محەممەد رەزاشا پەهلەوی پێش سەرکەوتنی شۆرشی گەلانی ئێران لە بەواری ١٦/١/١٩٧٩دا بە ناچاری ئێرانی بە جێ هێشت. ئایەتوڵڵا خومەینی لە پاریس را دوایی ١٤ ساڵ، لە بەواری ١/٢/١٩٧٩ گەرایەوە ئێران. لە بەرواری ١/٤/٢/١٩٧٩ دا کۆماری ئیسلامی ئێران دامەزرا.
لە گەڵ هاتنە سەر کاری رژێمی نوێی ئێران چاوسانەوە و قەدەغە کردنی حیزب و رێکخراوەکانی سیاسی دەستی پێکرد. بە تایبەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە دەسەڵات بە دەست حیزبە سیاسیەکانی کورد و پێشمەرگە بوو، هێرشی توندی کردە سەر. لە هێرشی بەربڵاوی درندانەی رژێم خەڵکێکی زۆر گیانیان لە دەست و زۆر گوند و ماڵ وێران کران.
ئێران وڵاتێکی فرە نەتەوەی و کلتوریە، وەک فارس، کورد، ئازەری، بلوچ و عەرەب. کەمە نەتەوەکان خەبات دەکەن بۆ پارستنی زمان، کلتور و داب و نەریتی خۆیان. رژێمی کۆماری ئیسلامی مافی کەمە نەتەوەکان پێشێل دەکات و دەیانچەوسێنێتەوە. هەموو هێزێک و تاکتیکێک بۆ راگرتن و مانەوەی دەسەڵاتی خۆی بە کار دێنێت.
کێشەی بەینی ئێران و ئێسرائیل لەو کاتەی کە کۆماری ئیسلامی ئیران دامەزراوە سەری هەڵداوە. ئەو کێشە ساڵ لە دوای ساڵ زیاتر بووە. ئێران هێزی چەکداری و سیاسی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست زیاد کردووە، وەک لە ئێراق، لوبنان، یەمەن، و لە سوریا لە کاتی رژێمی بەعس. دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەدا نارەزایی ئیسرائیلی لێکەوتەوە و پێیوایە کە ئەوە مەترسێکی گەورەیە بە دژی ئیسرائیل. رژێمی ئێران چەندین جار گوتوێتی کە دەیهەوێت، وڵاتی ئیسرائیل لە سەر نەخشەی جیهان بسریتەوە. هەروەها لە ساڵی ٢٠٠٢ دا کۆمەڵگای نێودەوڵەتی شکیان لەوەی کرد بوو، کە ئیران خەریکی دروست کردنی چەکی ئەتۆمیە. ئەو هەواڵە کاردانەوەی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە، بە داسەپاندنی گەمارۆی ئابوری بە سەر ئێراندا، بە سەرۆکایەتی ئەمریکا. دانوساندنی چەکی ئەتۆم لە نێوان ئیران و ئەمریکا لە زۆر قۆناخ دا بەرێوە چووە، بێ ئەوەی کە پێک بێن. هەروەها لە ساڵی ٢٠٢٥ یش دا دانوساندن کرا، بەڵام رێکنەوتن.
کێشەی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە مانگی ٦ ی ٢٠٢٥ دا زیادی کرد و بوو بە شەڕ لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا. ئیسرائیل هێرشی بە فرۆکە و راکێت کردە سەر ئێران بۆ لە ناو بردنی کارخانەکانی دروستکردنی چەکی ئەتۆمی. لەو هێرشانەدا چەندین پسپۆری سازکردنی چەکی ئەوتۆمی کوژران. هەروەها چەندین سوپاسالاری پایە بەرزری ئێرانیان کوشت..
رژێمی ئێران بەو هێرشانەی ئێسرائیل زۆر لاواز بووە. چاوەروانی ئەوە دەکرێ کە شۆرشێکی سەراسەری لە ئێران دەست پێبکرێ. باشترین شێوەی سیستمی سیاسی پاش روخانی رژێم دامەزراندنی ” فیدرالیسم” ە. لە سیستمی سیاسی فیدرالیسم مافی هەموو نەتەوەکان لە ناوەند و هەرێمەکان دەپارێزرێ و نوێنەری خۆیان لە پارلەمان و حکومەت دەبێ. هەروەها لە هەرێمەکان بەرێوەبەری خۆسەری پێکدێت.
گەرانەوە بۆ سیستمی پاشایەتی، دروست کردنەوەی دیکتاتۆرێکی نوێە. گەلانی ئێران مێژوێکی تاڵ و ناخۆشیان لە گەل رژێمی پاشایەتی هەیە. بۆیە سیستمی سیاسی فیدرالیسم باشترین شێوەیە بۆ دوخی سیاسی جێگر و دێموکراتی و مافی مرۆڤ، کە مافی گەلانی ئێرانی بە گشتی پارێزراو دەبێت.
نووسینی: عوسمان کەوکەبیشاد
شاری هامار، وڵاتی نۆرویژ
بەرواری ١٩/٦/٢٠٢٥