رۆژی (24/1/2025) له {په‌رتووکخانه‌ی سولێنتونا (Sollentuna bibliotek)} په‌رتووکێکم بینی به‌ناوی: {ئه‌نتۆلۆجیای شیعری کرێکاریی کوردی عه‌بدوڵا سڵێمان (مه‌شخه‌ڵ)}
راسته‌وخۆ چوومه سه‌ر به‌شی پێرست (ناوه‌رۆک) و به ریزی بابه‌ته‌کاند گه‌ڕام، بینیم له لاپه‌ڕه (103) که‌یدا نووسراوه:
(هه‌ژار موکریانی) 1920 – 1991
پاشان چوومه لاپه‌ڕه (103) بینیم له لاپه‌ڕه (103 و …) چه‌ن هۆنراوه که پێشتر خوێندبوومنه‌وه چاپ کراوه.
ئه‌و هۆنراوانه که من بینیبووم هی که‌سێ، هی شاعیرێ بووه به‌ناوی (هه‌ژار).
ئه‌و کتێبه واته (ئه‌نتۆلۆجیای شیعری کرێکاریی کوردی) کۆمه‌ڵه هۆنراوه‌یه‌کی شاعیرانی له خۆگرته و به‌ڕێز عه‌بدوڵا سڵێمان (مه‌شخه‌ڵ) وه‌ک (لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی) ئاماده‌ی کرده و به هاوکاری به‌ڕێز {سلێمان قاسمیانی له ناوه‌ندی هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاتی کرێکاری (هانا)} ئاماده کراوه بۆ چاپ.
ئه‌وه‌ی که بووه هۆی نووسینی ئه‌م چه‌ن دێڕه ئه‌وه‌یه به‌ڕێز (عه‌بدوڵا سڵێمان) ئه‌و کاره‌ی وه‌ک کاری (لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی) ئاماده کرده، به‌ڵام له‌و لێکۆڵینه‌وه ئه‌ده‌بییه‌دا ناوی (هه‌ژار) ئه‌کات به (هه‌ژار موکریانی).
جێگه‌ی داخ و سه‌رنجه به‌ڕێز سلێمان قاسمیانی کاری (نه‌خشه‌سازی ناوه‌وه)ی ئه‌و کتێبه‌ی ئه‌نجامداوه.
بۆ ئه‌بێ به‌ڕێزان {عه‌بدوڵا سڵێمان (مه‌شخه‌ڵ) و سلێمان قاسمیانی (کاکه)} به ئاره‌زووی خۆیان ناوی (هه‌ژار) بکه‌ن به
(هه‌ژار موکریانی).
ئه‌و کاره نه‌ک ناچێته خانه‌ی (لێکۆڵینه‌وه) به‌ڵکو زیانگه‌یاندنه به کاری (لێکۆڵینه‌وه) و به‌تایبه‌تی(لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی)!
به داوای لێبوردن که ئێژم: به هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌و کاره ناشایسته‌یان ئه‌نجامداوه، نه‌متوانی دێڕێ له‌و کتێبه بخوێنمه‌وه.
25/1/2025 سه‌عی سه‌قزی
Sai.saqzi@gmail.com