه، به‌ڵام وه‌ک گۆڤاری پێشه‌نگ هی رێخکراوهیهکی بنه‌ماڵه‌ی (کۆمه‌ڵه)یه و خستوومه‌ته بازنه‌ی (شاملوی بۆتێ). با بڕۆینه سه‌ر باسی شاملوی سوید
شاملوی سوید
من شتی شاملوم نهخوێندهتۆ، به‌ڵام له سوید چه‌ن بابه‌تیم بینیوه، لێره‌دا باسیان ئه‌که‌م:
بابه‌تی یه‌که‌م سه‌باره‌ت به زمان
{نظر شاملو درباره تعهد به زبان فارسی
احمد شاملو تعهد شاعر در مقابل زبانش را نیمی از تعهدات اجتماعی او می‌داند و می‌گوید نویسندگان یا شاعران، پیش از آنکه معماران روح بشر باشند، پاسداران زبان خویشاند.
او معتقد است کسی که میخواهد شاعر بشود، اول باید درد زبان را حس کند.
به گزارش خبرنگار ادبیات خبرگزاری دانشجویان ایران (ایسنا)، در نوشتاری که با عنوان «تعهد به زبان؛ یک تعهد اجتماعی» به نقل از احمد شاملو در کتاب «نامها و نشانه‌ها در د‌ستور زبان فارسی» درج شده، آمده است: مردی به شیدایی، عاشق زبان مادری خویشام. زبانی که در طول قرنها و قرنها، ملتی پرمایه، رنج و شادی خود را بدان سروده است. زبانی ترکیبی و پیوندی، که به هر معجزتی در قلمرو کلام و اندیشه راه میدهد. حتا عربی که در فارسی وارد شد، فارسی فارسی ماند. مشتی مفهوم را که لازم داشت از زبان عربی به نفع خودش مصادره کرد، اما ساختارش را از دست نداد. زبانی که در پیرانهسری نیز ظرفیتهای عظیم تازهای در آن مییابم و برخوردم با آن برخورد با چیزی مقدس است. شاید به همین دلیل است که این اواخر کم‌تر می‌نویسم، زیرا معتقدم که در این معبد قدسی، تنها باید حضور قلب داشت و انسان همیشه حضور قلب ندارد. در آغاز راه، قضیه فرق می‌کرد. آن موقع، زبان در نظر من فقط یک وسیله بود، شاید یک چیز «مصرفیای» که به خاطر یک شعر می‌شد پدرش را درآورد. کاری که متأسفانه امروز هم پارهای از شاعران جوان می‌کنند.
من زبانشناس و از این حرفها نیستم، ولی وقتی آدم کاری می‌کند الزاما نیازمند آگاهی از فلان یا به‌مان مقوله است، نمی‌تواند خودش را از آن کنار بکشد. زبان‌شناسی یک علم است و علم را جز از طریق پرداختن مستقیم به آن نمی‌شود آموخت. اما شاعری امری شهودیست و چون آموختنی نیست، در چارچوبهای عبوس علم، احساس نفستنگی می‌کند. با این همه سر و کار شعر با زبان است که ناگزیر باید آموخت و اگر شاعر از آموختن آن بگریزد، امر شاعریاش مختل می‌شود و در آن به توفیق دست پیدا نمی‌کند.
صرف فارسی‌زبان بودن برای شعر فارسی سرودن کافی نیست. برای این کار باید فرض کنید که اصلا فارسی نمی‌دانید و از ن‌و به کشف آن برخیزید. نویسندگان یا شاعران، پیش از آنکه معماران روح بشر باشند، پاسداران زبان خویشاند. تعهد شاعر در مقابل زبانش، نیمی از تعهدات اجتماعی اوست. تعهد در مقابل ادبیات از تعهدات اجتماعی اوست. کسی که زبان خودش را بلد نیست و ادبیات خود را نمی‌شناسد، به صرف تقلید از این و آن، شاعر نمی‌شود. اول باید این درد را حس کند؛ درد زبان را. و این را وظیفهای برای خودش بداند. من نمی‌توانم بپذیرم که فقط اجتماعی بودن به اصطلاح کار را خاتمه میدهد و تمام می‌کند، نه؛ کافی نیست.}.
شعر یک حادثه است. حادثهای که زمان و مکان سببسازش هست، اما شکلبندیاش در «زبان» صورت می‌گیرد. پس تردیدی نیست که برای آن باید بتوان همه امکانات و همه ظرفیتهای زبان را شناخت و برای پذیرایی از شعر آمادگی یافت.}.
با له‌و چه‌ن خاڵه‌ی ئه‌و نووسراوه وردبینه‌وه:
1 – اول باید درد زبان را حس کند
ئه‌و رسته زۆر جوان و به‌نرخه!
شاملو به‌سه‌ر ئه‌وه‌دا که ئه‌زانێ زمانی فارسی له ئێران خاوه‌نی ده‌بستان، ده‌بیرستان، زانستگه، خاوه‌نی گه‌لێ کتێب و رۆژنامه و مانگنامه و ده‌یان کاناڵی ته‌له‌ڤیزیۆن و رادیۆیه، به‌ڵام هه‌ر له خه‌می ئه‌و زمانه دایه.
زمانی کوردی ئه‌م باسه‌دا پێوه‌ندی به ئێرانه‌وه هه‌یه، ئه‌زانین خوێندن به زمانی کوردی له ئێران‌دا نییه، زمانی کوردی له ژێر کاردانه‌وه‌ی زمانی فارسی‌دا ئه‌ناڵێنێت! به‌داخه‌وه خۆیشمان نه‌ک به خه‌می ئه‌و زمانه‌وه نین، به‌ڵکو زۆر به چاوی سوک و بێنرخه‌وه لێی ئه‌ڕوانین. دوو به‌ڵگه سه‌باره‌ت به‌و باسه ده‌سنیشان ئه‌که‌م:
* ئه‌گه‌ر تماشای گۆڤاری (پێشڕه‌و) بکه‌ین ئه‌و باره ناهه‌مواره ئه‌بینین.
** با له‌و نموونه‌یش بڕوانین: (تا شکوفه‌ی سووری کراسیک)
ئه‌و ناوه ئه‌بێ به‌و جۆره بنووسرێت (تا شکۆفه‌ی سووری کراسێک)
پیته‌کانی (ۆ) و (ێ) له به‌رده‌س نووسه‌ره‌که‌یدا بووه، به‌ڵام چون کوردییه، نرخه‌ی نییه!
2- مشتی مفهوم را که لازم داشت از زبان عربی به نفع خودش مصادره کرد.
به‌داخه‌وه ئه‌و رسته زۆر ناشایسته!
مشتی ؟!
زمانی فارسی ئه‌گه‌ر وشه‌ی عه‌ره‌بی لێده‌ر بێنن ناتوانێ کاروباری خانه‌واده‌یه‌ک ئه‌نجام بدات!
مصادره؟!
ئه‌وه‌یش زۆر ناشایسته.
بۆ کارایی وشه‌ی عه‌ره‌بی له زمانی فارسی‌دا با له‌و به‌یته بڕوانین:
اگر چه عرض هنر پیش یار بی ادبیست
زبان خموش و لیکن دهان پر از عربیست. حافظ شیرازی
3 – صرف فارسی‌زبان بودن برای شعر فارسی سرودن کافی نیست.
فارسی زبان یا فارس؟
با له‌و رسته‌ی خواره‌وه‌یش بڕوانین:
{ئه‌حمه‌د شاملوو له زمان خۆیه‌وه … (به‌داخه‌وه هه‌تا 60 – 50 ساڵ له‌وه پێش له زه‌ینی ئێمه‌ی فارسی زمان دا مانای شیعر و نه‌زم تێکه‌ڵ ده‌کرا.)
لاپه‌ڕه (5)ی کتێبی (تا شکوفه‌ی سووری کراسیک)}.
با سه‌باره‌ت به‌و باسه له‌و رسته‌یش بڕوانین:
بۆ شه‌هید بوونی ئابایی موعه‌لیمی تورکمه‌ن – لاپه‌ڕه (39) کتێبی (تا شکوفه‌ی سووری کراسیک)
له‌و به‌شانه‌دا شاملو به خۆیان ئێژێ فارسی‌زبان
به‌ڵام که له چوارچێوه‌ی خۆیان دێته ده‌ر ئێژی تورکمه‌ن.
ئه‌وه‌ی که نووسیویه تورکمه‌ن 100% دروسته و پێویسته به‌و جۆره بنووسرێت.
سه‌باره‌ت به فارسی زمان ئه‌وه‌یش100% نادروسته وه‌ک چۆن تورکمه‌ن هه‌یه، (فارس)یش هه‌یه! به‌ڵگه:
{فارس: نام قومی از اقوام ایرانی – لاپه‌ڕه (1289) به‌رگی شه‌شی واژه‌نامه‌ی دوکتۆر محه‌مه‌دی موعین}.
به‌داخه شاملو له ژیاندا نییه تا سه‌باره‌ت به‌و جیاوازییه پرسیاری لێبکرایه.
**
بابه‌تی دووهه‌م:
ساڵی (1992) گه‌یشتمه سوید، ماوه‌ی چه‌ن مانگ له شارێ بوم به‌ناوی(Gimo) په‌نابه‌رێکی زۆری له عه‌ره‌ب و تورک و فارس و سۆمالی و کورد … لێ‌بوو، رۆژێ له بیبلیوتێک واته (کتێبخانه) تماشای رۆژنامه که‌یهان که فارسی بوو ئه‌کرد، کوڕێکی فارس به‌ناوی (کورش) که سویدی باش ئه‌زانی و یارمه‌تی من و که‌سانی دیکه‌ی ئه‌کرد، وتی:
من نووسراوه‌ی کنفرانسێکی (ئه‌حمه‌د شاملو)م هه‌یه، ئهتۆێ بیخوینییهتهوه؟
وتم، زۆر سپاست ئه‌که‌م و پێمخۆشه، هه‌ر ئه‌و کاته دایه ده‌ستم، بینیم نووسراوه‌یه‌کی (9) لاپه‌ڕه‌ییه به‌ناوی:
{متن کامل سخنان احمد شاملو (ایران در سده بیستم) در دانشگاه برکلی بهار1990}.
نووسراوه‌که‌م چه‌ن جار خوێندۆ، سه‌ره‌تای باسه‌که‌ی زۆر گرنگه، هه‌ر به فارسی ئه‌یخه‌مه به‌رده‌ستان، به‌ڵام ئه‌و (1- 2) خۆم داناوه.
*{ (ایران در سده بیستم)
1 – دوستان بسیار عزیز!
حضور یافتن در جمع ِ شما و سخن گفتن با شما و سخن شنیدن از شما، همیشه برای من فرصتی است سخت مغتنم و تجربهئی است بسیار کارساز.
2 – اما معمولا دور ِ هم که جمع می‌شویم تنها از مسائل ِ سیاسی حرف می‌زنیم، یا بهتر گفته باشم میکوشیم به بحث پیرامون ِ حوادث ِ درونمرزی بپردازیم و آنچه را که در کشورمان می‌گذرد با نقطهنظرهای اساسییِ خود به محک بزنیم و غیره و غیره… و این دیگر رفتهرفته بهصورت ِ یک رسم و عادت درآمده و کم وبیش نوعی سنت شده. من امشب خیال دارم این رسم را بشکنم و صحبت را از جاهای دیگر شروع کنم و به جای دیگری برسانم.
شاملو له به‌شی2دا به به‌شدارانی کۆنفراسه‌که ئێژێ: بۆ سه‌باره‌ت به رووداوه سیاسییه‌کان ناو ئێران باس ئه‌که‌ن، بۆ له‌وانه ئه‌کۆڵنه‌وه، به‌سییه کۆتایی بێنن به‌و باسانه.
له‌و چوار بابه‌ته که نووسیمه وێنه‌یه‌کی ئایه‌توڵا (خامنه‌ی)یم داناوه که خه‌رکی خوێندنه‌وه‌ی کتێبێکه، ئه‌و کتێبه وێنه‌یه‌کی شاملوی له‌سه‌ر، به بینینی ئه‌و وێنه بینه‌ر هه‌ست ئه‌کات که خامنه‌ی ئه‌و کتێبه به باش ئه‌زانێت و به خۆشه‌ویستی لێی ئه‌ڕوانێت. خامنه‌ی بۆ به‌و جۆره له‌و کتێبه ئه‌ڕوانێت، وه‌ڵامی ئه‌و باسه پێوه‌ندی به‌و کۆنفرانسه‌ی ئه‌مریکاوه نییه؟!
با به دوو جۆر پرسیارێ له خۆمان بکه‌ین
جۆری یه‌که‌م: کسێ ئه‌و کۆنفرانسه‌ی به‌ڕێوه بردبێت، ئه‌کرێ شه‌عر بۆ (سه‌عید سوڵتانپور) که ده‌وڵه‌تی ئێران تیربارانی کرده و ناوی له رۆژنامه‌کاندا چاپکرده بنووسێت؟
ئه‌کرێ شه‌عر بۆ (فوئاد مستهفاسوڵتانی) که له جه‌نگی رووبه‌روو به‌ده‌ست دوڵه‌تی ئێران بکوژرێ و ناوه‌که‌ی به پیتی درشت له یه‌که‌م لاپه‌ڕه‌ی (اطلاعات و کیهان) چاپبکرێ بنووسێت؟
جۆری دووهه‌م: که‌سێ که هۆنراوه بۆ (سه‌عید سوڵتانپور) و چواری تێکۆشه‌ری تورکمه‌ن و (فوئاد مستهفاسوڵتانی) که ده‌ست ده‌وڵه‌تی ئێران کوژراون، ئه‌توانێ ئه‌و کۆنفرانسه به‌ڕیوه ببات؟
با له کۆتاییدا باسێ سه‌باره‌ت به شاملو بگێڕمه‌وه، بۆ ئه‌و باسه‌یش هیچ به‌ڵگه‌یه‌کم نییه، ئه‌توانن بێژن درۆ ئه‌که‌ی و شتی وه‌ها نه‌بووه، باسه‌که به‌و جۆره‌یه:
له ساڵه‌کانی 1990 له ستۆکهۆڵم له ماڵی یه‌کێ له دۆستان بووم، گوێمان دابوو به رادیۆیه‌کی کوردی که به ده‌نگی ناسر ره‌زازی گۆرانییه‌کی بڵاو ئه‌کردۆ، گۆرانییه‌که له پارچه هۆنراوه دروست کرابوو:
(هیلاکی رهنجێکم که ره‌نجی من نیه
دانیشتووی خاکێم که خاکی من نیه
ناسراوی ناوێکم که ناوی من نیه
گریاوی ژانێکم که ژانی من نیه
زاده‌ی لهززهتێکم که له‌ززه‌تی من نیه
به مه‌رگێکیش ده‌مرم که مه‌رگی من نیه).
**
که گورانییه‌که کۆتایی هات، ئه‌و که‌سه وتی:
من جاران ئه‌م گۆرانییه‌م زۆر پێ ناسیۆنالیستی بوو، له درێژه‌ی قسه‌که‌یدا وتی:
ئه‌زانی ئه‌و هۆنراوه هی (ئه‌حمه‌د شاملو)وه.
منیش بێده‌نگ بووم و هیچم نه‌وت.
ئه‌و هۆنراوه‌یش له کتێبی (تا شکوفه‌ی سووری کراسیک) وه‌رگیراوه.
شاملو له‌و هۆنراوه‌دا ئێژێ: ناسراوی ناوێکم که ناوی من نیه.
نیگه‌رانی ئه‌وه‌یه که ناویان ناوه (ئه‌حمه‌د)
* هه‌ڵه‌یه‌ک و داوای لێبوردن
له به‌شی سێیه‌مدا به‌و جۆره‌م نووسیوه:
ئه‌و هۆنراوه (17) لاپه‌ڕه‌یه.
به داوای لێبوردن (17) لاپه‌ڕه نییه و (12) لاپه‌ڕه‌یه!
10/11/2023
سه‌عی سه‌قزی قایشی
Sai.saqzi@gmail.com