Hoppa till innehåll

کۆماری ئاخوندی کەوتە چاڵاوێک کە بۆ خەڵکی تری هەڵقەندبوو، ساڵە نەڵۆسی

هەروەک هەموو کەس دەیزانی سەری مارەکە ئێرانە و  لە 2025/06/13 و ئیسرائیل بە چڕوپڕی ئێرانی کردۆتە ئامانج و هەزاران شوێنی لە ئێران بۆمباران کردوە  بەتایبەت بنکە ناوکیەکان و بنکە نیزامیەکان و بۆمبارانە بە خەستی بەردەوامە.

هەر لە رۆژی یەکەم دا زۆربەی فەرماندە پلە بەرزەکانی ئێرانی کوشت و دوور نیە نۆبەی خامنەییش بێ.

ئەمڕۆ 2025/06/16 دەنگ و رەنگی کۆماری ئیسلامی لە کاتی پەخشی راستەوخۆدا کوتا و چەندین کەسی لێ کوشتن . ئێستا داوا دەکەن بەشێک لە تاران چۆل بکرێ و دوور نیە کە ئێران بە دەردی غەززە بچێ.

نەتانیاهوو دەڵێ ئەگەر خامنەیی بکوژین شەڕ لەوانەیە تەواو بێ.

ئێرانیش تا ئیستا سەدان هاژەکی ئاڕاستەی شارەکانی ئیسرائیل کردوە و نزیکەی 10 بۆ 15 کەس کوژراون و 100 کەسێکیش بریندار بوو. بەڵام لە ئیران سەدان کەس کوژراو و بریندار هەیە.

ڤیدیۆ لێدانی دەنگ و رەنگی کۆماری ئیسلامی 

ڤیدیۆ خامنەیی هەڕەشە دەکا و تا ئێستا خۆی حەشار داوە 

ڤیدیۆ لاریجانی خۆشحاڵە کە ئێران وێران و خەڵک دەکوژرێ

ڤیدیۆ، سەلامی  کە پێشتر هێرشی هاژەکیان کردە سەر ئیسرائیل، ئەمجارە وێڕا نەگەیشت کوشتیان

 ئەگەر چاوێک بە کێشەکانی ئەم دوو وڵاتە بخشێنین  بە کورتی: 

کۆماری ئیسلامی ئێران لەوەتی هاتۆتە سەر دەسەڵات لە ساڵی  1979 زایینی، هەڕەشە لە ئیسرائیل و دەکا و دەڵی دەبێ ئیسرائیل لە ناو بچێ.

ئێران دەیان ئیسرائیلی تیرۆر کردوە، دیارە ئیسرائیلیش بێدەنگ دانەنیشتووە بەڵام گەورەترین روداوەکان دوای 7ی ئوکتۆبری 2023 هاتە ئاراوە کە تا ئێستا بە قازانجی ئیسرائیل شکاوەتەوە.

  • لە حەوتی ئوکتۆبەری 2023  بە دنە دانی ئێران چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی کتوپڕیان کردە سەر ئۆردووگا جوونشینەکانی ئیسرائیل. بەگوێرەی ئیسرائیل، هێرشەکە بووە هۆی کوژرانی هەزار و 200 کەس و ئاوارەبوونی 200 هەزار کەسی دیکە. 250 کەسیش بە بارمتە کەوتنە دەست چەکدارانی حەماس، ئیسرائیل لە 13ـی هەمان مانگیش هێرشی زەوینی بۆ سەر کەرتی غەزە دەستپێکرد.

تا ئێستاش شەڕ بەردەوامە و هێشتا هەموو بارمتەکانی ئازاد نەکراون و  کەرتی غەزەش لە گەڵ عەرز تەخت کراوە و خانووی ساغ نەماوە، خەڵکێکی زۆری لێ کوژراوە کە دەڵێن لە سەروی 50000 کەس و سەدان هەزراریش بریندار ، هەزارانیش کەتوونەتە زیندانەکانی ئیسرائیل. زیاتر لە دوو ملیۆن کەسیش ئاوارەن هەر جارەو بۆ لایەکی کەرتی غەززە ئاوارە دەبن و برسیەتیش باسی ناکرێ.

  • یەکەم هێرشی راستەوخۆی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ، شەممە، 13-4- 2024 ئێران لە رێگای درۆن و هاژەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و ئەم هێرشە دوای ئەوە هات کە ئیسرائیل 10 رۆژ پێشتر هێرشی کردە سەر کۆنسوڵخانەی ئێران لە سووریا، 7 کەس لە بەرپرسانی نیزامی سوپای قودس کوژران.
  • لە کاژێر 02:30 بەرەبەیانیی (شەممە 2024/10/26)، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند کە هێرشێکی کردووەتە سەر چەند پێگەیەکی سەربازی لە نێو ئێران. ئێرانیش هێرشەکەی پشتڕاست کردەوە کە ناوەندە سەربازییەکانی پارێزگاکانی تاران، خوزستان و ئیلام کراونەتە ئامانج و 5 کوژراویان هەیە بە ناوەکانی:  سرگرد «سجاد منصوری،  استوار «مهدی نقوی، سرگرد حمزه جهان‌دیده، گروهبان‌یکم محمدمهدی شاهرخی‌فر و الله وردی رحیم پور.

 بە پێی هەواڵی مێدیاکان  لەم شوێنانە دراوە ( تهران، خوزستان،  ایلام، کرج ، اسلامشهر، رباط کریم، شیراز ، شهرری ، تهرانپارس ، پرندک، مشهد، ماهشهر، اهواز، شاهرود، رزن همدان، پارچین ، سمنان، فشافویه ، بهارستان ، اندیمشک ، دزفول)

  • دوای ئەوەی حیزبوڵای لوبنان بۆ پشتیوانی لە حەماس، ئەویش بە دەنە دانی ئێران دەستی بە مووشەک بارانی ئیسرائیل کرد، ئیسرائیل لێیان هاتە دەست بە تەقاندنەوەی سەدان پەیجەر، سەدان کەسی لە بێ دەست و بێ چاو کردن و دواتریش لە پلە بەرزەکانیانەوە پێداهات و حەسەن نەسروڵا رێبەری  حیزبوڵای لە ڕۆژی 27ی 9ی 2024 و دەیان بەرپرسی تری لێکوشتن کە هێندەک فەرماندەی ئێرانیشی وەبەر کەوتن و دواتر لە باشووری لوبنان راوی نان و بێ دەنگی کردن.
  • هێرشی دووهەمی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، لە  2024/10/01 لە کاتژمێر 7.5 ی هێوارێ ئێران جارێکی تر هێرشی هاژەکی (مووشەکی) کردە سەر ئیسرائیل. لەم هێرشەش دا وەک هێڕشەکەی شەممە، 13-4- 2024 کە ئێران لە رێگای درۆن و هاژەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، بە پێی مێدیای ئیسرائیلی پارچە مووشەکێک بەر فەلەستینییەک کەوتووە و کوژراوە و دوو کەسی دیکەش بە سووکی بریندار بوون. واتە لێرەەشدا هەر فەلەستینی بوو بە قوربانی. هێڕشی ئەو جارەیان بە قسەی سپای پاسداران بە تۆڵەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە، حەسەن نەسروڵڵا و عەباس نیلفرووشان بووە.
  • حوسیەکانی یەمەنیش بە دنە دانی ئێران هاتنە مەیدان و بۆ پشتیوانی لە خەڵکی غەززە دەیان موشەکێکیان هاویشتە ئیسرائیل دەیان کەشتی بارهەڵگریان کردە ئامانج، ئیسرائیل دەستی گەیشتە وانیش و ئێستاش جار و بارە دەیان کوتێ ئەوانیش بۆ پشتیوانی لە ئێران هێرشێکی مووشەکی جار و بار دەکەن. دیارە هێزەکانی ناتۆش دەیان جار لێیان دان.

2025/06/16

بابەتی پەیوەندی دار

ئیسرائیل تۆڵەی بنەماڵەی شەهیدانی سەندەوە. کاتی ڕاپەڕینە.

عەلی جەوانمەردی لە سەر هێرشی ئیسرائیل