کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هێرشە درۆنییەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ سەر یەکێک لە بنکەکانی سپای میللیی کوردستان،

تەقەمەنی تێکەڵ بە فۆسفۆری سپیی بەکار هێناوە.
بەپێی بینین و پشکنینی حاڵەتی ٩ پێشمەرگەی برینداری ئەم هێرشە و ئاگری بەرفراوانی ژینگە و شوێنی بە ئامانج گیراو، ئەو تەقەمەنییەی کە لەو هێرشەدا بەکارهاتووە، فۆسفۆری سپیی تێدا بووە.
ئەم پەلامارە تەنها تاوانێک نییە، بەڵکوو پێشێلکارییەکی ئاشکرای بنەما سەرەکییەکانی یاسای نێودەوڵەتیی مرۆڤیی لە کاتی شەڕدایە. بەکارهێنانی ئەو تەقەمەنییانەی کە سووتاندنی مرۆڤ و ژینگەی لێدەکەوێتەوە، لەگەڵ بنەماکانی مرۆڤایەتی و پابەندبوونی نێودەوڵەتیی دەوڵەتان ناتەبایە.
کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی نابێ ئەم تاوانە بێوەڵام بێڵێتەوە.داوا لە سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنجوومەنی ئاسایش، ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سوور و هەموو دەزگا و دامەزراوە نێودەوڵەتییە پێوەندییدارەکان دەکەین هەنگاوی یاسایی پێویست بۆ سزادانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڵبگرن.
هەروەها چاوەڕێ دەکرێت حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناو ئاسایش و مافەکانی هاووڵاتیان و ژینگەی خۆیان بەرگریی لە دەستدرێژی و هێرشە سەربازییەکانی ئێران بکەن.
بێدەنگی لە حاست بەکارهێنانی چەکە قەدەغەکراوەکان، ڕێگا بۆ دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە تاوانە مەترسیدارانە خۆشدەکات. پاراستنی کرامەتی مرۆڤ و ئاسایشی مەدەنییەکان و پابەندبوون بە یاسای نێودەوڵەتیی، بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشی هەموو دەوڵەتان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانە.
نا بۆ بەکارهێنانی چەکە قەدەغەکراوەکان
پارتی ئازادیی کوردستان (PAK)
١٩ی جوولای ٢٠٢٦ز
٢٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ ک
تکایە ئێرە کلیک بکەن بۆ دیتنی فیلمەکە، لاپەڕەی هونەر ئەحمەد



وەک سایتی پێشمەرگەکان، داوای چاک بوونەوە بۆ ئەم پێشمەرگانە دەکەین و رورەشی بۆ کۆماری تێرۆریستی ئاخوندی ئێران. هەر ئەوە لەم نیزامە چاوەڕوان دەکرێ. بە هیوای ئەوەی ئەم نیزامە گۆڕ بە گۆڕ بێ و چیتر لاوانی ئێمە نەبنە قوربانی.
بابەتی پەیوەندیدار
لە هێرشێکی مووشەکی و درۆنی 9 پێشمەرگەی کۆمەڵە بەداخەوە شەهید بوون
هێرش بۆ سەر حیزبی دێموکرات شەهید بوونی نەدا میری، سەمیرا ئەڵڵایاری و شاهین ئازەربەرزین،
