تف لەو ناوەی کە بە زۆر ناویان ناوە ”عێراق”!
ڕێگات هێشتەوە بۆ هەتکت لە تاران،

و لە هەموو جێگایەکی دیکە.
تف لەو ناسنامەیەی کە بە زەبری چەک بەسەرماندا سەپێندرا.
تف لەوانەی کوردستانیان بە تیغی سنوور دابەش کرد،
خستییانە ژێر چنگ و پەنجەی چوار گورگی داگیرکەر.
من کوڕی چیام؛
ناسنامەم بەفری سپیی لوتکەکانە،
هەناسەم بای شاخە،
دەنگم هاواری ڕووبارەکانە.
شوناسی سەپێندراوی ئێوە،
لە چاوی مندا،
جگە لە تاوان و ستەم،
هیچ مانایەکی دیکەی نییە.
خاکم بە زۆر،
بە نیشتمانێکی دەستکرد لکێندرا.
مێژووم لە برینی ئەنفال،
و لە هەناسەسووتانی کیمیاباران نووسراوە.
ڕەگ و ڕیشەم لە ناخی ئەم خاکەدا چەقێندراون.
ناسنامەم بە خوێنی شەهیدان نەخشێنراوە،
نە بە مۆری دەسەڵات.
بەڵام شکۆی پێشمەرگە و چیاکان هەرگیز نانەوێن.
تف لەو سنوورە دەستکردانە،
کە گەلێکیان لە خەمی یەکتری دابڕی.
تف لەو شکۆیەی
کە لەبەردەم بێگانە کڕنۆش دەبات،
و ملهوڕی بۆ فەرمانی دەرەکی دەکات.
تف لەو تەختە لەرزۆکەی،
کە بە نرخێکی هەرزان،
خاک و مافی من دەفرۆشێت.
بەڵام ڕۆژێک زنجیری ستەم دەشکێت.
ڕۆژێک مێژووی ڕەوای ئێمە،
لە دڵی چیاکان،
بە دەنگی بەرز دەخوێندرێتەوە.
ئێمە لوتکەی سەرکەوتنین،
بۆ بێگانە سەر ناوێنین!
کوردستان هەر بە بەرزی دەمێنێتەوە،
و ئاسۆی ڕووناک لەسەر گەلی من،
هەمیشە دەدرەوشێتەوە.
هەڵۆی ئازادی،
لەسەر لوتکەکان،
هەرگیز لە فڕین ناوەستێت!
ڕەحیم نزهتزادە
