دوکتور ژیلوان هەڵەدنی ماموستای زانکۆ لە دوتوێی کتێبێک دا لە ژێر ناوی: کۆمەڵە، لە رۆژهەڵاتەوە بۆ باشوری کوردستان، کە ساڵی رابردو بڵاوی کردۆتەوە شەڕی ناوخۆی لە کوردستانی ئێرانی لە وتوێژ لە گەڵ ئیبراهیم عەلیزادە سکرتێری کۆمەڵە هێناوەتە بەر باس.
ئەو وتوێژە چوار ساڵ لەوە پێش کراوە و نوسەر تازە بڵاوی کردۆەتەوە. بەشێک لەم کتێبە تەرخان کراوە بۆ پێوەندیەکانی نێوان کۆمەڵە و دیموکرات لە ماوەی چەند دەییەی رابردودا. ئەوەی لێرەدا دەی خوێننەوە ئەوبەشە لە گوفتوگۆەکەیە کە باس لە شەری ناوخۆ لە نیوان دیموکراتت وکۆمە ڵە دەکات. دەقی تەواوی کتێبەکە لەم لینکەی بەردەستە.
◾️پ/ دواى هەڵوەشانەوەى هەیئەتى نوێنەرایەتى کورد، ئێوە پەیوەندییەکانتان لەگەڵ حیزبى دیموکرات وردە وردە ئاڵۆز دەبێ و تووشى دەرگیرى دەبن، بەڕاى بەڕێزتان هۆکارەکانى دروستبوونى ئەو کێشانە بۆچى دەگەڕێتەوە؟ یان نەدەکرا ئەو هەیئەت دروستکردنە ببێتە بناغەیەك بۆ هاوکارى و هەماهەنگى کردنى هاوبەش لە دواتردا؟
♦️ئیبراهیمى عەلیزادە: ئەساسى کێشەى ئێمە و حیزبى دیموکرات، هەر لە سه‌ره‌تاوه ئه‌وه بوو، كه حیزبى دیموکرات کوردستانى بە پاوانى خۆى دەزانى ، پێى وابوو هەرچى حیزبى دیکە هەیە یان ده‌بێ به كرده‌وه شوێنكه‌وته‌ی ئه‌و بن و له‌به‌ره‌ی ئه‌ودابن یان بەو پەیوەست بن، به‌ڵام واقعیه‌تی كۆمه‌ڵگای كو‌ردستان گۆرابوو، هاوسه‌نگی هێز تێكچوو بوو. به‌داخه‌وه زۆری پێچوو تا حیزبی دیموكرات ئه‌و راستیه‌ی هه‌زم كرد. بەڵام تا ئەو كاته‌ی خەڵك لە مەیداندا بوو، جەماوەر لەسەر شەقام بوو، کێشەکان توند نەدەبوونەوە، کێشەى ئێمە و حیزبى دیموکرات کاتێك چووە بوارى چەکدارییەوە کە شارەکان گیرانەوە و جەماوەرى خەڵك لە مەیدانى خەباتى ڕاستەوخۆ پاشەکشەیان پێکرا، ئیتر کێشەکە بووبە کێشەى دوو هێزى چەکدار لەبەرامبەر یەکتر. مێژووی واقعی پێمان ده‌ڵێت، كه كۆمه‌ڵه مرونه‌تی پێویستی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نیشانداوه و نكۆڵی له هاوكاری و هاوئاهه‌نگی نه‌كردووه.
◾️پ/ باس لەوە دەکرێ کە حیزبى دیموکرات ئێوە بەوە تاوانبار دەکات کە کۆمەڵە وەختى خۆى نامیلکەیەکى بڵاوکردۆتەوە، کە حیزبى دیموکرات بەنوێنەرى بۆرجواز و خۆیان بە نوێنەرى چینى کرێکار لە قەڵەم داوە، ئینجا ئەوە یەکیك نەبوو لە کێشەکان، واتە شەڕى تەبلیغات و ئیعلامى؟
♦️ئیبراهیمى عەلیزادە: ئه‌وه‌ی كه هه‌لسه‌نگاندنی ئیمه له‌سه‌ر ئه‌وان له رووی نه‌زه‌ریه‌وه چییه یا ئه‌وان ئیمه چۆن ده‌بینن، بۆچی ده‌بێ شه‌ری لێبكه‌وێتەوە. خۆ ئێمه هه‌ر به‌و لێكدانه‌وه‌ش كه هه‌مانبوو ئاماده‌بووین له گه‌ڵیان هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی پێكبێنین و ته‌نانه‌ت ده‌وری وته‌بێژی هه‌یئه‌ته‌كه‌ش به ئه‌وان بسپێرین.
◾️پ/ ئاخر دەگوترێ شەڕ یەکەمجار بە ڕاگەیاندن لە دژى یەکتر دەست پێ دەکات؟
♦️ئیبراهیمى عەلیزادە: بۆ چی بلێین شه‌ری راگه‌یاندن؟ بۆچی ناوی ره‌خنه‌گرتن، دیالۆگی سیاسی شارستیانیانه نه‌بێ؟ هه‌موو خاسیه‌تی دیموكراسی ئه‌وه‌یه كه مه‌جالی ره‌خنه‌گرتن و جه‌ده‌ل و دیالۆگی سیاسی بخۆلقێنێ. حیزبێك، كه بروا به خۆی هه‌بێ نابێت نیگه‌ران بێت له‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌لك بكات به قازی بۆ هه‌لبژاردنی ئه‌م یا ئه‌و رێبازی سیاسی.
جەدەلى سیاسیی ته‌فاوه‌تی هه‌یه له گه‌ڵ ئاژیتاسیونی شه‌رئه‌نگێزانه.ئەوەى کە حیزبى دیموکرات ئه‌ی وت جەوهەرى نا دیموکراتى بوونى تێدایە، ئیمه به پێی ستراتێژێكی سیاسی دیاریكراو له كو‌ردستان خه‌بات ده‌كه‌ین، هه‌ر ئه ستراتێژه رێگای بۆ هاوكاری بۆ ده‌ست نه‌بردن بۆ چه‌ك له دژی یه‌كتر كردۆ‌ته‌وه. له راستیدا گه‌لێك گروپی دیكه هه‌بوون كه ئه‌و كێشه‌یه‌شیان نه‌بوو، به‌ڵام زه‌بری چه‌كی حیزبی دیموكراتیان خواردبوو. ته‌نانه‌ت ئه‌وانی له خۆشیان جیاببونه‌وه، ئه‌وه مێژووه. خۆم لە رێبه‌رانی حیزبى دیموکراتم بیستووە، گوتوویانە : ”پێشمەرگەکانى ئێوە هەموو ڕۆشنبیر و با سەوادن، هى ئێمەش هەموو خەڵکى دێهات و بێ سەوادن، تۆ قسە بە حیزبە خۆشەویستەکەیان دەڵێیت ئەوانیش توڕە دەبن، چەکت لێ دەکێشن…” ئەوان ڕیزەکانى خۆشیان بەو فەرهەنگە بار هێنابوو، لەباتى بڵێن جوابى قسە قسەیە، جوابى قسە چەك كێشان نییه.
◾️پ/ بەس ئەگەر دوو هێزى چەکدار هەبێ لە ناوچەیەکى دیاری‌کرا بێ و شەڕى تەبلیغاتى بکەن، پێت وانییە شەڕەکە ببێتە شەڕێکى چەکدارى؟
♦️ئيبراهيمى عه‌ليزاده: بابه‌ته‌كه شه‌ڕى ته‌بليغاتى نييه، بابه‌ته‌كه ره‌خنه‌ی سیاسی شارستانیانه‌یه. له خه‌باتى سياسيدا ململانێى شارستانيانه‌ى ئه‌حزاب چه‌كدار بن یا چه‌كدار نه‌بن مه‌فروزه نابێت زمانی زبر به‌كار بێت، نابێت تۆمه‌ت و درۆ هه‌لبه‌ستن بێت، نابێ ته‌حریك و هاندانی شه‌ڕه‌نگێزانه بێت. به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و راستیه‌ش بسه‌لمێنین، كه كۆمه‌لگای كو‌ردستان به به‌شی خۆی له ڕووی فه‌رهه‌نگ و مۆڕالی سیاسیه‌وه پێشكه‌وتووه شایسته‌ی ئه‌وه‌یه، كه له ئازادیه دیموكراتیكه‌كان له‌وانه ڕاده‌ربرینی ئازادانه به‌هره‌مه‌ند بێت. نابێت به فه‌رزی بگرین دوو حیزبی سیاسی ئوپوزسیون، كه چه‌كیان به‌ده‌ست بوو، یان ده‌بێت له ئاست یه‌كتر به ته‌واوی بێده‌نگ بن یان به چه‌ك بكه‌ونه گیانی یه‌كتر، با ده‌سه‌ڵات مافی جه‌ماوه‌ر بێت و له رێگه‌ی ده‌نگی ئه‌وانه‌وه به‌ڕێوه بچێت، با ململانێی سیاسی شارستانیانه‌ی حیزبه‌كانیش له جێگه‌ی خۆی بێت و له‌و رێگه‌یه‌وه به‌ره‌و پێش بچێت.
◾️پ/ حيزبى ديموكرات ده‌چێته ناو شووراى ميللى مقاومەت، بۆ كۆمه‌ڵه نه‌چووه ناو ئه‌م شوورايه، ئايا ئێوه بڕواتان به دروستكردنى نه‌بوو، يان له ڕقى ديموكرات نه‌چوون؟
♦️ئيبراهيمى عه‌ليزاده: ئیمه جیاوازی جیدیمان له به‌رنامه و له ستراتێژ و له رێبازی سیاسی له گه‌ڵ موجاهیدین هه‌بوو. پێمان وابوو، كه ئاسۆی ئه‌وان بۆ دوارۆژی ئیران، جیاواز نییه له پێكهێنانی حكومه‌تێكی ئیسلامی. ئه‌وان ریكخراوێكی سیاسی ئایینی بوون و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئێران كه‌میان به ده‌ست ئیسلامی سیاسیەوه نه‌چه‌شتبوو، كه بە قوربانی دانی خۆیان له چاڵێکەوە بخه‌نه چالێكی دیكه‌وه. ئه‌وان به‌نيسبه‌ت نه‌ته‌وه‌ی كورديشه‌وه جه‌وهه‌رى فكره‌كه‌يان شۆڤێنییه، دواجار حيزبى ديموكراتيش به‌و ڕاستییە گه‌شت. ئێمه زووتر ئه‌وه‌مان ده‌زانی ته‌نانه‌ت ئێمه ڕه‌خنه‌مان له به‌رنامه‌كه‌يان گرت، به‌رنامه‌ى شووراى ميللى مقاومەت، له‌ناميلكه‌يه‌كدا دايه به‌ر ڕه‌خنه و له‌وه‌ێ ده‌رمانخستووه كه ئه‌مانه به نيسبه‌ت مافى خه‌ڵكى كورد ڕاستگۆ نين.
◾️پ/ په‌يوه‌ندى ئێوه و حيزبى ديموكرات چووه ناو شه‌ڕى چه‌كدارييه‌وه سه‌ره‌تاكه‌ى بۆ كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
♦️ئيبراهيمى عه‌ليزاده: له‌و وه‌خته‌وه شاره‌كان چۆڵكران و ته‌نيا شارى بۆكان به‌ده‌سته‌وه مابوو، له شارى بۆكان حيزبى ديموكرات حه‌ره‌كه‌تێكى كرد، كه له واقيعدا بۆ چاوترسێن كردنى كۆمه‌ڵه‌ش بوو. هێرشی برده سه‌ر مه‌قه‌ری رێكخراوی په‌یكار، كه رێكخراوێكی چه‌پی ئیرانی بوو. شه‌ری حیزبی دیموكرات له گه‌ڵ ئێمه له سه‌ره‌تاوه تێكهه‌ڵچونی جیا جیا لێره و له‌وێ بوو. یه‌كه‌م جار له ناوچه‌ی ره‌به‌ت و سه‌رده‌شت له ئاوایی (سیسیر) تێكهه‌لچون روویدا و هاورێیه‌كی ئیمه گیانی به‌خت كرد. ئه‌و جار و جاره‌كانی دیكه‌ش، كه شه‌ری سه‌رتاسه‌ری نه‌بوو كۆنتڕۆڵمان كرد. لێكۆلینه‌وه‌ی مه‌یدانی نیشانی‌دا،كه له هیچ كام له‌م تێكهه‌لچونانه‌دا پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه ده‌ست پێشخه‌ر نه‌بوون. ئه‌و راستیه له بیروه‌ری چه‌ند كه‌س له كادیر و رێبەرانیشیاندا هاتووە. ئه‌و ورده شه‌ڕانه ڕوويانده‌دا و گفتوگۆ ده‌كرا و رێكه‌وتن ده‌كرا. هه‌موو ئه‌وانه تا كاتێك بوو، كه هه‌موو شاره‌كان گيرانه‌وه، شه‌ڕ له دێهاتدا بوو هێزى ئێمه و ئه‌وانيش له هه‌موو دێهاتى كو‌ردستان بڵاو بوونه‌وه.
ئێستا ئاماژه به چه‌ند خاڵێك ده‌كه‌م، كه به بڕوای من نیشان ده‌دات كۆمه‌ڵه ده‌ست پێشخه‌ری ئه‌و شه‌ڕه نه‌بووه،كۆمه‌ڵه هۆكاری ئه‌و شه‌ڕه نه‌بووه: یه‌كه‌م ئه‌وه ته‌نها كۆمه‌ڵه نه‌بوو، كه زه‌ربه‌ی له حیزبی دیموكرات ده‌خوارد. پێش ئێمه رێكخراوه‌كانی ”رێگای كرێكار”، چه‌ن بالێك له ”رێكخراوی چریكه فیدائیه‌كانی خه‌لكی ئیران”، رێكخراوی ”په‌یكار”، ”یەكێتی كومونیسته‌كان”، هه‌مووی ئه‌وانه زه‌بری چه‌كدارییان له حیزبی دیموكرات خواردبوو. ساڵانی دواتر ته‌نانه‌ت هاوڕێیانی ناو خۆشیان، كه دواتر لێیان جیا ببوونه‌وه كه‌وتنه به‌ر ئه‌و زه‌ربه‌یه. كه وابێت ئه‌وه ته‌نها كۆمه‌ڵه نه‌بوو ده‌كه‌وته به‌ر په‌لاماری پاوانخوازانه‌ی حیزبی دیموكرات. دیاره‌كۆمه‌ڵه به‌هێز تر بوو، له مه‌وقعیه‌تێكدا نه‌بوو وه‌كوو ”په‌یكار”، یا وه‌كوو ڕێكخراوه سیاسییه‌كانی دیكه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی حیزبی دیموكراتی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕ بێت. بێجگه له‌وانه ئێمه به پێی بۆچوونی خۆمان له دیهاتی ئازادكراوی كوردستاندا خه‌لكه كه‌مان هانده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بۆ به‌رێوه‌بردنی كاروباری خۆیان شورا پێك‌بێنن، کە خه‌ڵكی دێیه‌كه خۆیان هه‌ڵیان ده‌بژارد، دواجار هێزی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیمۆكرات کە رێگه‌ی ده‌كه‌وته ئه‌و دێیه شوڕاكه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شانده‌وه.
ئیمه پێمان وابوو كوردستانی ئازاد ده‌بێت ئازادی فه‌عالیه‌تی كۆمۆنیستی تێدا به ڕه‌سمی بناسرێت، كه‌چی نوسراوه و دروشمه‌كانی ئیمه‌یان لێره وله‌وێ ده‌دراند، به‌ره‌به‌ره به بۆنه‌ی ورده شه‌ری لێره و له‌وێ بۆنی ئه‌وه‌ش ده‌هات كه حیزبی دیمۆكرات بیه‌وێت له مه‌یدانێكی گه‌وره‌تریشدا هێزی چه‌كداری خۆی له دژی كۆمه‌ڵه به كار بێنێت. ئه‌و كات حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران زیاتر له ١٢ هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی بوو، له ڕووی داراییه‌وه زۆر له ئیمه ده‌وڵه‌مه‌ند تر بوو، له ڕووی چه‌ك و چۆڵ و ته‌قه‌مه‌نیه‌وه له ئێمه زۆر ته‌یارتر بوو، ئێمه كه‌متر له ٤ هه‌زار پێشمه‌رگه‌مان هەبوو، لەڕووی ماڵیه‌وه لە چاو ئەواندا هەژار بووین، له ڕووی چه‌ك و چۆڵه‌وه زۆر له ئه‌وان كه‌مترمان هه‌بوو مه‌عقوله ئێمه ئه‌وه‌نده حیسابمان نه‌زانیبێت، كه ٣ هه‌زار و ورده‌یه‌ك له ١٢ هه‌زار و ورده‌یه‌ك كه‌متره. ئه‌ویش تازه به‌و زه‌خیره و ئیمكاناتی مادی و به‌ربڵاوه‌ی، كه ئه‌وان له به‌رده‌ستیان بوو .
ئاشكرایه به‌و حیسابه‌ش بێت ئێمه خوازیاری شه‌ڕ نه‌بوین. ئێمه پێشمان وانه‌بوو ئه‌وه شه‌ڕی پرۆڵتاریا و بۆرژوازییه كه ده‌بێ له‌و كێ‌و و شاخانه‌دا ته‌كلیفی ئه دوو چینه كۆمه‌ڵایه‌تیه یه‌كسه‌ره بكرێته‌وه. هه‌ڵبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی، كه حیزبی دیموكرات شه‌ڕی سه‌رانسه‌ری له گه‌ڵ ئێمه راگه‌یاند، بۆچونێك هه‌بوو، كه هۆكاری ئه‌و شه‌ڕه و ئه‌وه‌ی كه بۆ چی كۆتایی نایه‌ت، به‌هه‌ڵه ته‌وزیح ده‌دا. ئه‌و بۆچوونه هیچ كات نه‌بوو به بنه‌مای سیاسه‌تی ئیمه. ئیمه بریارنامه‌ی زۆر ڕوونی كۆنگه‌ره‌كان و ناوه‌نده‌كانی بریاردانمان هه‌یه كه نیشانی ده‌دات له روانگه‌ی ئێمه‌وه ئه‌وه شه‌رێكی ئیدئۆلۆژیك نییه. كێشه‌ی ئێمه زۆر ساده بوو له‌گه‌ڵ حیزبی دیمۆكرات، ئێمه ده‌مانه‌ویست ئازادی فه‌عالیه‌تی كۆمۆنیستی له كو‌ردستان دابین بێت. كه‌س رێگری له فه‌عالیه‌تی كۆمۆنیستی له كو‌ردستان نه‌كات. ته‌نانه‌ت رێك دوای كۆتایی هاتنی شه‌ر له ناو ئێمه‌دا پێشنیاری ئه‌وه هاته‌گۆرێ، كه وا باشه هه‌ول بده‌ین به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شی خودموختاریمان له پێناوی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له گه‌ڵ حیزبی دیموكرات هه‌بێت. ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران پێشنیاری به ڕابه‌ری كۆمه‌ڵه كرد كه هه‌وڵ بدات بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شی خودموختاری له‌گه‌ڵ حیزبی دیمۆكرات واژۆ بكات. جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی با حیزبی دیمۆكرات خۆی له پڕۆسه‌كه‌دا به‌شدار بێت، دەمه‌وێت بڵێم ئه‌و هه‌موو نه‌رمی نواندنانه له نێو ئێمه‌دا بوو. ئه‌وانه‌ی كه شه‌ڕی كۆمه‌ڵه و دیموكرات به شه‌ڕێكی ئیدۆلۆژیك ناو ده‌به‌ن، راستیه‌كان چه‌واشه ده‌كه‌ن ئه‌وه شه‌ڕی ئیدۆلۆژیك نه‌بوو شه‌ڕ له سه‌ر دیموكراسی بوو، له‌سه‌ر ئازادی فه‌عالیه‌تی كۆمۆنیسته‌كان بوو له كو‌ردستان. ئه‌وه واقعیه‌تی شه‌ڕی كۆمه‌ڵه و دیموكرات بوو له ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه. وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌مانه بۆچی ئێستا پێویسته؟ بۆ ئه‌وه‌یه به سه‌همی خۆمان رێگه له دووپات بونه‌وه‌ی بگرین.
◾️پ/ جیا له‌وه‌ی كه سیاسه‌تی حیزبی دیموكرات چی بێت ئیوه چ رێگه‌یه‌كتان گرته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ره كۆتایی پێبێت؟
♦️ئيبراهيم عه‌لیزاده: ئێمه ده‌بوایه سه‌ره‌ڕای پێداگری حیزبی دیموكرات له سه‌ر درێژه‌ی شه‌ره‌كه و دانانی مه‌رجی نادیموكراتیك، خۆمان رێگه‌یه‌ك بۆ كۆتایی پێهێنانی ئه‌و شه‌ره بدۆزینه‌وه. ئێمه هه‌رگیز پێمان وا نه‌بووه، كو‌ردستان بكه‌ینه مه‌یدانی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ی شه‌ڕی پڕۆلتاریا و بۆرژوازی، به‌ڵام حیزبی دیموكرات له كۆنگرەی (٦) ی خۆیدا بڕیاری دابوو له‌وەو دوا له هه‌ر شوێنێك شه‌ڕێكی مه‌حدوود له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه هه‌لبگیرسێت بیكه‌نه شه‌ڕێكی سه‌رتاسه‌ری. ئێمه ده‌مانزانی ئه‌و شه‌ڕه به كرده‌وه خزمه‌ت ده‌كات به كۆماری ئیسلامی، له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا هانده‌ری كۆكردنه‌وه‌ی تۆمار له خه‌لكی كو‌ردستان بووین له سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌و داخوازیەدا ،كه شه‌ر ده‌بێت ده‌ست به‌جێ كۆتایی پێبێت.
به هه‌زاران ئیمزا بۆ ئه‌و مه‌به‌ست كۆكرایه‌وه. هه‌نگاوی دووه‌ممان هاوكاری كردن له گه‌ڵ نێوبژیوانان بوو. بۆ نمونه نوێنه‌رانی حیزبی سه‌وزی ئاڵمان كه‌وتنه به‌ین، مامۆستا شێخ عزالدین و (٥) رێكخراوی سیاسی ئێرانی، یەكێتی نیشتمانی كو‌ردستان، حیزبی شیوعی عیراق و گه‌لێك گروپ و كه‌سایه‌تی دیكه. حیزبی دیموكرات وەڵامی موباده‌ره‌ی هیچ كام له‌و لایه‌نانه‌ی نه‌دایەوه. وه‌كو دوایین ڕێگه چاره هه‌وڵماندا به پێی سیاسه‌تێكی جه‌نگی دیاریكراو هێزه‌كانمان له شه‌ڕ له گه‌ل حیزبی دیموكرات ده‌ربێنین. واته سیاسه‌تمان په‌راوێز خستنی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ دیمۆكرات بوو، به‌ڵام ئه‌وه چۆن ده‌كرا؟ ئه‌و سیاسه‌ته ئێمه‌ی به‌ره‌و ئه‌وه ده‌برد، كه كو‌ردستان به نیسبه‌ت حزوری هێزی پێشمه‌رگه مەنتەقەیی كه‌ینه‌وه، له ناوچه‌یه‌كدا کە هێزی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌وان زۆرترن ئێمه پاشه‌كشه بكه‌ین و له ناوچه‌یه‌كیش، كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌وان كه‌مترن ئێمه جێگیر بین و رێگه‌ی جموجۆڵی پێشمه‌رگانه به‌وان نه‌ده‌ین، هەتا ده‌رگیری نه‌بێت. ئه‌وه بوو كه‌م و زۆر كو‌ردستان خه‌ریك بوو ده‌بوو به دوو به‌ش به‌شی شومال و به‌شی جنوب، ناوچه‌ی شلێر، كه شوێنی ته‌ماس بوو شه‌ڕی زۆر قورسیشی تیادا كرا.
دیاره مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌كی حیزبی دیموكرات له جنوب نه‌بوو یا هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئێمه له شومال نه‌بوو، وا نه‌بوو، به‌ڵام سیاسه‌تی جه‌نگیمان ئه‌وه بوو به كرده‌وه ته‌مه‌ركوزی هێزه‌كان بكه‌وتایەتە شومال و جنوب. پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێم ئه‌وه به‌و مانایه نه‌بوو، كه ئه‌و سیاسه‌ته له لایه‌ن ئێمه‌وه به ته‌واوی به‌و شێوه‌یه‌ی كه لێره باسم كرد به‌ڕێوه چوو. له نێو ئێمه‌شدا هه‌ڵه و لادان له‌و سیاسه‌ته هەبوو، به داخه‌وه كاره‌ساتیشی لێكه‌وته‌وه، به‌ڵام ئێستا كاتی ئه‌وه نییه له‌وانه‌یه له كاتی خۆیدا باسی ئه‌و هه‌ڵانه‌ش بكه‌ین بۆ ده‌رس وه‌رگرتن و بۆ مێژوو، ده‌توانم بڵێم سەرجەمی سیاسه‌تی جه‌نگی ئێمه، كه ڕیبه‌ری ئێمه دایڕشتبوو ئه‌وه بوو، كه شه‌ڕی كۆمه‌ڵه و دیموكرات به‌م شیوه‌یه‌ی كه باسم كرد حیزبی دیموكرات هه‌ر سیاسه‌تێكی هەبێت له لایه‌ن ئێمه‌وه ئه‌و شه‌ڕه فه‌رعی بێته‌وه و توانای هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه ئه‌ساسه‌ن له دژی كۆماری ئیسلامی به كار بێت.
◾️ پ/ حيزبى ديموكرات ده‌ڵێت كۆمه‌ڵه نووسيويه‌تى كه حيزبى ديموكرات به ڕه‌سمى دوژمنى كۆمه‌ڵه‌يه و ئه‌وه‌ى كه حيزبى ديموكرات ده‌سه‌ڵاتى به‌ده‌سته‌وه بگرێ، وه‌ك ڕ‌ژێمى جمهورى ئيسلاميى وايه‌و هيچ فه‌رقى نييه، ئه‌وه كێ نووسيويه‌تى ، ئه‌وه سياسه‌تى ڕه‌سمى كۆمه‌ڵه بوو؟
♦️ ئيبراهيم عه‌ليزاده: ئه‌و ڕستانه ئاوا نه‌وتراون و نه‌نوسراون كه ئیوه باسی ده‌كه‌ن. هه‌رگیز ئه‌وه سیاسه‌تی ره‌سمی كۆمه‌ڵه نه‌بووه نه پێش شه‌ره‌كان كه هاوکاریمان بووە به‌رامبه‌ر به رژێمی كۆماری ئیسلامی و نه له دوای ئه‌وه‌ی، كه ته‌نانه‌ت حیزبی دیموكرات شه‌ری سه‌رانسه‌ریشی له دژی كۆمه‌ڵه راگه‌یاند.
◾️ پ/واتە ئێوه ويستووتانه شه‌ڕه‌كه ناوچه‌يى بێت و ئه‌وان بڕيارى سه‌رانسه‌رى كردنى شه‌ڕه‌كه‌ياندا؟
♦️ ئيبراهيم عه‌ليزاده: ئێمە شەڕمان نەویستووە چ ناوچه‌یی بێت یان سه‌رانسه‌ری. شه‌ڕه ناوچه‌ییه‌كان هه‌ركامه به هۆكاری جیاواز ڕوویانداوه و له سه‌ر هه‌مووشیان لێكۆلینه‌وه كراوه و ورده‌كاریه‌كانی بۆ مێژوو روونه. حیزبی دیموكرات له پلينۆمێكی دوای کۆنگرە (٦)ی خۆێدا بڕيارى شه‌ڕى سه‌رانسه‌رياندا و ئيتر شه‌ڕه‌كه له هه‌موو كو‌ردستان په‌ره‌يسه‌ند، له‌و وه‌خته‌دا له‌ناو ئێمه‌دا ئه‌و باسە هاته‌گۆرێ، كه پێناسەی ئه‌و شه‌ره چییه؟ قسه‌و باس له‌سه‌ر شه‌رێك كه به دوور له ویست و ئیراده‌ی ئیمه كه‌وتبۆوه له‌ناو خۆماندا له گۆڕێ‌دا بوو، له‌ناو ئێمه‌دا دوو بۆچوون هه‌بوو: بۆچوونێك هه‌بوو ده‌يگووت ئه‌و شه‌ڕه شه‌ڕه له‌سه‌ر ديموكراسى، شه‌ڕ له‌سه‌ر ئازادى فه‌عالييه‌تى كۆمۆنيسته‌كانه، ئامانجی ئیمه و سه‌ركه‌وتن بۆ ئیمه له‌و شه‌ره‌دا دابین بوونی ئازادی چالاكی كۆمونیستی له كوردستانە.
بۆچونەکەی دیکەش لای وابوو پێویسته بۆ دابین بوونی ئازادی فه‌عاله‌ێتی كومونیستی له كو‌ردستان خه‌بات بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌م شه‌ڕه‌ی به شه‌رێكی چینایه‌تی پێناسه ده‌كرد و ئێمه گۆشه‌یه‌ك له سێ كوچكه‌ی رژیمی ئیران و حیزبی دیموكراتین. ئه‌و بۆچونه له ناوخۆماندا په‌سند نەكرا و هه‌رگیز نه‌بوو به بنه‌مای داڕشتنی سیاسه‌تی به كرده‌وه‌مان به‌رامبه‌ر به حیزبی دیموكرات.
◾️ پ/ يانى ئه‌و باسه‌تان ڕه‌تكرده‌وه؟
♦️ ئيبراهيم عه‌ليزاده: ئه‌و باسه به شێوه‌یه‌ك گشتی ڕه‌تكرايه‌وه، به‌ڵام خاوه‌نی ئه‌و به‌حسه‌ش خۆ نه‌ی ده‌گوت بچین به حوكمی خه‌باتی چیانه‌یەتی ده‌بێت هه‌لكوتینه سه‌ر حیزبی دیموكرات و كێشه‌كانمان به چه‌ك یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه. ئه‌و ده‌يگوت: بۆيه لێمان ده‌ده‌ن، چونکە خاوه‌نی بیر‌و وبۆچونێكی چینایه‌تین ئێمه ده‌بێ مقاومەت بكه‌ين نابێت ته‌سليم بين. ئه‌و بۆچوونانه‌ى ئه‌و هاورێیانه له جه‌وهه‌رى خۆي‌دا شه‌ڕخوازانه نه‌بوو، ته‌نانه‌ت هاورێی خاوه‌نی ئه‌و به‌حسه خۆی له میعمارانی دارشتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوكاری له گه‌ڵ حیزبی دیموكرات له ساڵەکانی ١٩٧٨ و ١٩٧٩ بوو.
◾️ پ/ حیزبى دیموکرات جارى وایە لە بڵاوکراوەکانى خۆیاندا باس لەوە دەکەن کە کۆمەڵە لە دوو بلاوکراوەدا باس لەوە دەکات کە ئەمانویست لەگەڵ کۆمەڵەدا دانیشین، بەڵام ئەوان شەڕى تەبلیغاتیان گەیاندە ڕادەیەک کە قسەیان بە ڕەمزەکانمان دەگوت، مەسەلەن لە شوێنێکدا دەڵێ: ئیبراهیمى عەلیزادە گوتویەتى قازى محەمەد ئینسانێکى لیبراڵى خەیاڵى بووە و بەهیچ جۆرێك بەرگرى لە شۆڕش نەکردوە و ئیعدام کردنیشى هیچ شانازی نەبوو، دەڵێن ئەم قسانە وردە وردە وایلێهات شەڕى لێکەوتۆتەوە، چونکە کادیر و لایەنگرانیانى توڕە کردوە بەم جۆرە تەبلیغاتانە؟
♦️ ئیبراهیم عەلیزادە: جارێ به ته‌ئكیده‌وه ده‌لێم ئه‌و رستانه به‌و جۆره نه‌وتراوه كه ئه‌وان ده‌یلێن. بۆچوونی ئێمه له سه‌ر كۆماری مه‌هاباد، هەروەها هه‌لسه‌نگاندنمان بۆ قازی مه‌حه‌مه‌د به نوسراو هه‌یه. قازی مه‌حه‌مه‌د لێبرالێكی نیشتمانپه‌روه‌ر بوو. حیسابی وردی بۆ هاوسه‌نگی ناوچه‌یی و جیهانی نه‌كردبوو، ئه‌و راستیه‌ی دوای جەنگی دووه‌می جیهانی، کە ئێران به‌ربه‌ره ده‌كه‌وێته ژێر نفوزی ئەمریكا به‌باشی لێكنه‌دابۆوە. لەگەڵ ئەوەدا هه‌میشه ئیعدامی ناوبراو و هاورێیانیمان وه‌كو جنایه‌تێك به‌رانبه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی كورد ناوبردووه. ئه‌وجۆره ته‌فسیرانه‌ی كه بۆ هه‌ڵوێستی ئێمه ده‌كرا بۆ هاندانی ریزه‌كانیان له دژی ئێمه بوو.
◾️ پ/ مەرجەکانى حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران بۆ ڕاگرتنى شەڕ چى بوو؟ یەکێك لە مەرجەکانى ئەوەبوو کە وەك خۆت لە چاوپێکەوتێنێکدا ئاماژەت بەوە کردوە کە دەبێت ڕێبەرایەتى ئەو قەبووڵ بکەن، شەڕى تەبلیغاتى بوەستێنن، ئایا ئەم مەرجانە ئەونە قورس بوو ڕێکنەدەکەوتن لەسەرى؟
♦️ ئیبراهیمى عەلیزادە: له راستیدا مه‌رجه‌كانی ئه‌وان بۆ رێككه‌وتن نه‌بوو بەڵکو بۆ رێكنه‌كه‌وتن بوو. ئه‌وان ده‌یانگوت ئێمه به به‌یانێكی ره‌سمی رایبگه‌یه‌نین، كه حیزبی دیموكرات وه‌كو حیزبێكی شۆرشگێر رێبه‌ری بزوتنه‌وی خه‌لكی كوردستانه و له دژی حیزبی دیموكرات ته‌بلیغات نه‌كه‌ین. له‌كاتێكدا ئه‌وان دەستیان بۆ چەك بردبوو، لە هەورامان هاورێیانی ئێمه‌یان له مه‌قه‌ره‌كانمان قەتڵ و عام کردبوو، داوایان له ئێمه ده‌كرد كه به‌لێنیان پێ بده‌ین له دژی حیزبی دیموكرات ده‌ست بۆ چه‌ك نابه‌ین. له حالێكدا مه‌سه‌له‌كه رێك به پێچه‌وانه بوو.
◾️ پ/ باس لەوە دەکرێت حیزبى بەعس ویستوویەتى ئێوە و حیزبى دیموکرات ڕێکبکەون؟ چۆن حزبى بەعسى ئەوەى کرد؟
♦️ ئیبراهیمى عەلیزادە: دەوڵەتى عێراق و كۆماری ئیسلامی لە حاڵى شەڕدا بوون، ئەو شەڕەى ئێمە و حیزبى دیموکرات بەشى زۆرى هێزەکانى ئێمەى بەخۆیەوە مەشغووڵ کردبوو، جمهورى ئیسلامیى كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گرت. ئه‌وه له هه‌مانكاتدا به زه‌ره‌ری حكومەتی عیراقیش بوو. هەیئەتێکى ئێمە و هەیئەتێکى ئەوان بانگهێشت کراین بۆ بەغداد، قاسملوو حازر نەبوو لەگەڵ هەیئەتى ئێمە دا‌نیشێت، (فازڵ به‌راك رەئیسى موخابەراتى عێراق)، ئەو كات نێوبژیوان بوو. قاسملوو و ئەوان لە دیوێك بوون و هەیئەتەکەى ئێمەش لەدیوێکى دیکە بوون، لە بەینى ئێمە و ئەوان هاتوچۆى دەکرد، ئه‌و مەرجانه‌ی حیزبی دیموكرات له رێگه‌ی لایه‌نی نیوبژیوان هاتنه گۆرێ و بۆ ئێمه قابیلی قه‌بوول نه‌بوون و موباده‌ره‌ی عیراقیه‌كان بێ ئاكام بوو.
◾️ پ/ کەى شەڕى ئێوە و حیزبى دیموکرات بە تەواوى کۆتایى هات؟
♦️ ئیبراهیم عەلیزادە:شەڕى ئێمە و حیزبى دیموکرات لە ڕاستیدا کاتێك کۆتایی هات ،کە له‌حیزبى دیموکرات‌دا جیابونه‌وه ڕوویدا. سه‌ره‌تا له گه‌ڵ باڵی حیزبی دیموكرات( رێبه‌رایه‌تی شۆرشگێر) دواجار له گه‌ڵ حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئیران ئاگر به‌ست راگه‌یاندرا.
◾️ پ/ دەگوترێت ئێوە دەستتان هەبووە لەو لێکترازانەى ناو حیزبى دیموکرات؟
♦️ ئیبراهیم عەلیزادە: ئیمه دەستمان نەبوو لە ئینشیعابەکەدا، بەڵام پێموایه شه‌ڕی كۆمه‌ڵه و دیموكرات زه‌مینه‌ی ئه‌و جیابونه‌وه‌ی له ناو حیزبی دیموكراتدا خولقاندبوو.
بۆ داگرتنی کتێبەکە ئێرە کلیک بکەن
وەرگیراو لە لاپەڕەی گەلاوێژ رۆستەمی
بابەتی پەیوەندی دار
رێبازی کۆمەڵە لە تۆی بەڵگەکانیدا ، ئەیوب ئەیوبزادە
کۆمەڵە و تێرۆری مامۆستا مەلا کەریمی شاریکەندی، ئەیوب ئەیوبزادە
شەڕی کۆمەڵە و دێموکرات ئەو شەڕەی نەدەبوو ڕووبدا، نووسینی کتێب، برایم چووکەڵی