رۆژی (13/1/2024) له ساڵۆنی (شیستا) له ستۆکهۆڵم کۆڕێ بۆ ناساندن و گفتوگۆ و فرۆشتنی کتێبی {(سێبه‌ری قهلهبهرد) به پێنووسی به‌ڕێز مه‌له‌که مستهفاسوڵتانی} له لایه‌ن خودی نووسه‌ر و به‌ڕێزان (ئارێز محه‌ممه‌دی و ئه‌حمه‌د ئهسکهندری) به‌ڕێوه برا.
**
له‌م ماوه‌دا پێنج بابه‌تم سه‌باره‌ت به‌و کۆڕه و کتێبی (سێبه‌ری قهلهبهرد) نووسیوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هه‌ندێ باسی سیاسی (گرنگ) له کتێبه‌که‌دا هه‌یه و پێویسته باس بکرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ناتوانم له‌وه زیاتر کاتی ئێوه خوێنه‌رانی سه‌روه‌ری پێوه بگرم.
له‌و کۆڕه‌دا به‌ڕێز ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری به‌و جۆره ئێژێن:
{من که ئه‌م کتێبه‌م نووسی بیری قسه‌یه‌کی (ویرجینیا ولف) که‌وتمه‌وه، ره‌نگه زۆرتان بیستبێتان ویرجینیا ولف کتێبێکی هه‌یه به‌ناوی ژوورێک هه‌ر بۆخۆی، پێموابێ هێشتا نه‌کراوه به کوردی. میوانێک، کراوه. ئه‌سکه‌نده‌ری من هێشتا نه‌مبینیوه، به فارسییه‌که‌ی هه‌یه (اطاقی از آن خود. ویرجینیا ولف شتێکی زۆر گرنگی هه‌یه و له کتێبه‌که‌یدا باسی شکسپیر ئه‌کات و ئێژێ: ئه‌گه‌ر شکسپیر خوشکێکی ببواێت و به‌قه‌د شکسپیر وریا و تێگه‌یشتوو ببواێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه له ماڵی ئه‌وان ئه‌و بڕوات خه‌ریکی شۆردن و جل شوردن و کاری ناوماڵ ببواێت و ژوورێکی بۆخۆی نه‌بوو، نهیئهتوانێ ببێت به شکسپیر. من به ئیجازه‌ی ورجینیا ولف ئه‌وه‌ی پێزیاد ئه‌که‌م، مه‌له‌که بووی، نازانم باوه‌ڕ ناکه‌م ژووری خوتت بووبێ، (ماشاڵا) ئێوه خێزاندار بوون، ژووری خۆتت نه‌بوو، به‌ڵام ئازادی خۆتت بوو، بۆیه من ئه‌وه‌ی لێ زیاد ئه‌که‌م، ئه‌بێ کۆمه‌ڵگایش مه‌ودای بدایتێ، هه‌ر ئه‌وه نییه ژوورێکت ببێت بۆ خۆت، ئه‌بێ مه‌ودات بده‌نێ، دایک و باوک مه‌ودای بده‌نێ، دیاره باوک و دایک مه‌ودای بداتێ. ئه‌مجار له مهورد (مه‌له‌که)وه که چووه ناو کۆمه‌ڵه ئه‌بوو کۆمه‌ڵه‌یش مه‌ودای بداتێ که به‌داخه‌وه نه‌یدا. ئه‌بێ هه‌موو ئه‌مانه به‌یه‌که‌وه کۆببنه‌وه تا ئه‌و (مهزنهژنه) بتوانێ خۆی بنوێنێ و نیشان بدات}.
**
ئهسهکهندهری له‌و باسه‌دا ئێژێ: ئه‌مجار له مهورد (مه‌له‌که)وه که چووه ناو کۆمه‌ڵه ئه‌بوو کۆمه‌ڵه‌یش مه‌ودای بداتێ که به‌داخه‌وه نه‌یدا. لێره‌دا بۆ دروستی باسه‌که ئه‌بوو ناوی کتێبێکی ئه‌و ده‌ورانه‌ی نووسه‌ر که له خانه‌واده‌ی خۆیان به ئازادی ژیاوه و نووسیویه‌تی ده‌سنیشان بکراێت تا تاوانه‌که‌ی (کۆمه‌ڵه)یش به‌جوانی و باشی بکه‌وتایه‌ته روو.
مه‌له‌که مستهفاسوڵتانی و کۆمه‌ڵه
له کتێبی (سێبه‌ری قهلهبهرد)دا گه‌لێ جار باسی کۆمه‌ڵه کراوه، با له‌و (3) نموونه بڕوانین:
{1 – کۆمه‌ڵه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه‌کانی تری هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان ده‌ورێکی گرنگی گێڕا له دژایه‌تی ئه‌و دابونهریتانهی وا دژ به مافی ژنان بوون. کۆمه‌ڵه به‌رانبه‌ر به دابونه‌ریتی ده‌ره‌به‌گایه‌تی و پیاوسالاری ڕاوه‌ستا و له‌م بواره‌دا چالاک بوو. لاپه‌ڕه (189).
2 – کۆمه‌ڵه یه‌که‌م رێکخراوه‌یه‌ک بوو که ژنانی چه‌کدار کرد و تا ئه‌و کاته له بزووتنه‌وه‌کانی گه‌ڵی کورددا شتی وا نه‌کرابوو. ئه‌و کاره‌ی کۆمه‌ڵه بێ وێنه و پێشکه‌وتووخوازانه بوو. کۆمه‌ڵه پشتیوانی مافی ژنان بوو له سیاسه‌ت و له هه‌موو بوواره‌کانی خه‌بات و له خه‌باتی چه‌کداریشدا. ئه‌م هه‌ڵوێسته، کۆمه‌ڵه‌ی له‌م بابه‌ته‌وه به‌ره‌وپێش برد. کۆمه‌ڵه زاڵ بوو به‌سه‌ر تێڕوانینی کۆمه‌ڵگا که ژنی پێ زه‌عیف و که‌م عه‌قڵ ده‌زانی و ژنانی خه‌باتکار ده‌ور و نه‌قشی گرنگیان له‌م بابه‌ته‌وه گێڕا. لاپه‌ڕه (275).
3 – کاتێک هاته‌وه لێم پرسی پێی ناخۆش نه‌بوو که داوایان لێکرد بگه‌ڕێته‌وه بۆ کوردستان؟ له جواب‌دا گوتی نا، زۆر به خۆشحاڵییه‌وه وه‌رمگرت. گوتی به‌ڕاستی دوای ئه‌و سه‌فه‌ره‌یه بۆم ده‌که‌وت و خاترجه‌م بووم که ئه‌وه‌ی له نێو حکادا هه‌یه و نییه، ته‌نیا و ته‌نیا هه‌ر کۆمه‌ڵه‌یه و به‌س. بۆیه ده‌بێ وه‌ک گلێنه‌ی چاومان بیپارێزین. لاپه‌ڕه (314)}.
**
له په‌نای ئه‌و سێ نموونه سه‌باره‌ت به (کۆمه‌ڵه)، ئه‌سکه‌نده‌ری که ئێژێ:
(ئه‌مجار له مهورد (مه‌له‌که) که چووه ناو (کۆمه‌ڵه) ئه‌بوو کۆمه‌ڵه‌یش مه‌ودای بداتێ که به‌داخه‌وه نه‌یدا).
کتێبی (سێبه‌ری قهلهبهرد) چووه‌ته ژێر پرسیار، به‌داخه‌وه (نووسه‌ری کتێبه‌که) بێده‌نگ دائهنیشه و به‌رگری له کتێبه‌که‌ی ناکات!
کاره‌ساتی سیاسی نوێنه‌ره‌که‌ی کۆمه‌ڵه
لێره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بزانین به‌ڕێز (ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری) کێیه، با له‌و پهراگرفه، بڕوانین:
{(ئه‌سکه‌نده‌ری وه‌ڵامی پرسیاره‌کان ده‌داته‌وه – ساڵی 1327 له شاری سه‌قز له دایک بووه. خوێندنی ناوه‌ندی هه‌ر له‌و شاره ته‌واو کردووه. … ساڵی (1984) چووه‌ته ناو ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌وه و نزیکه‌ی ده ساڵ کاری له نوێنه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵه له ده‌ره‌وی کردوه. 23/5/2008) سایتی (Rojhelat Times)}.
رێک له‌و ماوه‌دا که ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه بووه، (مه‌له‌که مستهفاسوڵتانی)یش له کۆمه‌ڵه‌دا ئه‌بێت.
لێره‌دا ئه‌و باسه دێته ئاراوه: به‌ڕێز ئه‌سکه‌نده‌ری هیچ بیر له‌وه ناکاته‌وه که خۆی له‌و پرۆسه‌دا نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه بووه و کۆمه‌ڵه‌یش رێگای به مه‌له‌که نه‌داوه که بنووسێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌بینین سه‌باره‌ت به کتێبی ئه‌و که‌سه که دوێنێ رێگایان پێنه‌داوه، به‌و جۆره هه‌ڵوێست ئه‌گرێت. ئایا کاره‌ساتی سیاسی له‌وه زیاتر ئه‌بێت؟!
دوو تێبینی:
1 – وشه‌ی (مهزنهژن)، مهزنهژن ناسنامه‌یه‌که به‌ڕێز (پشکۆ نه‌جمه‌دین) بۆ (مه‌له‌که مستهفاسوڵتانی) نووسیویه‌تی.
2 – من هیچ پێوه‌ندییه‌کی سیاسیم به {رێکخراوه‌ی کوردستانی حیزبی کومونیستی ئێران” کۆمه‌ڵه “}وه نه‌بووه و نییه!
4/3/2024 سه‌عی سه‌قزی Sai.saqzi@gmail.com