لە ڕاگەیەندراوی «کۆنگرەی ئازادیی ئێران»دا سەبارەت بە شەڕ و دەستێوەردانی دەرەکی، بە ئەنقەست زمانێکی «ئێرانیی گشتی» بەکاردەهێنرێت:

«خەڵکی ئێران» و «مردمانی ئێرانزەمین». ئەم دەستەواژانە لە ڕواڵەتدا وەک چەترێک بۆ هەمووان دەردەکەون، بەڵام لە ناوەڕۆکدا هەموو مافێکی نەتەوەکان دەشارنەوە.
هیچ ئاماژەیەک بە نەتەوەکانی ناو جوگرافیای ئێران (کورد، ئازەری، بەلووچ، عەرەب، تورکمەن و هتد) ناکرێت. هیچ باسێک لە ستەمی نەتەوەیی، بۆردومانی کوردستان، هێرش بۆ سەر بنکەکانی پێشمەرگە، یان شەهیدبوونی چالاکانی مەدەنی نییە. تەنانەت مافی خۆبەڕێوەبەری (فیدراڵیزم) وەک مافێکی کۆمەڵایەتی بۆ پێکهاتەی نەتەوەیی، بە ئەنقەست و بە تەواوی لەبیر دەکرێت.
لە بەڵگەنامەی دامەزراندنی کۆنگرەکەدا باس لە «فرەچەشنیی ناسنامەیی» دەکرێت و ناوی کورد و بەلووچ دەهێنرێت، هەروەها دەڵێن هەندێک ئەندام فیدراڵیزم بە سیستەمی دڵخوازی خۆیان دەزانن و کۆنگرە لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم مۆدێلە دەکات؛ بەڵام لە کاتی قەیران و شەڕدا، لە «دەموچاوی گشتی»ی کۆنگرەدا، هەموو ئەمانە لە ناو چەمکی «گەلی ئێران»دا دەتوێنرێنەوە.
ئەمە شێوازێکی کلاسیکیی فارسناوەندگەراییەکی فێڵبازانەیە. کۆنگرە دەیەوێت هەم کەسایەتییە ناوەندییە دژەفیدراڵییەکان لەخۆ بگرێت (کە «بە بیانووی یەکپارچەیی خاک، پاوانخوازیی دەسەڵاتی ناوەندگەرایی» بۆیان هێڵی سوورە) و هەم هەندێک لایەنی کوردی کە لەو کۆنگرەیەدا بەشدارن، بۆ ڕەوایەتیدان بە ئامانجە شاراوەکانیان بەکاریان بێنن. ئەم پارادۆکس و ڕوانگە ئەمنییە، باسکردنی «نەتەوەی کورد» یان «ستەمی نەتەوەیی» کە بە کارێکی بڤە سەیر دەکات، بۆ ئەوەی ناوەندگەرایان لێی نەترسن و پلاتفۆرمەکە هەڵنەوەشێتەوە.
مەرامی سیاسیی شاراوە:
١- نیشاندانی خۆیان وەک هێزێکی «بەرپرسیار» و «سەربەخۆ» بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەک جێگرەوەی قۆناخی دوای کۆماری ئیسلامی.
٢- بەهانە نەدان بە ڕژێم و ناوەندگەراکانی فارسی ناو کۆنگرەکە بۆ ئەوەی نەتوانن بە تۆمەتی «پشتگیری لە جیابوونەوە» و مەترسی بۆ سەر یەکپارچەیی ئێرانزەمین، کۆنگرەکە تۆمەتبار بکەن.
٣- داکۆکیکردن لە «یەکپارچەیی خاک» وەک ئەولەوییەت، بەبێ داننان بە مافی نەتەوەیی کورد وەک مافێکی جیاواز.
کەوایە لێرەدا ڕوانگەی ئەوان سەبارەت بە بەشداریی لایەنە نەتەوەییەکان تەنیا سوودوەرگرتنی ئامرازئامێزانە (ئیبزاری) و تاکتیکییە، نەک هاوبەشی و ستراتیژییەکی ڕاستەقینە بۆ قبوڵکردنی ئێران وەک دەوڵەتێکی فرەنەتەوە و فرەنیشتمان، بەڵکوو مەرامیان لە ئێستاوە «یەک نەتەوە، یەک وڵات و یەک ئاڵا»یە و لە ئێستاوە دەبینین زمانی کۆنگرەکە بەرەو «ئێرانی گشتی» دەچێت، واتە هەمان ناوەندگەرایی کۆنی بە بەرگێکی نوێوە.
کۆتا قسە بۆ حیزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات:
١- بەشداری بکەن، بەڵام وەک «هاوپەیمانێکی ستراتیژی کە خاوەنی پرسی نەتەوەیە» و بۆ سەروەریی خۆی و خاکە داگیرکراوەکەی لە دژی دیکتاتۆریی ناوەندی، مێژوویەکی پڕ لە خەبات و قوربانیدانی هەیە، نەک وەک «بەشێک لە ئەوان».
٢- مەرج دابنێن: داننان بە مافی دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەی کورد، قبوڵکردنی فیدراڵیزم یان خۆبەڕێوەبەریی فراوان، و ئاماژەکردن بە ستەمی نەتەوەیی لە هەموو ڕاگەیەندراوەکاندا.
٣- هاوپەیمانیی سەربەخۆی کوردی (وەک هاوپەیمانیی حیزبە کوردییەکان) بپارێزن و بەهێزی بکەن.
٤- هاوپەیمانیی خۆمان لەگەڵ نەتەوە ستەملێکراوەکانی (بەلووچ، عەرەب، ئازەری، تورکمەن و هتد) بەهێز و چالاکانە بکەین، نەک تەنیا پشت بەم کۆنگرەیە ببەستن.
بەشداریی ڕەخنەگرانە و مەرجدار لەو کۆنگرەیەدا ڕەوایە، بەڵام بەستنەوەی چارەنووسی بزووتنەوەکەمان بەم پلاتفۆرمە مەترسیدار و هەڵەیە. نموونەی وەک هاوکاریی لەگەڵ «حیزبی توودە» و «شوڕای نیشتمانیی بەرگری» کە لە کۆتاییدا بەرەو ناوەندگەرایی ڕۆیشتن، وانەیەکە بۆ ئێمە.
بۆ ئێمەی کورد، ئەوەی دەبێت بەرز بمێنێتەوە، داکۆکیکردنە لە مافی نەتەوەیی کورد وەک نەتەوەیەکی جیاواز لە ناو جوگرافیای ئێراندا، نەک وەک «بەشێک لە خەڵکی ئێران». کورد تەنیا کاتێک سەرکەوتوو بووە کە خۆی وەک سوژەیەکی سیاسیی سەربەخۆ مامەڵەی کردووە، نەک وەک بەشێکی لاوەکی لە «ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی».
ئەم زمانە «ئەمنی»یەی کۆنگرەی ئازادی لە ڕاستیدا زمانێکی مەترسیدارە بۆ نەتەوە ستەملێکراوەکان و پێویستە لە ئێستاوە خۆمان لەگەڵی یەکلا بکەینەوە.
پێشینیان بە جوانی وتوویانە:
« شەڕێ ناو “شۆیێ” باشترە ژ مەسڵحەتا سەر”جۆخینێ”.»
بابەتی پەیوەندی دار
کۆنگرەی ئازادیی ئێران؛ لە دروشمی دیموکراسییەوە بۆ ناوەندگەرێتی و شۆڤێنییەت، ڕەحیم نزهتزادە

ڕوونکردنهوه سهبارهت به بهیاننامهی کۆنگرهی ئازادیی ئێران لهسهر شهڕ
28 پووشپەڕ 2726
له پێوهندی لهگهڵ ئهو بهیاننامهیەدا که کۆنگرهی ئازادیی ئێران لهبارهی شهڕی ئێران و ئهمریکا و ئاکامهکانی دهری کردووه، به ئاگاداریی ههموو لایهک دهگهیهنین که حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لهبهر ئهوهی له ئۆرگانه بهڕێوهبهرییهکانی ئهو کۆنگرهیهدا ئهندام نییه، له داڕشتن و پهسندکردنی ئهو بهیاننامهیهدا بهشدار نهبووه.
ههربۆیه نێوهرۆکی ئهو بهیاننامهیه به ههڵوێستی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دانانرێ و هیچ پێوهندییهکی بهو حیزبهوه نییه. ههڵوێسته ڕهسمییهکانی حیزبی دێموکرات تهنیا له ڕێگای ئۆرگان و مێدیاکانی ئهو حیزبهوه ڕادهگهیهنرێن و بڵاو دهکرێنهوه.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
کۆمیتهی پێوهندییه ئێرانی و کوردستانییهکان له دهرهوهی وڵات
١٩ی جولای ٢٠٢٦
***
پێشمەرگەکان: ڕاگەیەندراوەکە بە کوردی کە بە ئای ئی کراوە و دەقی فارسیەکە لە ژێرەوە دانراوە
ڕاگەیەندراوی کۆنگرەی ئازادیی ئێران سەبارەت بە جەنگ، دەستێوەردانی دەرەکی و مافی چارەی خۆنووسینی گەلی ئێران
سیاسەتە جەنگخوازانەکانی کۆماری ئیسلامی لە گۆڕەپانی سیاسەتی نێودەوڵەتی و ناوچەییدا، ئێران و گەلانی ئێرانی خستووەتە بەردەم دەرهاوێشتە وێرانکەرەکانی جەنگ و زەمینەی بۆ هێرشی سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر خاکی ئێران خۆش کردووە. جەنگی ئێستا، کە بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی زۆرێک لە هاونیشتمانیانمان و ژێرخان و سەرچاوەکانی وڵاتی وەک سەرمایەی نیشتمانی و میراتی نەوەکانی داهاتوو کردووەتە ئامانج، جارێکی دیکە خەڵکی ئێران دەخاتە بەردەم دووڕیانێکی درۆینە: ئەو تێڕوانینەی کە گوایە بۆ دژایەتیکردنی هێزێک، ناچارین لە پاڵ هێزێکی دیکەدا بوەستین.
کۆنگرەی ئازادیی ئێران بە توندی ئەم دووڕیانە ڕەت دەکاتەوە. ئێمە جەخت لەسەر ڕێگایەکی سەربەخۆ دەکەینەوە کە لەسەر بنەمای ئازادی، دیموکراسی، سەربەخۆیی، دادپەروەری، مافەکانی مرۆڤ و کارایی و ئیرادەی هاووڵاتیانی ئێران دامەزراوە. لە ڕوانگەی ئێمەوە، «نا بۆ کۆماری ئیسلامی» و «نا بۆ جەنگ» دوو لایەنی دانەبڕاوی خەباتن بۆ داهاتوویەکی ئازاد و دیمۆکراتیک لە ئێراندا. ڕاوەستان لە دژی ستەمکاریی ناوخۆیی، بە واتای قبووڵکردنی جەنگ و دەستێوەردانی سەربازیی دەرەکی نییە؛ هەروەها دژایەتیکردنی هێرش و دەستێوەردانی دەرەکیش ناتوانێت بە واتای پشتگوێخستنی بەرپرسیارێتی کۆماری ئیسلامی بێت لە دروستکردن و توندکردنەوەی قەیرانەکانی ئێستادا، یان چاوپۆشیکردن بێت لە سەرکوت، کۆمەڵکوژی و پێشێلکردنی بەربڵاوی مافەکانی مرۆڤ لە ئێراندا.
گرتنەبەری هەڵوێستێکی لەم شێوەیە نەک تەنها هەڵبژاردنێکی سیاسی، بەڵکو بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی و مێژووییە لە بەردەم نەوەکانی ئەمڕۆ و داهاتووی ئێراندا. خەڵکی ئێران مافی خۆیانە لە وڵاتێکی ئازاد، ئارام، ئاوەدان و بەهرەمەند لە ئاشتی و سەروەریی دیمۆکراتیکدا بژین، و نەوەکانی داهاتووش مافی خۆیانە نیشتمانێک بە میرات بگرن کە نەبووبێتە قوربانیی ستەمکاری، جەنگ و وێرانی.
لەسەر بنەمای «بنەمای نوێنەرایەتیی کاریگەری ئیرادەی نەتەوە» وەک یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی یاسای نێودەوڵەتی، حکومەتەکان تەنها لەو کاتەدا شەرعیەتی نێودەوڵەتییان دەبێت کە نوێنەرایەتیی ئیرادەی ڕاستەقینەی گەلی خۆیان بکەن؛ کەواتە، لەبەر ئەوەی کۆماری ئیسلامی نوێنەرایەتیی ئیرادەی ئازادی گەلی ئێران ناکات، نابێت سیاسەت و کردەوەکانی بە ناوی نەتەوەی ئێرانەوە بنووسرێت. لە بەرامبەردا، گەلانی ئێران، کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێکخراوە پیشەییەکان، بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان و پارتە سیاسییەکان، و هەموو هێزە ئازادیخواز و دیموکراتخوازەکان، خاوەنی سەرەکین لە مافی چارەی خۆنووسینی وڵاتەکەدا و دەبێت لە چەقی هەر گفتوگۆ، بڕیاردان و دەستپێشخەرییەکی سیاسیدا بن سەبارەت بە ئێستا و داهاتووی ئێران. هیچ دەوڵەتێکی دەرەکی، هیچ هێزێکی سەربازی و هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان زلهێزەکانی جیهاندا ناتوانێت شوێنی ئیرادەی ئازادی گەلی ئێران بگرێتەوە یان لە جیاتی ئەوان بڕیار لەسەر سیستەمی سیاسی و داهاتووی ئەم وڵاتە بدات.
لەسەر ئەم بنەمایە، کۆنگرەی ئازادیی ئێران جەخت لەسەر پێویستیی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە دەکاتەوە:
کۆتاییهێنانی دەستبەجێ بە جەنگ و ڕێگریکردن لە فرەوانبوونی پێکدادانە سەربازییەکان.
دژایەتیکردنی هەر جۆرە دەستێوەردانێکی سەربازیی دەرەکی لە دیاریکردنی چارەنووس و داهاتووی سیاسیی ئێراندا.
بەهێزکردنی پێگە و بەفەرمی ناسینی ڕۆڵی هێزە دیمۆکراتیکەکانی ئێران وەک هێزی سەرەکی و خاوەن ماف لە پرۆسەی گواستنەوەدا بەرەو حکومەتێکی دیمۆکراتیک، کە لەسەر بنەمای مافەکانی مرۆڤ و ئیرادەی ئازادی گەل دامەزرابێت.
گەشەپێدانی هاوپشتی و پشتگیریکردن لە کۆمەڵگەی مەدەنی، میدیای ئازاد، بزووتنەوەی ژنان، بزووتنەوەی کرێکاری، بزووتنەوەی خوێندکاری، ڕێکخراوە پیشەییەکان، چالاکوانانی مافی مرۆڤ و هێزە ئازادیخواز و دیموکراتخوازەکانی دیکە.
ئازادکردنی دەستبەجێ و بێ مەرجی هەموو زیندانیانی سیاسی و بیروڕا و ڕاگرتنی سێدارەکان.
دانانی مافی گەلی ئێران بۆ دیاریکردنی چارەی خۆنووسینی خۆیان، بە دەستی خۆیان، لە چەقی هەر سیاسەت، گفتوگۆ و دەستپێشخەرییەکی نیشتمانی یان نێودەوڵەتی پەیوەندیدار بە داهاتووی ئێرانەوە.
کۆنگرەی ئازادیی ئێران هاوخەمی و هاوپشتی خۆی لەگەڵ هەموو ئەو خەڵکە ڕادەگەیەنێت کە بەهۆی ئەم جەنگەوە زیانیان بەرکەوتووە، هەروەها لەگەڵ بنەماڵەی گیانبەختکردووان. ئێمە هاوکات لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر بەرپرسیارێتی کۆماری ئیسلامی لەو سیاسەتانەی کە ئێرانیان ڕووبەڕووی جەنگ و قەیران کردووەتەوە، هێرشی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر خاکی ئێران، بەردەوامیی جەنگ و هەر جۆرە دەستێوەردانێکی سەربازیی دەرەکی لە دیاریکردنی چارەنووسی وڵاتدا شەرمەزار دەکەین.
کۆنگرەی ئازادیی ئێران
***

دەقی بەییاننامەکە
بیانیه کنگره آزادی ایران درباره جنگ، مداخله خارجی و حق تعیین سرنوشت مردم ایران
سیاستهای جنگافروزانه جمهوری اسلامی در عرصه سیاست بینالمللی و منطقهای، ایران و مردمان ایرانزمین را در معرض پیامدهای ویرانگر جنگ قرار داده و زمینه را برای تهاجم نظامی آمریکا به خاک ایران فراهم کرده است. جنگ جاری، که به کشته و زخمی شدن بسیاری از هممیهنان ما انجامیده و زیرساختها و منابع کشور را، بهعنوان سرمایههای ملی و میراث نسلهای آینده، هدف قرار داده است، بار دیگر مردم ایران را در برابر دوگانهای دروغین قرار میدهد: این تصور که برای مخالفت با یک قدرت، ناگزیر باید در کنار قدرتی دیگر ایستاد.
کنگره آزادی ایران قاطعانه این دوگانه را رد میکند. ما بر راهی مستقل تاکید داریم که بر آزادی، دموکراسی، استقلال، عدالت، حقوق بشر و عاملیت شهروندان ایران استوار است. از نظر ما، «نه به جمهوری اسلامی» و «نه به جنگ» دو وجه جداییناپذیر مبارزه برای آیندهای آزاد و دموکراتیک در ایراناند. ایستادگی در برابر استبداد داخلی، به معنای پذیرش جنگ و مداخله نظامی خارجی نیست و مخالفت با تهاجم و مداخله خارجی نیز نمیتواند به معنای نادیده گرفتن مسئولیت جمهوری اسلامی در ایجاد و تشدید بحرانهای کنونی یا چشمپوشی از سرکوب، کشتار و نقض گسترده حقوق بشر در ایران باشد.
اتخاذ چنین موضعی نهتنها یک انتخاب سیاسی، بلکه مسئولیتی اخلاقی و تاریخی در برابر نسلهای امروز و آینده ایران است. مردم ایران حق دارند در کشوری آزاد، امن، آباد و برخوردار از صلح و حاکمیت دموکراتیک زندگی کنند و نسلهای آینده نیز حق دارند سرزمینی را به ارث ببرند که قربانی استبداد، جنگ و ویرانی نشده باشد.
بر اساس «اصل نمایندگی موثر اراده ملت» بهعنوان یکی از پایههای اساسی حقوق بینالملل، دولتها تنها در صورتی مشروعیت بینالمللی دارند که اراده واقعی مردم خود را نمایندگی کنند؛ بنابراین، از آنجا که جمهوری اسلامی نماینده اراده آزاد مردم ایران نیست، سیاستها و اقدامات آن نباید به نام ملت ایران نوشته شود. در مقابل، مردمان ایران، جامعه مدنی و تشکلهای صنفی، جنبشهای اجتماعی و احزاب سیاسی، و همه نیروهای آزادیخواه و دموکراسیخواه، صاحبان اصلی حق تعیین سرنوشت کشورند و باید در مرکز هر گفتوگو، تصمیمگیری و ابتکار سیاسی درباره حال و آینده ایران قرار گیرند. هیچ دولت خارجی، هیچ قدرت نظامی و هیچ توافقی میان قدرتهای جهانی نمیتواند جایگزین اراده آزاد مردم ایران شود یا درباره نظام سیاسی و آینده این کشور به جای آنان تصمیم بگیرد.
بر این اساس، کنگره آزادی ایران بر ضرورت اقدامات زیر تاکید میکند:
پایان فوری جنگ و جلوگیری از گسترش درگیریهای نظامی
مخالفت با هرگونه مداخله نظامی خارجی در تعیین سرنوشت و آینده سیاسی ایران
تقویت جایگاه و بهرسمیت شناختن نقش نیروهای دموکراتیک ایران بهعنوان نیروهای اصلی و صاحب حق در فرایند گذار به حکومتی دموکراتیک، مبتنی بر حقوق بشر و اراده آزاد مردم
گسترش همبستگی و حمایت از جامعه مدنی، رسانههای آزاد، جنبش زنان، جنبش کارگری، جنبش دانشجویی، تشکلهای صنفی، فعالان حقوق بشر و دیگر نیروهای آزادیخواه و دموکراسیخواه
آزادی فوری و بیقید و شرط همه زندانیان سیاسی و عقیدتی و توقف اعدامها
قرار گرفتن حق مردم ایران برای تعیین سرنوشت خویش، به دست خود آنان، در مرکز هر سیاست، گفتوگو و ابتکار ملی یا بینالمللی مرتبط با آینده ایران
کنگره آزادی ایران همدردی و همبستگی خود را با همه مردم آسیبدیده از این جنگ و خانوادههای جانباختگان اعلام میکند. ما ضمن تاکید بر مسئولیت جمهوری اسلامی در سیاستهایی که ایران را در معرض جنگ و بحران قرار داده است، تهاجم نظامی آمریکا و اسرائیل به خاک ایران، ادامه جنگ و هرگونه مداخله نظامی خارجی در تعیین سرنوشت کشور را محکوم میکنیم.
کنگره آزادی ایران
