ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە سەرجەم ڕێکخراوانی مافی مرۆڤ، چالاکانی مەدەنی، میدیاکان و خەمخۆرانی پێشێلکرانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران ڕادەگەیەنێت کە تەواوی ئەندامان و هاوکارانی ئەو ڕێکخراوە بەتایبەت ئەندامانی دانیشتووی هەرێمی کوردستان
لەژێر نوێترین هەڕەشەکانی کوشتن، ڕاوەدوونان و گوشاری سەختی ئەمنی لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیدان.
لە نوێترین کردەوەکانی دەزگای ئەمنیی کۆماری ئیسلامیدا، چەندین ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی هەنگاو بریتی لە ئەرسەلان یارئەحمەدی و ژیلا موستەئجێر، دانیشتووی هەولێر، پایتەختی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی عێراق، لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە بەشێوەی ڕاستەوخۆ هەڕەشەی ڕفاندن و کوژرانیان لێکراوە. ئەوە لەحاڵێکدایە کە هەنگاو لەم دوایییانەدا لەسەر ئەگەری زۆری بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی یەک لە هاوکارەکانی خۆی بەناوی حوسێن باقری (ژاکان باران) لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕاپۆرتی بڵاو کردبووەوە. یەکێک لە کەسانی گوماناوی بە هاوکاری لەگەڵ سوپا لە پرۆژەی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی ژاکان باران، هەڕەشەی کوشتنی لە ئەرسەلان یارئەحمەدی، ژیلا موستەئجێر لە لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی هەنگاو و بنەماڵەکانیان لە نێو ئێرانی کردووە و گوتەیەتی کە “بۆ کوشتنی ئێوە، لە نێو ئێران و یان لە دەرەوە لە ڕێگەی هێزەکانی قودس و قەرارگای ڕەمەزانەوە هەوڵ دەدەم”.
لەلایەکی دیکەشەوە و بە تێپەڕبوونی ماوەی دوو حەفتە لە بێسەروشوێنبوونی ژاکان باران، بەندکراوی سیاسی پێشوو و لە هاوکارانی هەنگاو لە ئیلام، هەتا ئێستا زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی هەنگاو و هاوڕێیانی ژاکان لەو بارەیەدا بێئاکام ماوەتەوە. ناوبراو لە دوو حەفتە پێشترەوە لە کاتی ڕۆیشتن بۆ تورکیا لە سنووری هەرێمی کوردستان بێسەروشوێن کراوە و ئەو کەسانەی کە بەرپرسیارییەتی ڕاگواستنی ناوبراویان لەسەر بووە وەڵام نادەنەوە و هەر ئەوە ئەگەری ڕفێندرانی ژاکان بارانی زیاتر کردووە.
هەر لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو باسەدا، لە چەند حەفتەی ڕابردوودا ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو چەندین جار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یان بەشێوەی نامەگەلی تاکەکەسی لەژێر هێرشی سایبێری و هێزەکانی کۆماری ئیسلامی و ئەمنییەتییەکانی هاوکاریان لە دەرەوەی وڵات، ڕووبەڕوو بووەتەوە کە بە شێوەیەکی بێوێنە بەراورد بە ڕابردوو زیاتر بوونەتەوە. نێوەڕۆکی ئەو هێرشانە زۆربەی کاتەکان بە «تیرۆریست»، «جودایی خواز»، «قەومگەرا» بانگکردنی هەنگاو و ئەندامەکانی بووە و هەڕەشەی سڕینەوەیان لێکراوە.
هەنگاو بە کۆمەڵگای مەدەنی و چالاکانی دێمۆکراسی خوازی ئێران و هەروەها میدیاکان هۆشداری دەدات کە لاوازکردنەوەی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و مەدەنیی کوردستان کە بە تەواوەتی سەربەخۆن و بێ هیچ چەشنە پەیوەندییەک بە ڕەوت، حیزب و سیاسەت بۆ کوردستان و ئێران چالاکی دەکەن، گرینگییەکی زۆری هەیە و ئەو هێرشانە چالاکی مەدەنی و زانیاری ڕاگەیاندنی بەربڵاو لەسەر پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە ئێرانیان کردووەتە ئامانج و هەروەها بە دووپاتکردنەوەی دەستەواژە تکرارییەکانی دەزگای ئەمنی، کوژران و ڕفاندنی ئەندامەکانی ئێمە لە تەواوی جیهان، بەتایبەت لە ناوچەکە ئاسایی دەکەنەوە.
لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، هەنگاو چالاکییەکانی خۆی لە بواری زانیاری ڕاگەیاندن و تۆمارکردن و بەڵگەسازی لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستانەوە بۆ تەواوی ئێران گەشە پێدا و هەر لەو کاتەوە گوشارە ئەمنییەکان لەسەر ئەو گرووپە بە شێوەیەکی بێوێنە زیاتری کردووە و تەنیا بەمەبەستی وەبیرهێناوە، پێشتر یەکێک لە کانالەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بۆ شێوەی کوشتنی ئەرسەلان یارئەحمەدی لە دامەزرێنەرانی هەنگاو ڕاپرسییان دانابوو.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لەگەڵ دەربڕینی نیگەرانی خۆی لەسەر چارەنووسی ئەندامان و هاوکارانی، بەتایبەت ئەو کەسانەی کە لە وڵاتێکی نائارامدا دەژین، سەبارەت بە پاراستنی گیانیان هۆشداری دەدات و لە کۆمەڵگای مەدەنی ئێران، میدیاکان و تەواوی ڕێکخراوەکان داوا دەکات کە لەسەر ئەو هەڕەشانە لە پەیوەندی لەگەڵ چالاکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو دەنگدانەوەیان ببێت.
هەنگاو؛ یەکشەممە ١٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤
….
بیانیه ههنگاو در مورد تهدید جانی اعضایش توسط نهادهای امنیتی جمهوری اسلامی ایران
سازمان حقوق بشری ههنگاو به اطلاع تمامی سازمانهاحقوق بشری، فعالان مدنی، رسانەها و دغدغەمندان نقض حقوق بشر در ایران میرساند که تمامی اعضا و همکاران این سازمان بەویژە اعضای ساکن در اقلیم کُردستان تحت جدیدترین تهدیدات جانی، تعقیب و فشارهای شدید امنیتی توسط عاملین جمهوری اسلامی قرار گرفتەاند.
در تازەترین اقدامات دستگاه امنیتی، جمهوری اسلامی ایران، چندین عضو هیئت مدیره ههنگاو از جمله ارسلان یاراحمدی و ژیلا مستاجر، ساکن اربیل (هەولێر) پایتخت حکومت اقلیم کُردستان در عراق، از طرف عاملین سپاه مورد تهدید مستقیم ربایش و قتل قرار گرفتهاند. این در حالیست که ههنگاو به تازگی از احتمال بسیار بالای ناپدیدسازی قهری یکی از همکاران خود حسین باقری (ژاکان باران) توسط عاملین جمهوری اسلامی خبر داده است. یکی از افراد مشکوک به همکاری با سپاه در پروژه ناپدیدسازی قهری ژاکان باران، ارسلان یاراحمدی، ژیلا مستاجر از هیئت مدیره ههنگاو و خانوادەهایشان در داخل ایران را تهدید بە قتل کردە و گفتە است: ” برای بە هلاکت رساندن شما چە در داخل و چە در خارج از طریق نیروهای قدس و قرارگاە رمضان اقدام خواهم کرد”.
از سوی دیگر و با گذشت دو هفته از ناپدیدسازی ژاکان باران، زندانی سیاسی سابق و از همکاران ههنگاو در ایلام، تاکنون اطلاع دقیقی از سرنوشت وی در دسترس نیست و پیگیریهای ههنگاو و دوستان ژاکان در اینباره بینتیجه مانده است. وی از دو هفته پیش حین رفتن به ترکیه در مرز اقلیم کُردستان ناپدید شده است و افرادی که مسئولیت انتقال وی را بر عهده داشتهاند از هرگونه جوابی سر باز میزنند و همین امر احتمال ربایش ژاکان باران را بیشتر میکند.
در همین رابطه، در چند هفته گذشته سازمان حقوق بشری ههنگاو بارها چە در شبکههای اجتماعی و چە بصورت پیامهای خصوصی مورد حمله بیسابقە سایبری و نیروهای جمهوری اسلامی و امنیتیکاران همدستشان در خارج از کشور قرار گرفته است. محتوای این حملات غالباً «تروریست»، «تجزیه طلب» و «قومگرا» خواندن ههنگاو و اعضایش بوده و تهدید بە حذفشان بودە است.
ههنگاو به جامعه مدنی و فعالین دموکراسیخواه ایران و همچنین رسانەهای جریان اصلی هشدار میدهد که تضعیف نهادهای حقوق بشری و مدنی کُردستان که کاملا مستقل و بدون وابستگی جناحی، حزبی و سیاسی در حال فعالیت برای کُردستان و برای ایران هستند، اهمیت حیاتی دارد و این حملات با هدف قرار دادن فعالیت مدنی و اطلاع رسانی گستردە از وضعیت نقض حقوق بشر در ایران را هدف قرار دادە است و با تکرار کلیده واژههای تکراری دستگاههای امنیتی، قتل و ربایش اعضای ما در جای جای جهان، خاصه در منطقه عادیسازی شود.
در جریان جنبش ژن ژیان ئازادی/زن زندگی آزادی، ههنگاو فعالیت خود در زمینه اطلاع رسانی و ثبت و مستندسازی نقض حقوق بشر در کُردستان را به کل ایران گسترش داد. از همان زمان فشارهای امنیتی بر اعضای این مجموعه بطور بیسابقەای گسترش یافته است. و تنها جهت یاداوری، پیش از این نیز یکی از کانالهای سپاه پاسداران جمهوری اسلامی برای شیوه قتل حکومتی ارسلان یاراحمدی از بنیانگذاران ههنگاو نظرسنجی برگزار کردە بود.
سازمان حقوق بشری ههنگاو ضمن ابراز نگرانی شدید از سرنوشت اعضا و همکارانش، بهویژه کسانیکە در کشورهای ناامن هستند، نسبت بە حفظ جان آنها هشدار جدی میدهد و از جامعه مدنی ایران، رسانهها و تمامی سازمانها و فعالان حقوق بشری میخواهد بازتاب صدای این تهدیدها در رابطه با فعالین سازمان حقوق بشر هەنگاو باشند.
ههنگاو؛ یکشنبه ۱۹ فروردین ۱۴۰۳