به‌شی یه‌که‌م:
فه‌له‌ک پێت نۆشیم جامێ پر له خه‌م
چوارده‌ورت گرتووم به شۆره‌یی خه‌م
چی خه‌مت هه‌یه بیکه‌ی به سه‌رما
نه چۆک دائه‌ده‌م نه سه‌ر ئه‌که‌م خه‌م!
–
کتێبی (سێبه‌ری قه‌له‌به‌رد) ژیان و به‌سه‌رهاتی و بیره‌وه‌ری که‌سێکه که پینج برای به‌ناوه‌کانی (فوئاد، حسین، ئه‌مین، ئه‌مجه‌د و ماجید مسته‌فاسوڵتانی) به‌ده‌س ده‌وڵه‌تی ئێران، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێران کوژراون.
–
جگه له‌و باره سامناکه و تاوانه مه‌زنه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران – مێرده‌که‌ی، هاوسه‌ره‌که‌ی واته دوکتور (جه‌عفه‌ر شه‌فیعی) ئه‌بێ به کاره‌ساتی ماشین بکوژرێت و ماڵئاوایی له ژیان بکات.
–
پاش ئه‌و کاره‌ساته قورس و گرانانه مه‌رگی کچه‌که‌ی، مه‌رگی (به‌یان) به‌یان ئه‌ستێره‌ی ژیانه‌که‌ی له به‌یانی گه‌نجیدا هه‌ڵنایه‌ت و بۆ هه‌تاهه‌تا دائه‌چێت و دائه‌چێت!
–
دایک و باوکه پیره ده‌روون قرچاوه‌که‌ی واته (به‌هییه خانم و حه‌مه‌ره‌شید به‌گی ئاڵمانه) که له‌ناو (خزم و که‌س) و (ده‌رودراوسێ) له (شار و دێهات و زێد و بوومی خۆیان) به ئارامی ژیا بوون، ئه‌بنه {(ده‌ربه‌ده‌ر) و (ئاواره) و (لاره‌مل) و (چاو له‌ده‌ستی ئه‌م و ئه‌و)}!
–
بوون و نه‌بوون نه‌گرنگه!
بوون به نه‌بوون گرنگه!
په‌نا به ناکس بردنی –
سه‌د ده‌رد و مه‌رگ و نه‌گه!
–
هێچ خوێنه‌رێ ناتوانێ کتێبی (سێبه‌ری قه‌له‌به‌رد) بخوێنێته‌وه بێئه‌وه‌ی گه‌لێ جار نمایی چاوه‌کانی به گڕکانی ده‌روونی لێڵ و تار نه‌بێ و له ناچارییدا بۆ ماوه‌یه‌ک کتێبه‌که نه‌به‌ست و هه‌ر درێژه به خوێندنه‌وه بدات، ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه له‌بری دڵ (به‌ردیش) له گه‌ژاوه‌ی سینه‌یدا ببێت، کارایی ده‌روونی گڕ کرتوویی تارمای ئه‌خاته سه‌ر گلێنه‌ی گه‌لاوێژه‌کانی و به گۆنای ته‌ڕ و سیمایی خه‌مبارییه‌وه ئه‌چێت رووبه‌رووی ئاوێنه و له بارودۆخی خۆی ئه‌ڕوانێت و نفرت ئه‌کات له دوژمنانی مرۆڤایه‌تی!
به‌دوای ئه‌و باره قورس و ناهه‌موارانه‌دا که‌سێ بتوانێ کتێب یا کتێبگه‌لێ بنووسێت، وه‌ها ئه‌بێت پێناسه‌ی ژیانه‌که‌ی:
فه‌له‌ک پێت نۆشیم جامێ پر له خه‌م
چوارده‌ورت گرتووم به شۆره‌یی خه‌م
چی خه‌مت هه‌یه بیکه‌ی به سه‌رما
نه چۆک دائه‌ده‌م نه سه‌ر ئه‌که‌م خه‌م!
**
کۆڕێک له ساڵۆنی شیستا له شاری ستۆکهۆڵم !
رۆژی (13/1/2024) له ستۆکهۆڵم کۆڕێ بۆ ناساندن و گفتوگۆ و فرۆشتنی کتێبی {(سێبه‌ری قه‌له‌به‌رد) به پێنووسی به‌ڕێز مه‌له‌که مسته‌فاسوڵتانی} له لایه‌ن خودی نووسه‌ر و به‌ڕێزان (ئارێز محه‌ممه‌دی و ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌ندری) به‌ڕێوه برا.
–
به‌رنامه‌که به کامێرای ته‌له‌ڤیزیۆنی وێنه ئه‌گیرا و جاروبار لاپه‌ڕه‌یه‌کی گرنگی کتێبه‌که له سه‌ر دیواری ساڵۆنه‌که پیشان ئه‌درا و بۆ به‌شدارانی کۆڕه‌که شی ئه‌کراوه که باسی چی ئه‌کات.
–
له‌م به‌شه‌دا واته (به‌شی یه‌که‌م)
ئه‌رۆمه سه‌ر باسێ که به‌رێز ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری له‌و کۆڕه‌دا باسی کرد، ئه‌وه‌یش به‌و جۆره‌یه:
به‌ڕێز ئه‌سکه‌نده‌ری روو ئه‌کات به‌ڕێز مه‌له‌که مسته‌فاسوڵتانی و ئێژێ:
له سه‌قز من که‌سم پێشک ناێت که ناوی مه‌له‌که بێت، مه‌سه‌له‌ن.
–
به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی سه‌قزم و تا رادیه‌ک ئاگاداری ژیانی هاوشارییه‌کانم بووم، سه‌باره‌ت به‌و باسه ئێژم:
نا، کاک ئه‌حمه‌دی خۆشه‌ویست وانییه! ئه‌و ده‌ورانه که من و تۆ و هه‌نێ له به‌شدارانی کۆڕه‌که‌ی شیستا له سه‌قز بووین، ناوه‌کان به‌و (جۆره ده‌سه‌به‌ندی) یا به فه‌رهه‌نگی سیاسی بێژم (چینایه‌تی) نه‌کرا بوو، که ئێوه باسی ئه‌که‌ن.
له سه‌قز هه‌م (سوڵتان) بوو هه‌م (مه‌له‌که).
سوڵتان:
پیاوێک به‌ناوی (عه‌بدوڵا خانی مه‌سعوودی) له گه‌ڕه‌کی ئێمه واته گه‌ڕه‌کی مزگه‌وته چکۆله ئه‌ژیا که ژنه‌که‌ی ناوی (سوڵتان) بوو، پیان ئه‌وت (سوڵتان خانم).
مه‌له‌که:
هه‌ر له‌و گه‌ڕه‌که که‌سێ بوو به‌ناوی (حاجی سه‌عی مامه عه‌جه‌م) یا ژنه‌که‌ی یا خۆشکی ژنه‌که‌ی ناوی (مه‌له‌که) بوو، پیان ئه‌وت (مه‌له‌کییه خانم)، هه‌ر له‌و گه‌ڕه‌که من هاوڕێیه‌کم بوو به‌ناوی (خه‌لیل) پێمان ئه‌وت (خه‌لیلی خا مه‌له‌ک).
–
بۆ ئاگاداری خوێنه‌ران: کوڕه‌زایه‌کی حاجی سه‌عی به‌ناوی (بێهروز عه‌جه‌می) پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه بوو، به‌داخه‌وه له جه‌نگ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئێران‌دا کوژرا.
–
له به‌شه‌کانی دیکه‌ی {گه‌شتێ به (سێبه‌ری قه‌له‌به‌رد)دا} ئه‌ڕۆمه سه‌ر هه‌ندێ باسی ئه‌و کتێبه و به‌پێی توانا هه‌ڵه و نادروستیه‌کانی ده‌سنیشان ئه‌که‌م.
–
2/2/2024
سه‌عی سه‌قزی
Sai.saqzi@gmail.com
بابەتی پەیوەندی دار
ناساندنی کتێبی “سیبەری قەلەبەرد، لەسەر ئەڵمانە و تاڵەسوار”، بیرەوەرییەکانی مەلەکە مستەفاسوڵتانی