سه‌ره‌ڕای بارودۆخێكی دژوار که له‌دوای شۆڕشی ”ژینا”وه پارته سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵات به‌تایبه‌تی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران له‌گه‌ڵی به‌ره‌وڕوو بوون، به‌خۆشییه‌وه له ڕۆژانی ڕابردوودا ”کۆنگره‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌ی دێموکڕاته‌کان” به‌ڕێوه چوو.
هیچ کۆنگره‌یه‌ك، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له هه‌لومه‌رجی ئاساییشدا به‌ڕێوه بچێ، بێ‌که‌موکوڕی نابێ و ئاکامه‌كانیشی سه‌ت له سه‌ت به دڵی هه‌موو که‌س نابن. به‌وحاڵه‌ش، به‌دوور له ده‌مارگرژی ده‌توانم بڵێم کۆنگره‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی دێموکڕاته‌کان کۆنگره‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو بوو.
ئه‌و کۆنگره‌یه سه‌رکه‌وتوو بوو چونکه حیزبی دێموکڕات به به‌ستنی کۆنگره‌ی خۆی له‌و هه‌لومه‌رجه سه‌خته و له‌ژێر هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی کۆماری ئیسلامی‌دا جارێکی دیکه نیشانی دا که خاوه‌نی ئیراده‌ی خۆیه‌تی. له‌وه‌ش زیاتر، شێوازی نوێی به‌ستن و به‌ڕێوه‌بردنی کۆنگره بۆخۆی داهێنانێک بوو که سه‌لمێنه‌ری مشوور و ژیریی رێبه‌ری و توانای حیزب بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ بارودۆخی جیاوازه؛
ئه‌و کۆنگره‌یه هه‌روه‌ها سه‌رکه‌وتوو بوو چونکه رێبه‌ریی هه‌ڵبژێردراو ئاوێنه‌یه‌کی وه‌فاداری فره‌چه‌شنییه‌کانی نێو ریزه‌کانی حیزبی دێموکڕات و کۆمه‌ڵگای کوردستان و تا ڕاده‌یه‌کی باش وڵامده‌ری پێویستییه‌کانی قۆناغی ئێستا بۆ بوار و به‌ستێنه جۆربه‌جۆره‌کانی خه‌باته. پێکهاته‌ی ئه‌م رێبه‌رییه هه‌روه‌ها ده‌ریده‌خا که نوێنه‌رانی کۆنگره زۆر به‌رپرسیارانه ده‌نگیان دا و ده‌نگه‌كه‌یان پێش هه‌موو شتێک هه‌ڵگری په‌یامی یه‌كگرتوویی حیزب بوو.
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ش که هێندێک له ڕه‌خنه‌گرانی ده‌ره‌وه‌ی حیزب ئیدیعای ده‌كه‌ن که دوای تێپه‌ڕینی چه‌ند ساڵ به‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی یه‌کگرتنه‌وه‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران‌دا، ئه‌و دوو لایه‌نه گۆیا تازه یه‌ك ده‌گرنه‌وه و له نه‌بوونی ده‌سکه‌وتی دیکه‌ی کۆنگره به‌تایبه‌تی له‌بواری بڕیار و په‌سندکراوه‌کاندا، یه‌كگرتنه‌وه‌ی دێموکڕات وه‌ک ده‌سکه‌وتێک ڕاگه‌یاندراوه، ده‌بێ بگوترێ که هه‌ر له کاتی یه‌كگرتنه‌وه‌دا ڕاگه‌یاندرابوو که کۆنگره‌ی هاوبه‌ش خاڵی کۆتایی پڕۆسه‌ی یه‌كگرتنه‌وه ده‌بێ و هه‌ر ئه‌وده‌میش دیار بوو که ناوی کۆنگره ”کۆنگره‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌ی دێموکڕاته‌کان” ده‌بێ. ئه‌وه‌ش که بۆچی کۆنگره وه‌دره‌نگ که‌وت بۆ هه‌موو لایه‌ک ڕوونه.
سه‌باره‌ت به بڕیار و په‌سندکراوه‌کانیش، پێویسته ئه‌و ڕاستییه له‌به‌ر چاو بێ که هه‌لومه‌رجی ئاماده‌کردن و په‌سندکردنی ده‌قه سه‌ره‌کییه‌کانی کۆنگره وه‌ك جاران نه‌بوو هه‌تا به هه‌مان شێوه‌ی کۆنگره‌کانی پێشوو شه‌ن و که‌و بکرێن. ئه‌وه جیا له‌وه که له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م کۆنگره‌یه یه‌که‌م کۆنگره‌ی پاش یه‌كگرتنه‌وه‌ی دوو حیزبی دێموکڕات بوو، زۆر زیاتر له کۆنگره‌کانی دوو ده‌هه‌ی ڕابردوو له‌گه‌ڵ ئاله‌نگاری ڕه‌نگدانه‌وه به‌خشین و سه‌نتێز دروست کردن له ڕوانگه جیاوازه‌کان به‌ڕه‌وڕوو بوو. بۆیه ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت په‌سندکراو و ده‌ربڕینه‌کانی پاش ئه‌م کۆنگره‌یه که‌موکوڕییشیان پێوه دیار بێ، ئه‌وه شتێکی سه‌یر نیه. گرینگ ئه‌وه‌یه ڕووحی زاڵ به‌سه‌ر کارزاری ئاماده‌كردن و به‌ڕێوه‌بردنی کۆنگره و په‌سندکراوه‌کانی (که هێشتا نه‌هاتوونه ده‌ر) نیشان ده‌دا که حیزبی دێموکڕات وێڕای ئاماده‌یی بۆ زه‌رفیه‌تسازیی سیاسی و رێکخراوه‌یی، هه‌میشه رێچکه و رێبازی مێژوویی و شۆڕشگێڕانه و نه‌ته‌وه‌یی خۆی له‌به‌رچاوه و لێبڕاوه گوتاره سیاسییه‌که‌ی زیاتر له جاران به‌رهه‌می ڕاوێژ و بڕیاری به‌کۆمه‌ڵ و له ئاستی زه‌رووره‌ته‌کانی رۆژ و چاوه‌ڕوانییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستاندا بێ. له‌لایه‌کی دیکه‌وه، هه‌م حیزبی دێموکڕاتی یه‌كگرتوو خۆی ده‌روه‌ست کردووه و هه‌م کۆنگره‌ش ڕێبه‌ریی نوێی ڕاسپاردووه که یه‌كێتیی نێو ریزه‌کانی حیزب وه‌ك گلێنه‌ی چاو بپارێزێ و له گوتاری سیاسی و کاردروستایی خه‌باتگێڕانه‌ی خۆیشیدا هه‌موو توانا و پۆتانسیه‌له‌كانی نێو حیزب و کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵات بخوێنێته‌وه و له هه‌موو به‌ستێنه‌کانی خه‌بات و تێکۆشان‌دا له‌پێناو گه‌یشتن به ڕۆژی رزگاری که‌ڵکیان لێ وه‌ربگرێ.
له‌پاڵ ئه‌وانه‌شدا پێم وایه حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی به وته‌ی کاک قادر وریا ”حیزبی دوێنێ و حیزبی ئه‌مڕۆ و حیزبی سبه‌ینێی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان” بێ [ وته‌یه‌ک که دواتر بوو به دروشمی یه‌كێک له کۆنگره‌کانیشمان]، پێویسته وێڕای زیندوو ڕاگرتن و پته‌وترکردنی ڕوومای مێژوویی و بنه‌ما شۆڕشگێڕییه‌کانی خۆی، هه‌رده‌م ئاگای له پێویستیی نۆژه‌نبوونه‌وه و له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م هه‌نگاونانی خۆی، یه‌کخستنی نێوماڵی کورد له رۆژهه‌ڵات، بووژاندنه‌وه‌ی دینامیزمی خه‌بات له جو‌غرافیا فره‌چه‌شنه‌کانی خه‌بات و له‌ڕێگای گوتار و سازوکارێکی قایمتر و وردتره‌وه بێ. نابێ له‌بیرمان بچێ که چاوه‌ڕوانی له حیزبی دێموکڕات له نێوخۆی کۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵات و ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بازنه‌یه‌دا زۆر له‌وه که بیری لێ ده‌کرێته‌وه زیاتره و پێویسته ئه‌و حیزبه له هه‌موو کاتێک زیاتر خۆی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قۆناغی هه‌ستیارتر و چاره‌نووسسازتر ئاماده و ته‌یار بکا.
به‌بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی سه‌رکه‌وتووانه‌ی ”کۆنگره‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی دێموکڕاته‌کان” گه‌رمترین پیرۆزبایی به خه‌ڵکی کوردستان و هاوڕێیانم له ڕێبه‌ریی تازه‌ی حیزب راده‌گه‌یه‌نم. بابه‌تی هه‌ره گرینگ ئه‌وه نیه که به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌مڕۆی حیزب کێن. بابه‌تی هه‌ره گرینگ ئه‌وه‌یه که ئه‌وان ئه‌مانه‌تداری راسته‌قینه‌ی ئه‌و ریساڵه‌ته بن که شه‌هیدان گیانی خۆیان له‌پێناودا به‌خشیوه و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبیش، بارته‌قای ده‌رکی دروست و ئه‌دای به‌رپرسیارانه‌ی متمانه‌یه‌ک که بۆ ئه‌م قۆناغه پێیان به‌خشیون، پشتیان بگرن و هاوکاریان بن.
ئاسۆی حه‌سه‌ن زاده
٧ی فێوریه‌ی ٢٠٢٥
وەرگیراوە لە لاپەڕەی فەیسبووکی نووسەر
بابەتی پەیوەندی دار
پەیامێک بەدوای پێکهاتنی “کۆنگرەی یەکگرتنەوەی دیموکراتەکان”دا، قادر وریا
ڕوانگە – بابەت: هەڵسەنگاندنی کۆنگرەی ” یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان”
لیستی ئەندامان و بەیاننامەی کۆنگرەی ١٧ (کۆنگرەی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان)