برینا گەلێ من، برینەکا هوور و کوورە،
بۆ ڕێکا وێ یا دژوار، ئەوراز و نشێو زوورە؟!

چۆمە دەف فامێ کوور و من پرسیار لێ کر:
ئەڤ برینە ژ کیڤە هات؟
کێ ئەڤ گەلە بێ هێز کری؟
بۆچی دەرمان بۆ نەبوو، ژ دێرین تا ب ئەڤرۆ؟
بۆچی کەس نەبوو خودان، ل ڤی دەردێ خوین ل بەر ڕۆ؟
فام ب ڕوحەکا تژی خەم، ئەز برمە ناڤ دیرۆکێ، گۆت:
سەحکە وان ڕەشپەران،
وان دەپێن وێ پرتووکێ.
ببینە کول و برین،
ببینە ئێش و ژانان،
کا چەوا خوین دڕێژیت،ژ لەشێ ڤان قوربانان!
تەورێ ل سەر دارێ مە،
نە ژ با و بارانا،
نە ژ زستانا سار بوو…
مخابن، ژ دهندور دا شکا!
چەند میر و خان و ئاغا، بەگ و شێخ،
وەک کرمێ ناڤ دارێ بەڕوویان،
ژ ڕەهان ڤە خوارن و وەشاندن،
تا سێبەرا وێ ل سەر ئەردی کێم کەن.
وان لەشێ دارێ گەل هەلوەشاند،
برین ل دڵێ خاکێ کێشاند،
و دووکەلا وی ئاگری،
هێشتا ل ئاسمانێ مە دگەڕن.
مخابن، هێشتا ژ ناڤ مە،
هندەک وەک گورگێن بەرخپۆش،
د ناڤ ڕەوەدا دگەڕن.
بۆ کاسەکا زێڕ،
دارستانا خۆ ددەن ب ئاگری،
و چیایان بێ هەناسە ددهێڵن.
گەل ژی،
وەک مەڕێن بێ شڤان،
د دویڤ هەر دەنگەکی دا دڕەڤن.
جارەک ل دویڤ گۆرگ،
جارەک ل سێبەرا چەقڵان،
و هێشتا بانگ دکەن:
هینن حەکیمێ لوقمان!
ئەی میر، شێخ، ئاغا و خان،
برینێن مە فیدای تە بن!
تو خودان و مێرخاسی،
بلا سەرێ مە د بن بن!
کێ ژ مە ڕا گۆت:
ئەم د سەر ب ڤان و وان عەشیرەتانە؟
ئەم ژ کەڤن دا،
ئێک جەستە،
ئێک مللەت،
ئێک گیانین.
وەرن،
وەک ڕووبارێن ژ چیایان داکەتین،
هەموو د ناڤ دەریایەکێ دا ببن ئێک.
وەک دارێن بەڕوویان،
ڕەهێن خۆ د ناڤ یەک ئەردی دا گرێبدەن،
دا چ باهۆز،
نەشێت مە بهەژینن و بچەمینن!
هەتا ئەڤ دارا پیر ـ ئەڤ گەلە ـ
ژ ناڤ خۆ
مار و کرمان دەرنەخەت،
هەتا ڕەهێن وێ
پاقژ نەبن،
چ بارانێن بەهارێ
گوڵا نائیننە سەر لقان،
و ل سێبەرا وێ
چ بولبول ئاوازان ناچرکینن.
مخابن، سەد مخابن،
برین دێ هەر کوورتر بن،
ڕۆژێن مە دێ ڕەش بن،
هیڤیێن مە دێ دوور بن.
گەر ئەڤ ڕەوشە وەسا بچیت،
کار گەهشتە وی جێی،
ئێدی چ چارە نابینیت
دونیایا ل سەر ڤی پیی.
بێسوودە،
ئەگەر هەزاران دەرمان بن،
چێ نابیت چ حەکیم،
هەرچەند کو لوقمان بن!
ڕەحیم نزهتزاده
من و پرسیارم لە عەقڵ (فام)
برینی گەلی من، برینێکی ورد و قووڵە،
بۆ ڕێگای پڕ لە ئاستەنگی، هەوراز و نشێوی زۆرە؟!
چوومە لای عەقڵی قووڵ و لێم پرسی:
ئەم برینە لە کوێوە هات؟
کێ ئەم گەلەی بێ هێز کرد؟
بۆچی لە دێرینەوە تا بە ئەمڕۆ، دەرمانی بۆ نەبوو؟
بۆچی کەس خاوەنی، لەم دەردە پڕ لە خوێنڕێژییە نەبوو؟
عەقڵ بە ڕۆحێکی پڕ لە خەمەوە، منیی بردە ناو مێژوو،
گوتی:
سەیری ئەو لاپەڕە ڕەشانە بکە،
سەیری دەفتەری ئەو پەڕتووکە بکە.
ببینە کول کەران و برینان،
ببینە ئێش و ژانان،
کە چۆن خوێن دەڕژێت،
لە جەستەی ئەم قوربانییانە!
تەور نە لە سەر داری ئێمە،
نە لە با و باران بوو،
نە لە زستانی سارد…
مخابن، لە ناوخۆوە شکا!
چەندین میر و خان و ئاغا، بەگ و شێخ،
وەک کرمی ناو داری بەڕوو،
لە ڕەگەوە خواردیان و هەڵیانوەشاند،
تا سێبەرەکەی لە سەر زەوی کەم بێتەوە.
وان جەستەی داری گەلیان هەڵوەشاندەوە،
برینیان لە دڵی خاکدا کێشا،
و دووکەڵی ئەو ئاگرە،
هێشتا لە ئاسمانی ئێمەدا دەسووڕێتەوە.
مخابن، هێشتا لە ناو ئێمەدا،
هەندێک وەک گورگی بەرگەمەڕ،
ناو ڕەوەکەدا لە گەڕانن.
بۆ کاسەیەکی زێڕ،
دارستانی خۆیان دەدەنە دەست ئاگر،
چیاکان بێ هەناسە و جێدەهێڵن.
گەلیش،
وەک مەڕی بێ شوان،
دوای هەر دەنگێک ڕادەکەن.
جارێک بە دوای گورگ،
جارێک لە سێبەری چەقەڵدا،
و هێشتاش هاوار دەکەن:
”بۆمان بێنن حەکیمی لوقمان!
ئەی میر، شێخ، ئاغا و خان،
برینەکانمان فیدای تۆ بن!
تۆ خاوەن و مێرخاسی،
با سەرمان شۆڕكەن!”
کێ بە ئێمەی گوت:
ئێمە سەر بەم و ئەو عەشیرەتەین؟ئێمە لە کۆنەوە،
یەک جەستە،
یەک میللەت،
یەک گیانین.
وەرن،وەک ڕووبارە داکشاوەکانی چیاکان،
هەموومان لە ناو دەریایەکدا ببینە یەک.
وەک دار بەڕووەكان،
ڕەگەکانمان لە ناو یەک خاکدا گرێ بدەین،
تا هیچ باهۆزێک،
نەتوانێت بمانهەژێنێت و بمانچەمێنێتەوە!
تاکو ئەم دارە پیرە ـ ئەم گەلە ـ
لە ناو خۆیدا
مار و کرمەکان دەرنەکات،
تاکو ڕەگەکانی
پاك نەبنەوە،
هیچ بارانێکی بەهار،
گوڵ ناهێنێتە سەر لقەکان،
و لە سێبەرەکەیدا،هیچ بولبولێک ئاواز ناچڕێت.
مخابن، سەد مخابن،
برینەکان هەر قووڵتر دەبن،
ڕۆژەکانمان ڕەش دەبن،
هیواکانمان دوور دەبن.
گەر ئەم ڕەوشە ئاوا بڕوات،
کار بگاتە ئەو جێیە،
چیتر چامە و چارەسەر نابینێت،
دنیای سەر ئەم پێیە.
بێسوودە،
ئەگەر هەزاران دەرمانیش بن،
چاک نابێتەوە بە هیچ حەکیمێک،
هەرچەندە کە لوقمان بن!

ڕەحیم نزهتزاده
وێنەی ئای ئی ، پیشمەرگەکان

