ڕۆژی دووشەممە، ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠٥، ئەندامان، لایەنگران و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران،

بەبۆنەی ٣٧ـەمین ساڵیادی تێرۆری ڕێبەری لێوەشاوە و مێژوویی گەلی کورد، دوکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملوو و هاوڕێی تێکۆشەری عەبدوڵڵا قادری ئازەر (ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و نوێنەری حیزب لە دەرەوەی وڵات)، خۆپیشاندانێکی بەربڵاویان لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بەڕێوەبرد.
خۆپیشاندانەکە لەبەردەم بارەگای ڕۆژنامەی بەناوبانگی سویدی “سوێنسکا داگبلادێت (Svenska Dagbladet)” لە ناوەندی شاری ستۆکهۆڵم ڕێکخرا. بەشداربووان بە وتنەوەی دروشم بە زمانەکانی کوردی، فارسی و سویدی، سەرکۆنەی کردەوە تێرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان کرد و پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن خاتوو “نیشتمان عەزیزی”، ئەندامی کومیتەی سوید خوێندرایەوە، کە تێیدا جەخت لەسەر بەردەوامیی ڕێبازی شەهیدان و ڕیسواکردنی تێرۆری دەوڵەتیی ئێران کرابووەوە.
شایانی باسە ئەم خۆپێشاندانە لەلایەن کۆمیتەی گشتیی حیزب لە سوید و بە هاوکاریی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ کۆمیتەی سوید ڕێکخرابوو. مەڕاسمەکەش بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوەیی “ئەی شەهیدان” لەلایەن بەشداربووانەوە کۆتایی هات.
🎥 ساڵە نەڵۆسی: کورتە فیلمی تایبەت بە یادەکە
لەم بەشەدا دەتوانن بینەری ئەو کورتە فیلمە بن کە ئامادەم کراوە و گۆشەیەک لە دەنگی ناڕەزایەتی، وتار و دروشمەکانی بەشداربووانی ئەم یادە لە شاری ستۆکهۆڵم نیشان دەدات:
