"an independent online kurdish website

سەردانەکەی دوو سبەینێی ١٨/١١/٢٠٢٣ ئەردۆغان بۆ ئەڵمانیا چەندین پرسیاری جۆراوجۆر بەدوای خۆیدا دەورووژێنێ؟!..

سەرەتای پێویستە ئاماژە بەوە بدرێ کەوا حکومەتی ئەڵمانی بەتایبەت سۆسیال دیموکراتەکان، کە سەرۆککۆمار و راوێژکاری ئەڵمانی سەر بەم حیزبەیە کارێکی ناشایستە خراپ دەکەن لەم کاتە هەستیارەدا پێشوازی لە ئەردۆغان دەکەن ..

ئەردۆغان بە دەم و هاوار و قیڕاندن پشتیوانی حماس و هەموو گرووپە تیرۆریستییەکانی ترە، بە باوەڕ و دڵ و بەرژەوەندیش ئەندامێکی ئامادەی کۆڕی ئیسرائیل و دنیای رۆژئاوایە. ئەم سیاسەتەش لە بنەڕەتدا دژ بە سیاسەتی حکومەتی ئەڵمانیایە!

لایەنگرانی ئەردۆغان، راستڕەوە تورکەکان، گورگە بۆرەکان هەموو پشتیوانی فەلەستینییەکانن و خۆیان ئامادەکردووە نمایشتی گەورە بکەن لە یاری نێودەوڵەتی نێوان ئەڵمانیا و تورکیا کە لە رۆژی شەممە 18.11.2023 لە ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێ!…

پێدەچێ ئەردۆغانیش وەک هاندەرێک ئامادەی یارییەکە بێت.. ئەمەش دەبێتە نماشتێکی گەورەی سیاسی بە قازانجی رادیکالەکان و ئەردۆغان.. پێدەچێ  ئاڵۆزی سیاسی لێ بکەوێتەوە.

لە رۆژی شەممەی داهاتوو فەلەستینییەکان لە بەرلینی پایتەخت ڕێپێوانێکی گەورە بۆ غەزا دەکەن!.. هەر هەمان ڕۆژ پ. ک. ک  دژی هاتنی ئەردۆغان خۆپیشاندانێکی ڕێکخستووە!..  بەم جۆرە ئەڵمانیا دەشڵەقێ؟!!! …

وەک ئاشکرا بووە باسەکانی نێوان ئەردۆغان و حکومەتی ئەڵمانیا لەسەر :

ئیسرائیل، بەئەندامبوونی سوید لە ناتۆ و کێشەی پەنابەران دەبێت.. لەراستیدا ئەردۆغان دەیەوێ بە بەردێ کۆمەڵێ نیشانە بپێکێ…دەستکەوتی سیاسی بەدەست بهێنێ و خۆی نزیک بکاتەوە لە رۆژئاوا و هەگبەیەک پارەش بۆ قاچاخچێتییەکەی بە پەنابەران و چارەنووسی مرۆڤە لێقەوماوەکانەوە وەرگرێ و هەرچیشی پێ بکرێ دژ بە کورد بەکاری بهێنێ؟!

هەروەها هەواڵێک هەیە کەوا چەند پارێزەرێکی ئەڵمان داوایان کردووە لە وەزارەتی ناوخۆ ئیدی کاتی هاتووە دوای 30 ساڵ قەدەغەکردن لەسەر PKK  هەڵبگیرێ… بەو واتایەی کە لایەنگرانی پارتی ناوبراو چیدی کاری نایاسایی و تاوان ئەنجام نادەن.. هەروەها ئەم حیزبە ئامانجی خۆی گۆڕیوە و لە سەربەخۆییەوە بۆ ئۆتۆنۆمی بۆ کوردانی رۆژهەڵاتی تورکیا..

هەواڵەکان لەناوخۆوە دەڵێن، کەوا نوێنەرانی تورکیا ناڕازی و توڕەن لە سەر هەر داوا و هەوڵێ بۆ لابردنی قەدەغە لەسەر پکک!.. ئەوەی ئاشکرا و زانراوە پرسی قەدەغەکرانی پکک لەهیچ وڵاتێکی ئەوروپایی هێندە بەسەختی نەگیراوە وەک ئەوەی لە ئەڵمانیادا بەڕێوە دەچێ!..

دادگای بەلژیکا ساڵی2020 بڕیاری دا کەوا پکک چیتر رێکخراوێکی تیرۆریستی نییە بەڵکوو لایەنێکی ململانێیە بەمانای مافی گەلان.. لە زۆر وڵاتی ئەورپادا سیمبۆلەکانی پکک قەدەغە نین ئەگەر بێت و لە چالاکی ئاشتییانەدا بەرز بکرێنەوە!..

بەرپرسێکی بەرزی ئاسایش بە رۆژنامەی دێر تاگەسشپیگل وتووە:  دامودەزگای هەواڵی تورکی هێندە بێشەرمانە و سەرلێشێوانە کاردەکات نەبێتەوە.. بەتایبەت لەمیانەی کێشەی پەنابەران و شەڕی ئۆکراینا و ئیسرائیل و غەزا و بەتایبەت بە بیانووی پککەوە ئێستا هێرشەکانی بۆ سەر کورد و تەنانەت دەسەڵاتی ئۆتۆنۆمی لە باکووری عێراق و بەتایبەت لە سووریا بەردەوام دەکات!..

وەک دەزانین هێزەکانی یەپەگە هێزی سەرەکی بوون لە شەڕی دژی (داعش) دا..

هیوادارم پکک و هێزەکانی باکووری وڵات بتوانن بە سیاسەتێکی یەکگرتووانەی حەکیمانە جێ پێی ئەردۆغان و تورکیا لە ئەوروپای رۆژئاوا و جیهاندا لاواز بکەن! کە ئێستا دەرفەتێکی باشە بۆ گەیشتنە ئەو ئامانجە؟!

ئەردۆغان/ تورکیا گرنگە بۆ ناتۆ

ئەردۆغان ئەو هێرشەی حماس کە 1200 جولەکەی تێدا کوژرا پیرۆز دەکات و بە شۆڕشگێڕیان دەداتە قەڵەم و هێرشەکانی ئیسرائیل بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ دادەنێ!..

سکرتێری گشتی ناتۆ Jens Stoltenberg نزیکی ئەردۆغان لە ئیسلامییەکانی غەزا بە کێشە نابینێ. ئەمە روودەدات لەسەروەختی قسەکردن لەسەر وەرگرتنی سویدە لە ناتۆدا!.. لەکاتێکدا ئەردۆغان بەردەوام داوا لە سوید دەکات دژی کورد بجوڵێتەوە!…

ئەردۆغان بەشداری یاری نێوان تورکیا و ئەڵمانیا دەکات!…

دیارنییە کێ لەبەرپرسان سەرۆک کۆمار Steinmeier  یان ڕاوێژکار Scholz  لەگەڵ ئەردۆغان دەچێتە یاریگاکەوە! بۆ تەماشای یارییەکە. ڕەنگە هیچیشیان نەچن!..

راوێژکاری ئەڵمانیا Olaf Scholz هەڵوێستی ئەردۆغان لەمەڕ ئیسرائیل بە هیچ و بێ نرخ دادەنێ، هەروەها نادیارە ئایا هەردوو پێکەوە بەشداری پرێسە کۆنفرانس دەبن یاخود نا..

ئەمە دیوێکی هەڵوێستی شۆلتسە، لە کاتێکدا خۆی داوەتی کردوەە و رووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆر بۆوە، بەڵام وەک سۆسیال دیموکراتێ کە هەمیشە سیاسەتێکی شل و دووڕووی بەڕێوە دەبەن سوورە لەسەر ئەنجامدانی سیاسەتی دووفاقی خۆی .. لەلایەک بانگهێشتی ئەردۆغان دەکەن و لەلایەکیش دەیانەوێ بە ئیسرائیل بڵێن ئێمە پشتیوانتانین!..

دیارە بەشداری یارییەکەش کێشەی دروست کردووە س سەرۆکی تۆپی پێی ئەڵمانیاBernd Neuendorf  دەڵێ:  نازانین ئەردۆغان دێ یان نایە بەڵام بڕیار بەدەست ئەوانەی یاریگاکەیە ڕێگای چوونە ژوورەوەی ئەردۆغان بدەن یان نا؟!…

**

سەرنج: پوختەی ئەم وتارەم کردۆتە کوردی و بە سەلیقەی خۆم دامڕشتۆتەوە…

و. هەڵۆ بەرزنجەیی    16.11.2023

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی