"an independent online kurdish website

رۆژنامەی دێرتاگەشپیگلی ئەڵمانی وتارێکی بڵاوکردۆتەوە بە دووقۆڵی لەلایەن دوو رۆژنامەنووسی دێرتاگەسشپیگل و شارەزای رۆژهەڵاتی ناوینەوە Christian Böhme & Thomas Seibert  نووسراوە!!…

ناونیشانەکەی

 (سەربازە کوژراوەکانی ئەمەریکا ،  دەبێتە هەڕەشەی پەلامارێکی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران؟)

پوخەکەی:

میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە ئێران رۆژی یەکشەممە بە درۆن هێرشیان کەدە سەر بنکەیەکی ئەمەریکی لەسەر سنووری سووریا و ئەردەن و 3 سەربازی ئەمەریکی کوژران و نزیکەی 30 سەربازیش بریندار بوون..

لە 7.Okt  رۆژی هێرشەکەی حماس بۆ سەر ئیسرائیل بە نزیکەیی رۆژانە ئەم گرووپانە هێرش دەبنە سەر بنکەکانی ئەمەریکا .. ئەمەریکا هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە دەکات و دەڵێ بە وردی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەین و بایدن دەڵێ هیچ گومانیان نییە تاوانکار سزا دەدرێن لە کات و شوێنێ خۆمان دیاری دەکەین..

ئەمەش ناوچەکە بەرەو قەیران و شەڕێکی نوێ دەبات !…

رووداوەکە لە بنکەی التانف بووە و گرووپی ئیسلامی بەرگریکار ی عێراقی کە سەر بە ئێرانن بەرپرسیارێتی خۆیان لەو هێرشە ڕاگەیاندووە!…

بە پێی شارەزایانی Instite for the Study of War  لە شەڕی غەززاوە تا ئێستا 170 جار هێزەکانی سەر بە ئێران پەلاماری ئەمەرکایان داوە!.. ئەمە یەکەمجارە سێ سەرباز دەکوژرێ!…

جێگری سکرتێری دەوڵەتی جارانی ئەمەریکا Mick Mulroy لە وەزارەتی بەرگریی بانگەواز بۆ “بەرپەرچدانەوەیەکی توندی پەلاماردەران”.. و دەڵێ : تەنانەت وەک ئۆپشنێک! پنتاگۆن چەند ئامانجێکی بۆ لێدان لە ئێران بۆ کۆشکی سپی دەستنیشان کردووە.. ئەمەش هەنگاوێک دەبێ کەوا بایدن تا ئیمڕۆ خۆی لێ لاداوە!..

ناوبراو سەرباری چەندین هێرش بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری ئێران لە سووریا و عێراق، بەردەوام جەخت لەوە دەکاتەوە شەڕ دژی رژێمی ئێران ناخوازێ!.. بەڵام دەشێ کوشتنی ئەو سێ سەبازە بیجوڵێنی زیگنالێکی/ هۆشدارییەکی توند بداتە ئێران!.. نە بارودۆخی سیاسی ناوخۆ و نە هی دەرەوە ڕێگەنادات لەم سەروبەندەی هەڵمەتی هەڵبژاردندا بایدن لاواز دەرکەوێ!…

گرووپە چەژدارەکانی سەر بە ئێران دەمودەست بنکەکانیان لەترسی هێرشی تۆڵەی ئەمەریکا چۆڵ کردووە! هەڵبەت ئەگەر هەڕەشە و گوڕەی ئەم گرووپانە بۆسەر ئەمەریکا زیاد و بەردەوامیش بێت، ئەم هەڕەشانە لە قازانجی ئێران نییە، وەک پسپۆڕ لە کاروباری ئێران Arash Azizi دەڵێ: ڕەنگە هێرشەکە بکەوێتە ئەستۆی گرووپە عێراقییەکانەوە!..

ڕەنگە ئەم کارانە دەمێک بووبێت بووبێتە کێشە بۆ رژێمی مەلاکان.. گرووپەکانی سەر بە ئێران دەمێکە ئەوە دەڵێنەوە ئێران لەمێژە بە ڕووکەش ئەنتی ئەمەریکا و ئەنتی ئیسرائیلە بەڵام بە بەکردەوە کەمی کردووە بۆ لاوازکردنی ئەمەریکا و دەوڵەتی جولەکە.. بەپێی قسەی عەزیزی : چەکدارە عێراقییەکان گلەیی دەکەن.. کەوا کاتێ ئەوان وەک عێراقی بەر هێرشی ئاسمانی ئەمەریکا دەکەون، ئەمەریکا دەست لە ئێرانییەکان دەپارێزێ !!.. بەڵام لە عێراقی کوشتندا هیچ کێشەیان نییە!!….

تاران رۆژی دووشەممە، واتە رۆژێ دوای هێرشە لە Towe 22! ئەو هەواڵەی لەخۆی دوورخستەوە کەوا دەستی لە هێرشانەدا هەبووبێ! ..دەڵێ گووپی بەرگریی خۆیان سەربەخۆ رەفتار دەکەن!.. بەم فۆڕم و شێوەیە ئێران هەفتەی رابووردووش هاتە قسە لەسەر هێرشی چەکداتە حوسییەکان بۆسەر کەشتییەکان لەدەریای سوور !.. بەڵام تاکتیکی لایەنگرانی خحت هاب بدەیت بۆ پەلاماردان و خۆشتی لێ بێبەری بکەیت، ئیدی ناخوات.. و ئێران ناتوانێ سەرکردایەتی بەرەی بەرەنگاری دژ بە ئەمەریکا و ئیسرائیل بکات و وای خۆی پیشان بدات ئەو تەنیا تەماشاوانێکە و هیچی تر!…

هێرش بۆسەر بنکەکانی ئەمەریکا، ئامانجی سەرەکی لە کۆماری ئیسلامی دەخاتە بەردەن مەترسی.. رووبەڕووبوونەوەی شەڕێک لەگەڵ ئەمەریکا و ئیسرائیل دا ئامانجێکی کورتە..

ئەم وڵاتە بە هەزاران ڕاکێتی هەیە. بەڵام سیستەمی بەرگری ئاسمانی لاوازە و کۆن بووە.. “ ئەگەر چی ئێران خوازیارە فراوانبوونی شەڕ یاخود ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی شەڕ لەگەڵ ئەمەریکا ڕوونەدات ..  بە قسەی عەزیزی : ئێران لە جەمسەری بەرەی بەرگریکارییەوە ڕاکێشراوەتە بەرەیەکی تەواو لەم جۆرەی ڕووبەڕووبوونەوەوە!..

زیگنالی تەشەنەنەکردنی شەڕ دەبێ بەهەموو شێوەیەک سەرانی ئێران لەپشت پەردەوە بۆ ئەمەریکای ڕەوانە بکات!.. رۆژی 1.3.2024 هەڵبژاردنی نوێ یە.. لەبەرئەوە تاران ئاگای لەوە دەبێت، هیچ لاوازییەک نیشان نەدات!…

ناسر کەنعانی وتەبێژی دەرەوە: لەبەرانبەر ئەم دۆخە نوێیەدا ئیسرائیل بە بەرپرسیار دادەنێ و دەڵێ هێزگەلێک هەن دەیانەقێ ئەمەریکا بکێشنە شەڕەوە. ئەوەیشی بۆ زیاد دەکات ، ئێران نایەوێ شەڕی غەززا تەشەنە بسێنێ….

سەرچاوە.دێرتاگەسشپیگل. ٢٠٢٤/١/٣٠

سەرنج:

 بێگومان لەم هەلومەرجەی ئێستای جیهاندا کەوا دوو شەڕی قورس و گەورە لە ئۆکراینا- رووسیا و غەززا- ئیسرائیل دا بەرپایە شەڕێکی نوێ بۆ هەموو لایەک سەختە!…

بەڵام داخۆ: ئێران دەتوانێ درێژە بەم قوونە شەڕانە بدات لە هەراسان کردنی ئەمەریکا و سازدانی فشە هەڕەشە بۆ سەر ئیسرائیل.. ئەگەر وابێت ئەو دەوڵەت و هێزانە زۆر شتی تریش لەجیهاندا دەکەوێتە ژێر گومان و پرسیاری گرنگەوە.

خاڵێکی گرنگ و هەستیار کە شایانی ئاماژە پێدانە پرسی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکایە!.. لەم سەروبەندانەدا هەمیشە سەبرایزی گەورە لە پلاندایە! ڕەنگە لێدانی ئێران بێتە مایەی سەرکەوتنی جارێکی تری جۆ بایدن بەسەر ( ترامپ)ی مێمڵەکەی دا!…

ئێمە بینیمان گەمەکەی نێوان ئەمەریکا و ئێران نرخی کوژرانی 3 سەربازی ئەمەریکی بوو.. ئایا لەو گەمەیەی کە ئەو دوو لایەنە لەژێر پەردەی بەئاشکرا دژایەتی یەکتر و بە نهێنی رێککەوتن لەسەر میکانیزمی گەمەکە ، نرخەکەکە بەرزتر نابێتەوە؟..

زۆر ئاماژە هەن پێمان دەڵێت،  کە تەنیا شەڕێکی قورس لەو ناوچەیەدا و سەرلەنوێ کێشانەوە نەخشەی ناوچەکە ئارامی بەرهەم دێنێ…دیارە وەک پرنسیپ شەڕخوازنین،لێ کێ ڕبەی خۆی بە کڵاوی کورد دەپێوێ!..

ڕۆژئاوا لە دژایەتی ئەم بەرە فراوانەی بەرگری بەسەرۆکایەتی ئێران بەردەوامە و بەهەڕەشەی دەزانێ، چوونکە ئەگەر هەیە لەدەست دەوڵەکانیش دەرچێ و بەتەواوی بکەوێتە دەست ئەو گرووپە چەکدارانەی بەردەوام بەهێز دەبن..

ئیمڕۆ ئەڵمانیش چووە پاڵ 15 دەوڵەتی ترەوە کە بڕیاری ڕاگرتنی کۆمەک ی بۆ UNRWA  دا واتە کۆمەکی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرە فەلەستینییەکان..

ساڵی 2022 ئەمەریکا 344 ملیۆن دۆلار و ئەڵمانیا 202 ملیۆن دۆلار و یەکێتی ئەوروپا 114 ملیۆن و سوید61 ملیۆن و نەرویج34 ملیۆنیان داوە…دەرکەورووە رێژەی %10 زیاتری ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە کە فەلەستینییەکان لە غەززە بەڕێوەی دەبەن سەر بە حماسن و لەو هێرشەی سەر ئیسرائیل بەشداربوون… ئێران لەمەشدا سەری فەلەستینییەکانی کرد بە قوڕدا!…

سەرەتا وا دەزانرا کەوا تەنیا 12 کەسن لەوانەی لەناو ڕێکخراوی ناوبراودا کاری ویان کردووە،  کەچی ئێستا ژمارەیان بۆ نزیکەی 200 کەس زیادی کردووە.. ئیسرائیل بەوردی چاودێری و بەدواداچوونی کردووە بۆ ئەمانە و ناوەکانی داوە بە ئەمەریکا وەک رۆژنامەی New York Times باسی دەکات… ئەمانە لە هەموو شێوەکانی شەڕدا : ڕفاندنی ئیسرائیلی و دابینکردن و دابەشکردنی چەک و تەقەمەنی و کوشتارەکاندا بەشدار بوون!…

ئەمەش بۆ ئەو فەلەستینییانەی لە کەمپەکاندا دەژین نەک ژیان سەخت دەکات بەڵکوو هەڕەشەش دروست دەکات!.. قەتەر و ئیمارات و سعودییە هەندێ یارمەتی دەدەن و ئێرانیش راکێت و تەقەمەنییان بۆ دەنێرێ تاوەکوو مار بەدەستی ئەوان بگرێ!!. ئەوەتا بەبۆنەی کوژرانی سێ سەربازە ئەمەریکییەکەوە دەمودەست ئێران نامەی نارد بۆ ئەنجومەنی ئاسایش و بێبەری بوونی خۆی لەو ڕوداوە ڕاگەیاند.. هەڵبەت لە ترسی وەڵامدانەوە و هێرشی ئەمەریکا ئەوە دەکات!!!. تەماشای ئەم لینکە بکە. دووریش نییە ئێران ئەو گرووپانە ڕاسپێرێ بۆ ماوەیەک دەست لە هێرشەکانیان هەڵگرن!..

ttps://www.rudaw.net/sorani/world/300120241

کەواتە پرسی فەلەستینیش بەتەواوی کەوتۆتە ژێر پرسیارەوە و ئێستا ڕەشمەکەی بەدەست ئێرانەوەیە .. لە ئەڵمانیاش گەلێ رێکخراوی سەر بە فەلەستینییەکان قەدەغە کران…

پێموایە جیهان لەوە گەیشتووە کەوا مێزەر بەسەرەکانی ئێران مایەی سەرئێشەن بۆ ناوچەکە و جیهان و بەو سیاسەتەی دەیکەن کە لە جەوهەردا ڕق و تۆڵە و گرێی دەروونی مێژووییە، ئەگەر بمێننەوە لەوە خراپتر دەکەن کە تا ئێستا کردوویانە و باشتر ناکەن!.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی