دۆخی سەربازی و ئەمنیی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران گەیشتووەتە قۆناغێکی زۆر هەستیار و بەرفراوان.

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکام) حەوتەمین شەوی لەسەریەک لە هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر ئێران کۆتایی پێهێنا. هاوکات لەگەڵ ئەم هێرشانە، ئێران هێرشە هاژەکی و درۆنییەکانی بۆ سەر بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و چەند وڵاتێکی دیکەی ناوچەکە چڕتر کردووەتەوە.

١. هێرشەکانی ئەمریکا و بەئامانجگرتنی ژێرخانەکان لە باشووری ئێران
کۆتاییهاتنی شەپۆلی حەوتەم: سێنتکام ڕایگەیاند کە هێرشەکان کاتژمێر ٥ی بەیانی بە کاتی ئێران کۆتاییان هاتووە. ئامانجی هێرشەکان بریتی بوون لە ناوەندەکانی چاودێری، ژێرخانی لۆجیستی سەربازی (Infrastructure and Military Logistics) ، کۆگاکانی ژێرزەوی چەک، پردەکان، توونێلەکان و تواناکانی هێزی دەریایی ئێران. تا ئێستا لە ئوردون 2 لە هێزەکانی ئەمریکا کوژراون و یەکیان بێشوێن بووە.
پارێزگاری هورمزگان ڕایگەیاند کە لە هێرشەکانی بەرەبەیاندا، سێ پرد و توونێل کراونەتە ئامانج، کە بووەتە هۆی داخرانی سێ تەوەری سەرەکی هاتوچۆ (لەوانە پردی ڕووباری شوور لە ڕێگای بەندەرعەباس بۆ سیرجان، و توونێلی شەهید میرزایی).
گۆیا هێرش کراوەتە سەر وێستگەی کارەبا و پەمپەکانی ئاوخاوێنکەرەوەی بەندەری گوندی “بونجی” لە ناوچەی جاسکی پارێزگاری هورمزگان، ئەمەش بووەتە هۆی بڕانی ئاوی چەندین گوند.
ناوچە پێکراوەکان: دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە شار و ناوچەکانی (بەندەرعەباس، سیریک، قەشم، جاسک، دوورگەی لارک، ئەهواز، ئومێدیە، بوشەهر، چغادەک، خۆڕەماباد، و ناوەندێکی سەربازی لە دەوروبەری یەزد) بیستراوە.
٢. هێرشی تێرۆریستی ئێرانیش کە بە ئەمریکا ناوەستێ، بۆ سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران” لە هەرێمی کوردستان و موشەکبارانی زرگوێزەڵە سەرلەبەیانی ڕۆژی ١٧ی 7ی 2026، کە بەداخەوە لەم هێرشەدا ٩ پێشمەرگەی کۆمەڵە گیانیان بەختکرد کە بریتین لە: (فەرهاد قەمەری، سروش نەسری، سینا سەفەری، یاسین کیانپوور، ئەحمەد مەحموودی، ڕەزا سادقی، کەسرا ڕەحمانەژاد، سیاوان نیکی خا، و زەکەریا فەقێ حەسەن ئاقا).

ئاماری گشتی هێرشەکان بۆ سەر هەرێم: لە سەرەتای دەستپێکردنی ململانێکانەوە، هەرێمی کوردستان بە 904 درۆن و مووشەک بۆردوومان کراوە (617 هێرش بۆ سەر هەولێر، 254 بۆ سەر سلێمانی، 31 بۆ سەر دهۆک و2 بۆ سەر هەڵەبجە)، کە بووەتە هۆی شەهیدبوونی 29 کەس و برینداربوونی 138 کەسی دیکە.
کاردانەوەی فەرمی هەرێم: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی وەزیران بە تووندی هێرشەکانیان سەرکۆنە کرد و بە پێشێلکارییەکی زەقی سەروەریی عێراق و هەڕەشە بۆ سەر ئاشتی ناوچەکە وەسفیان کرد.
٣. بەرپەرچدانەوەی وڵاتانی ناوچەکە (کوێت، ئوردن و بەحرەین)
کوێت و ئوردن: وتەبێژی وەزارەتی بەرگری کوێت و هێزە چەکدارەکانی ئوردن ڕایانگەیاند کە سیستەمەکانی بەرگرییان چەندین موشەکی بالیستی و درۆنیان لە ئاسمانی وڵاتەکەیاندا تەقاندووەتەوە کە لە ئێرانەوە ئاراستە کرابوون.
بەحرەین: وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدا دوای ئەوەی سوپای ئێران ڕایگەیاند کە بنکەکانی ئەمریکای لە بەحرەین بە درۆن کردووەتە ئامانب.
٤. هەڵوێستی ناوخۆیی ئێران و سانسۆری میدیایی لە ئێران لەوپەڕی خۆی دایە و زانیاری کەم دەگاتە مێدیاکان، ئەوەی کە دەبینرێ و دەبیسترێ ئاخوندکان بەم شەڕە خۆتڕێنەیان، ئێران بە تایبەت جنووبی ئێرانیان بۆ 50 ساڵ دواتر گەڕاندەوە. هەروەک پێشتر لە بابەتێکدا نووسیم ، ئێرانیش دەکەن بە عەززە و لوبنان، ئەگەر نەتەوەی فارس وەخەبەر نەیەن.
ڕاگەیەندراوی سوپای پاسداران: سوپای پاسداران ئەمریکای تۆمەتبار کرد بە دەستپێکردنەوەی شەڕ لە ناوەڕاستی دانوستانەکاندا و هۆشداری دایە ئەو وڵاتانەی خاکیان داوەتە ئەمریکا. هەروەها ڕایگەیاند کە لە ئێستادا تەنها ئامانجی سەربازییان بۆ وەڵامدانەوە هەڵبژاردووە.
سانسۆری توند: بەپێی ڕێنمایییەکانی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، میدیاکان قەدەغەکراون لە بڵاوکردنەوەی هەر وردەکارییەک سەبارەت بە قەبارەی زیانەکانی سەر ژێرخانە مەدەنییەکان.
گوتاری ڕۆژنامەی کەیھان: ڕۆژنامەی کەیھان ڕەخنەی لەو شیکەرەوانە گرتووە کە باسی مەترسییەکانی داڕمانی ئابووری و نەمانی گەنم و سووتەمەنی دەکەن، و داوای کردووە لە شیکردنەوەی شەڕەکەدا تەنها پشت بە “هێزی خودایی” ببەسترێت.
5. موجتەبا خامنەیی کە کەس نازانێ مردووە یان ماوە بە پەیامێک هەڕەشە دەکا و دەڵێ: بۆ دوژمنی ئەمریکی وانەی لەبیرنەکراومان هەیە، هەروەها ئەمریکای بە هەڵگیرسێنەری شەڕ تۆمەتبار کرد و گوتی: «ئازایەتیی جەنگاوەرانی ئیسلام و غیرەتی خەڵکی ئازای ناوچەی باشوور» نموونەیەک لەو وانانەن کە کۆماری ئیسلامی و بەرەی بەرگری بۆ ئەمریکایان ئامادە کردووە.
لە مێدیاکانیان داواکاری بۆ ئاراستەکردنی مووشەک بەرەو خاکی ئەمریکا دەکەن و دەلێن هێرشکردنە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بەس نییە، چونکە بە وتەی ئەوان، سەرۆکی ئەمریکا لە ناو خاکی خۆیدا بە ئارامی دەسووڕێتەوە لەکاتێکدا فەرمانی هێرشکردنە سەر ئێران دەردەکات. ئاماژە بە تواناکانی هێزی هوافزای سوپای پاسداران و ئێران خاوەنی ئەو مووشەکە دووربڕانەیە کە توانای بڕینی مەودای گەورەیان هەیە بۆ گەیشتن بە ئامانجە ستراتیژییەکان.
سەرچاوە، مێدیاکان
ئەم کورتە فیلمەش بۆ گووێگرتن دەبێ
