با له‌و چه‌ن دێڕه بڕوانین: {Torsdag 18 juni 2009 19:01
به‌ڕێز و خۆشه‌ویست کاک سه‌عی سه‌قزی سڵاوێکی گه‌رم، هیوادارین که حاڵتان باش بێت و ژیانتان به خۆشی تێپه‌ڕ بێت .

(له رێگه‌ی ئه‌م نامه‌وه داواتان لێ ده‌که‌ین که ببیت به میوانی هه‌فته‌ی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان و ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ خوێنه‌رانمان بڕه‌خسێنی که پرسیار و تێبینییه‌کانی خۆیان ئاراسته‌ی به‌ڕێزت بکه‌ن. شێوازی به‌شدار بوون له به‌شی میوانی هه‌فته‌دا به‌م شیوه‌یه که به‌ڕێزتان بۆ ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته له‌م به‌شه‌دا ژیاننامه‌که‌تان داده‌نرێت و له‌م ماوه‌دا خوێنه‌ران پرسیار و تێبینییه‌کانی خۆیان له ژێر ژیاننامه‌ی به‌ڕێزت دا ده‌نووسن و ئینجا به‌ڕێزت پاش ئه‌و ماوه دیاری کراوه به سه‌ر یه‌که‌وه وه‌ڵامی پرسیاری سه‌ر جه‌م خوێنه‌رانمان بۆ ده‌نێرنه‌وه و ئێمه‌ش بڵاویان ده‌که‌ینه‌وه .
(بۆ زانیاری زیاتر به‌ڕێزێت ده‌توانی سه‌ردانی به‌شی میوانانی پێشوومان بکه‌ن و زۆرتر ئاگاداری چۆنیه‌تی کارکردی ئه‌م به‌شه ببن. هیوادارین که بانگهێشتنی ئێمه قبووڵ بفه‌رموون و گه‌وره‌مان بکه‌ن. ئه‌گه‌ر داواکاریه‌که‌مانت به‌لاو په‌سه‌ند بوو تکایه کورته‌یه‌ک له ژیاننامه‌ی خۆتانمان هاوڕێ له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌کی خۆتان بۆ بنێرن. به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی که زۆربه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناوه‌ندی هه‌واڵنێری سه‌قز له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ژین و بارودۆخی ئێمه تایبه‌ت و ناسکه، تکایه باس له ژیانی سیاسی خۆت مه‌که و ته‌نها خۆت له ته‌وه‌ری نووسه‌ر و شاعیر و وه‌رگێڕ و … بناسێنه و له سه‌ر چالاکی کولتووری و رۆشنبیریه‌کانت زیاتر بدوێ بۆ وێنه وه‌گێڕانی شێعری سویدی بۆ کورد و …، هیوادارین که داخوازیه‌که‌مان قبوول بکه‌یت و وه‌ڵاممان بده‌یته‌وه).
زۆر سپاس ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز. www.saghez.org}.
**
تێبینی: ئه‌و نامه‌م نووسیوه‌تۆ، هیوادارم بێ هه‌ڵه بێت. خودی نامه‌که‌یش وا له به‌ر ده‌ستاندا ئه‌توانن تماشای که‌ن.
**
کاتێ ئه‌و نامه‌م به ده‌س گه‌یشت تا ئه‌و جێگه‌ی له یادم بێت به‌و جۆره وه‌ڵامم دایه‌وه: سپاس بۆ نامه‌که‌تان، ئه‌و شتانه‌ی من بۆ ئه‌وه نابن ده‌رباره‌یان بدوێن.
**
به‌ڵام ئێستا که واین له ساڵی (2025) و خۆیشم له ته‌مه‌نی (هه‌شتا ساڵی)دا به پێویستی ئه‌زانم له‌گه‌ڵ دوو روونکردنه‌وه‌ی کورت‌دا بیخمه به‌ر ده‌س ئێوه‌ی سه‌روه‌ر .
1 – له نامه‌که‌دا نووسراوه: (به‌هۆی ئه‌وه‌ی که زۆربه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناوه‌ندی هه‌واڵنێری سه‌قز له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ژین و بارودۆخی ئێمه تایبه‌ت و ناسکه، …) .
**
ئه‌و (ناوه‌ندی هه‌واڵنێری سه‌قزه) هی خودی ده‌وڵه‌تی ئێرانه و به( درۆ ) به‌و جۆره باسی ئه‌کات، …
**
2 – نووسیویانه: (تکایه باس له ژیانی سیاسی خۆت مه‌که و ته‌نها خۆت له ته‌وه‌ری نووسه‌ر و شاعیر و وه‌رگێڕ و … بناسێنه و له سه‌ر چالاکی کولتووری و رۆشنبیریه‌کانت زیاتر بدوێ. بۆ وێنه وه‌رگێڕانی شێعری سویدی بۆ کوردی و …).
باسی له ژیانی سیاسی خۆم نه‌که‌م؟!
سیاست واته: بیرکردنه‌وه، رامان.
ژیانی سیاسی
ژیانی سیاسی واته بیرکردنه‌وه له ژیان، هه‌ر کیاندارێ، هه‌ر مرۆڤێ که دێته کۆڕی ژیانه‌وه پێویسته و ئه‌بێ بیر له ژیانی کاته‌وه! ئه‌و پێویستییه‌یش ئه‌رکی سروشته بۆ ئێمه!
ژیانی سیاسی به‌شێکه له به‌سه‌رهاتی ئه‌و شوێنه که ئه‌و گیانداره، ئه‌و که‌سه‌ی تێیدا ژیاوه، جا ژیانه‌که ئاسای بووبێ یان به گیروگرفتی زۆره‌وه، ئه‌بێ به چاوی رێزه‌وه لی بڕوانیت!
من وه‌ک نووسه‌ری ئه‌م چه‌ن دێڕه له سه‌قز هاتمه‌ته کۆڕی ژیانه‌وه، له‌وێ گه‌شه‌م کرده، بیره‌وه‌رییه‌کانم، به‌سه‌رهاته‌کانم، ئاڵوگۆره‌کانی ژیانم هی سه‌قزه و هه‌موویان به‌نرخن بۆم !
کاتێ داروده‌سته‌ی ده‌وله‌تی ئێران پاش {فتوا جهاده‌که‌ی (ئایه‌توڵا خومه‌ینی) بۆ (گه‌لی کورد) به دروشمی (ئه‌للاهوئه‌کبر، خومه‌ینی رابه‌ر)} گه‌یشتنه‌وه سه‌قز، له یه‌که‌م شه‌ودا (22) که‌سیان گولله‌باران کرد، پاشان ده‌سیان کرد به تاڵان و داگیرکردنی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵکی شار و هه‌ر رۆژه ده‌سته‌یه‌کیان ئه‌خسته زیندان، پاش ئازار و ئه‌شکه‌نجه گولله‌بارانیان ئه‌کردن! جگه له‌و تاوانانه له پادگانه‌وه سه‌قزیان تۆپباران ئه‌کرد که زیانێکی زۆری به شار گه‌یان!
تاڵان و جه‌رده‌یی و کوشت‌وکوشتاری ده‌وڵه‌تی ئێران به‌س له سه‌قز و دێهاته‌کانی نه‌بوو، هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئێران روویان ئه‌کرده هه‌ر شوێنێکی کوردستان له ژێر کاردانه‌وه‌ی فتواکه‌ی (ئایه‌توڵا خومه‌ینی)دا ده‌ستیان ئه‌کرد به جهاد و هه‌مان به‌رنامه‌ی کولله‌بارانکردنی خه‌ڵک و تاڵان‌کردنی سه‌روه‌ت و سامانی کورد واته (غه‌نیمه‌ت) به‌ڕێوه ئه‌برد!
سه‌باره‌ت به خۆم، دوو جار خۆمیان ده‌سگیر کرد، به خۆشییه‌وه هه‌ر دوو جاره‌که دوانیم خۆ ده‌رباز که‌م. سه‌باره‌ت به جاری یه‌که‌م چه‌ن دێڕێکم به‌ناوی:
شته گرانبه‌هاکان سه‌عی سه‌قزی
له فه‌یسبووکی خۆم و … بڵاو کرده‌تۆ، هیوادارم بتوانم سه‌باره‌ت به جاری دووهه‌میش چه‌ن دێڕێ ئاماده که‌م.
پاشان ده‌وڵه‌تی ئێران ئه‌وه‌ی که پێوه‌ندی به منه‌وه بوو تاڵانی کرد و خانووه‌که‌یشمی داگیری کرد و له رێگای رۆژنامه‌کانیانه‌وه داوای لێکردم: بڕۆم خۆم به دادگا بناسێنم). پاشان هه‌ر له رێگای رۆژنامه‌کانه‌وه خانوه‌که‌یان خسته مه‌یدانی فرۆش!
جگه له‌و تاوانانه که ئه‌نجامیانداوه {باوکی بێوه‌ی و پیرمیان (چه‌ن جار) خستته زیندان به تاوانی ئه‌وه‌ی که سه‌عی کوڕی (پێشمه‌رگه‌یه)}.
ئه‌و کرده‌وه چه‌په‌ڵانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێران له کوردستان بۆ ئه‌وه بوو که گه‌لی کورد {رۆژی (12/1/1358)که رۆژی هه‌ڵبژاردنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێران بوو} ده‌نگی نه‌دا به (کۆماری ئیسلامی) و خوازیاری ده‌سه‌ڵاتی خۆی بوو تا له کوردستاندا به ئارامی و ئازادی ژیان بباته سه‌ر. ئێستایش به سه‌ر ئه‌و کارنامه چه‌په‌ڵ و نگریسه‌دا که هه‌یانه ئه‌فه‌رموون:
(باس له ژیانی سیاسی خۆت مه‌که و به‌س باسی (وه‌گێڕانی شێعری سویدی بۆ کوردی) بکه).
له کۆتاییدا، یه‌کێ له‌و هۆنراوه سویدیانه که هی {رالپ والدۆ ئێمرسۆنه (RalphWaldo Emerson)} و بۆمکراوه به کوردی ئه‌خه‌مه به‌رده‌ست هاوشارییه جوان و خۆشه‌ویسته‌کانم و ئێوه خوێنه‌رانی سه‌روه‌ر:
Vad som ligger bakom oss,
och vad som ligger framför oss
är bara små detaljer, i jämförelse
med vad som finns inom oss.
ئه‌و شتانه‌ی که وان له ده‌وروبه‌رماندا
گه‌ر به‌راوه‌ردیان بکه‌ین له‌گه‌ڵ
ئه‌وانه‌ی که وان له ده‌روونماندا
وه‌ک پووشێکن له په‌نای خرماندا
10/2/2025
سه‌عی سه‌قزی قایشی
Sai.saqzi@gmail.com