"an independent online kurdish website

 دیارە مخابن زمانشڕی و بێڕێزی کردن بە یەکتری و قبوڵ نەکردنی یەکتری و پەلامار دانی یەکتری لە نێو مسڵماناندا بەرزترین ڕێژەی هەیە و

کوشت و کوشتار و داگیڕکاری و چەوساندنەوەی نەتەوەیی و داگیردنی نیشتمان و تاڵانکردنی یەکتری لە نێو مسڵمانان دا بەرزترین ڕێژەی هەیە ، ئەویش هۆکاری ئەوەیە نەتەوە گەورەکان دەیانهەوێ نەتەوە بچوک و بێدەسەڵات و بێدەوڵەتەکان تاڵان بکەن و نیشتمانەکەیان بکەن بە ئیخۆیان و ئەو نەتەوانە لە ناو بەرن ئەوەتا سەدان ساڵە کورد لە لایەن فارس و تورک و عەڕەبەوە جینۆساید و ئەنفال و کیمیاباران و بێسەرو شوێن دەکرێ ،  تەنیا بۆ ئەوەی نیشتمانەکەی داگیربکەن و سەروەت و سامانی ژێر زەوی و سەر زەوی تاڵان بکەن و ئافرەتانیشی بە غەنیمەت و کەنیزەکار ببەن و هەرەسی پێبێنن و هەمان ڕەفتاری دڕندانەش بەرامبەر جووەکان و ئەرمەنەکان و بلوجەکان و ئەفغانەکان کراوە مخابن چەندین نەتەوەش هەر لە مێژوو دا سڕاونەتەوە ،  کە وایە ئێستاش کە هێندێک زمانی بێڕێزی و زبر و قبوڵ نەکردنی یەکتری مخابن ڕوویی لە ناو ئێمەی کوردیش کردوە هۆکارەکەی و سەرچاوەکەی داگیرکەران و فاشیستان و تاڵانچێکانی فارس و تورک و عەڕەبن و فەرهەنگی بێڕێزی و تەعەددا و خۆ بە زلزان و هەوڵدان بۆ کۆیلەکردنی یەکتری و قبوڵ نەکردنی یەکتریان هێناوەتە ناو ئێمەی کوردیشەوە فەرموون با ئافرەتێکی کورد، یان پیاوێکی کورد بە جل و بەرگی کوردێوە بچێ لە شەقامێکی شارێکی تورکیە بسوڕێتەوە بزانن چەند بێچۆ تورک بە دار و بەرد و چەقوو و جنێو پەلاماری دەدەن و لە ناوی دەبەن کەچی عەلی قەرەداغی دەچێ بۆ ئەردۆغانی تیرۆریست و جنایەتکار و تاوانبار و تاڵانکار دەپاڕێتەوە و هیوای سەرکەوتنی بە سەر کورد دا بۆ بە ئاوات دەخوازێ .

کوردی ڕۆژئاوا لە ساڵی 2017 وە لە لایەن سپای تاوانبار و تاڵانکاری کورد کوژی تورکیەوە شەهید دەکرێن و تاڵان دەکرێن و خاکیان داگیرکراوە کەچی عەلی قەرەداغی و عەلی باپیر و سەلاحەددینی یەکگرتوو دەمیان قەپاتکردوا و نەقەیان لێوە نەهاتووە ، بەڵام بۆ فەلەستینێکان و بۆ غەززەی قوڕی غەززەی دەکەنە سەریان لە بەر ئەوەی گەورە تیرۆریستەکانیان و دەسەڵاتدارانی فارس و تورک و عەڕەب هەر بە قسە دیفاع لە فەلەستین دەکەن بەڵام ئەو مەلا تاوانبارانەی کورد دەیانهەوێ بەکردەوە ڕۆڵەی فەقیرو هەژارانی کورد ڕەوانەی غەززە بکەن و خۆشیان و ماڵ و مناڵیان پێیان پێبکەنن :

 بۆیە من سەد لە سەدا ئەو زمانی بێڕێزی و قبوڵ نەکردنەی یەکتری لە نێو مسڵماناندا هۆکارەکەی دەگێڕمەوە سەر چاوچنۆکی و خۆ بەزلزانی و فاشیستی و تەماحکاری و تاڵانکاری فارس و تورک و عەڕەب دژی کورد و ئەرمەن و بلووج و بەهایی و چەندین کەمە ئایینی و نەتەوەی بچوکی دیکە کە مخابن هەر ئاسەواریان نەماوە :

ئاخر ئێمەی کورد بە سەدان مەتەڵ و قسەی هەق و بە جێمان هەنە بۆ ئەوەی باش لە مەوزوعەکان عاڵیبین ۆ باب و باپیرانمان بۆیان بەجێ هێشتوون ،

مەسەلەن ئەگەر کەسێک پەلاماری کەسێکی دیکەی دابێ، یان جنێوی پێدابێ و لایەنی بەرامبەریش دیفاعی لە خۆی کردبێ و پەلاماری ئەو کەسەی دابێتەوە ،  ئەوە کوتویانە جوابی تەعای پەعایە .

یان کوتویانە کوڕم کەسێک کە بەردی پێدادای تۆ گوڵی پێدامەدە .

یان کوتویانە هەرگیز کچی خۆتان بە قوربانی کوڕی خەڵکی مەکەن.

یان کوتویانە دۆستی دوژمنەکەشم هەر بە دوژمن حیسابە .

بۆیە من دوبارە دەیڵێمەوە هەرچی نەهامەتی و پەلاماردانی یەکتری و بێڕێزی کردنە بە یەکتری ئەوە داگیرکەرانی فارس و تورک و عەڕەب هێنایانە نێو ئێمەی کورد .

جاشەتی و خاکفرۆشی و گەلفرۆشی چۆن دروست بوو !!!؟؟؟

داگیرکەرانی فارس و تورک و عەڕەب دەگەڕان کەسانی گێل و نەفام و بێشعوریان دەدۆزێوە و دەیان کوت بگەڕێ بزانە کێ دژی ئێمە قسە دەکات هێندێک پارەیان دەدایە .

پاشان دەیانکوت بگەڕێ بزانە کێ هاوکاری دوژمنەکانی ئێمە دەکات هێندێک پارەیان پێدەدا .

پاشان دەیان کوت وەرە پێشمانکەوە بۆ فڵان شاخەی یان فڵان گوندەی هێندێک پارەیان پێدەدا .

سەرئەنجام گەیاندیانن بە وەی بیانکەن بە جاش و چەکداری خۆیان و باوک و دایک  برا و خوشک و مام و خاڵ و ئامۆزا و پورزا و جیرانەکانی خۆیانیان پێ شەهید بکەن سەرەتا لە نێو خەڵکی ساددە و ساویلکە دا ئەو کارەیان دەکرد مخابن کە تێیدا سەرکەوتوو بون و زانیان کورد زۆر زوو بە پارە تەسلیم دەبێ ئەو جار ئەو کارەیان لە سەر بە ناو سەرکردەی حیزبەکانیش تاقی کردەوە و خیانەتی 16 ئۆکتۆبری 2017 بە لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی یەکەمی ئەوکاتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەنجامداو هەم وایان لێکرد گەورەترین خیانەت بە بەرهەمی ڕیفڕاندۆمی سەربەخۆی کوردستان بکات هەمیش وایان لێکرد زیاتر لە 50 دەرسەدی خاکی کوردستان و خەڵکی کوردستان بە قاسم سولەیمانی تیرۆریست و حەشدی شەعبی تیرۆریست بفرۆشێ و ئاوا ماڵی کورد وێران بکات و ئێستاش هێندێک گێل و نەزان وەدوای دەکەون و دیفاعی لێدەکەن  :

کەوایە ئێمە سەرەتا دەبێ هەوڵبدەین هەستی نەتەوایەتی و نیشتمانی بەهێز بکەینەوە و کارێک بکەین کە ئیتر کورد لە باری غیرەت و شەڕافە و شەهامەت و خۆشەوستی بۆ یەکتری و بۆ خاکەکەی و بۆ زمان و فەرهەنگ و کەلتور و مێژۆکەی بگێڕینەوە پێش سەدان ساڵ بەر لە ئێستا  و هاوکاری داگیرکەران و دوژمنانی کورد و کوردستان بە خیانەت بە دایک و خوشک و کچ و پور و خوشکەزا و برازا و  باوک و برا و مام و خاڵ و برازا و خوشکەزای خۆی لە قەڵەمبدات و سوێندی گەورەی بە خاکی پیرۆزی کوردستانبێ و چیتر نەبێتە کاسەلێسی داگیرکەرانی فارس و تورک و عەڕەب و ئەوانەش کە دەبنە نۆکەر و چڵکاو خۆری داگیرکەران ئەوە کورد شار بەدەریان بکات و کەس ڕێزیان لێ نەگرێ و شتیان پێنەفرۆشن و خانویان پێنەدەن و خانویان لێ بەکرێ نەگرن و ڕێگایان نەدەن لە شین و شایەکانیاندا بەشداری بکەن و خۆشیان نەچن لە شین و شایەکانیاندا بەشداری نەکەن و  ژن و ژن خوازیان لە گەڵ نەکەن و ڕۆژانە کاریان پێنەدەن و ڕۆژانەش کاریان بۆ نەکەن و کاری دوکتۆریان هەبوو ئاوڕیان لێمەدەنەوە و دەواو دەرمانیان ویست پێیان مەفرۆشن و لێیان قەوما بە هاواریانەوە نەچن و دەیان و سەدان ڕێگای دیکە هەیە کە کورد دەتوانێ لە دژی خائینان و خاکفرۆشان و گەلفرۆشان بیگرێتە بەر و ناچاریان بکات یان خاکی پیرۆزی کوردستان بەجێ بڵێن و بچنە خاکی فارس و تورک و عەڕەب  کە دڵنییامە ئەوانیش بە شەق دەریان دەکەن و پێیان دەڵێن  ئێوە کاتێک بۆ خاکەکەی خۆتان و نەتەوەکەی خۆتان و زمان و فەرهەنگ و کەلتور و مێژۆکەی خۆتان خێرتان نەبێ چۆن بۆ خاکی ئێمە و نەتەوەی ئێمە و زمان و فەرهەنگ و کەلتورو مێژوویی ئێمە خێرتان دەبێ !!!!؟؟؟؟

بۆ تکایە با هەموو ڕۆڵە شۆڕشگێڕو دڵسۆزو وشیارەکانی کورد بە هەموو توانایانەوە هەوڵی بوژاندنەوە و بەهێزکردنەوەی هەستی پاک و پیرۆزی نەتەوەیی و نیشتمانی کورد بدەنەوە  ئەوەیە لە لە ناوچون و نەهامەتی و داگیرکاری و بێدەسەڵاتی ڕزگارمان دەکات و بە مافەکانی نەتەوەیی و نیشتمانی و دەوڵەتی سەربەخۆی خۆمانمان دەگەیەنێ بە هیوای هەڵمەتی گەشانەوەی هەستی نەتەوایەتی و نیشتمانی :

2023/12/09

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی