له ماراتۆنی گەیشتن بەو هیوا و ئامانجە بهرزە،
به ههنگاوی شهکهت، ئەما بە ڕۆحێکی پڕ لە لەرزە.

به چاوی پڕ لە ئەسرین و بە جەرگی غەرقی ئازار،
بە فرمێسکی کڵیلی دیدەکەی گەلی بریندار.
دڵۆپە دڵۆپ خوێنی گەل چوون یەک دەبن سەرتاپا،
له ئامێزی یەکتردا دەچنە سەر بەرەو باڵا.
دەبنە هەور و باران و دەبنە کانی و جۆباران،
دەبنە چەم و ڕووبار و دەریا بۆ چاوی یاران.
دەبنە شەپۆلی تۆڵە و دواجار دەکەونە خرۆشان،
دەبنە هاوار و بانگی سەرکەوتن لە کۆڕی تێکۆشان.
بۆ هەڵاتنی خۆری گەشی ئازادیی ئەم خاکە،
بۆ ڕزگاریی نیشتمان کە ئامانجێکی زۆر پاکە.
مزگێنیی سەرکەوتنە بۆ پاکڕەوانانی دڵسۆز،
بۆ ڕوحی شەهیدانی کوردستانی پیرۆز.
ڕەحیم نزهەتزادە
