کاتێک دوژمن و داگیرکەران جیاوازیی نێوان ڕەنگ و لایەنە سیاسییەکانمان دەسڕنەوە و هەموو دەنگێکی ئازادیخوازیی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵات و باشوور
بە یەک پاکێج سەیر دەکەن و ناوی ”جودایخواز”ی پێوە دەلکێنن، ئەرکی سەرەکیمان تێکشکاندنی ئەو سنوورە دەستکردانەیە کە لە نێوان خۆماندا کێشاومانن.
ئەم هۆنراوەیە هاوارێکە بۆ یەکڕیزی، نەک تەنیا وەک پەرچەکردارێک بەرامبەر پرۆپاگەندەی میدیایی نەیاران، بەڵکو وەک ڕاستییەکی مێژوویی کە دەسەلمێنێت ئێمە یەک گەل و یەک جەستەین لە گشت کات و سەردەمێکدا.
—————
هاواری یەکبوون بەرامبەر تەڵەی داگیرکەر
نەیاری کورد بە یەک چاو دێتە مەیدان
دەكاتە ئامانجی خۆی گشت شەهیدان
بە جودایخواز دەزانێ شۆڕش و دەنگ
چی لایەن هەیە لای ئەو، یەکە ڕەنگ
تۆپبارانی دەکات باشوور و لایەک
بێ جیاوازیی گەنج و منداڵ و دایك
لە سێدارە دەدات کچ و کوڕی زاد
بۆی گرنگ نییە کێیە، گشت نیشتمانزاد
ئەگەر ئەو کینەکەی گشت گرتینەوە
بۆچی ئێمە نەکەین یەکگرتنەوە؟
ئەو هێڵە دەستکردانەی سنگی وڵات
نەبوونە بەربەست لەبەردەم ویست و هات
هەتا پێکەوە قایم نەبین لەم خاکەداوغ
وڵات دەبێتە نێچیر لەم چەرخەدا
ئەوان مێژووی گەلی ئێمە دەشێوێنن
تەواوی چاکە و ڕاستی دەسووتێنن
بە فۆسفۆری قەدەغە و ئاگر و خوێن
هێزێ ئازادی دەکەنە ئامانجی کین
برا و پێشمەرگەمان لە نێو گڕی ئاگر
دەسەلمێنن دوژمن کێیە و کێیە داگیر
چ کۆمەڵە و دیموکرات، چ یەکێتی و بارزان
لە چاوی دوژمندا یەکن، بە یەک نیشان
تەقینەوەی خەمی هاوبەش لە سەرتاپای وڵات
دەبێتە بڵێسەی ئازادی دژ بە تاریکات
با بڵێین: بەسە ئیتر جیاوازیی ڕەنگ
نەتەوە یەک دەنگە، یەک دڵ لەم جەنگ
ئەمەیە هاواری ڕاستی و ڕێگەی ڕووناكی
”نەزهەت” هەمیشە دەخوێنێ بۆ یەکێتی و پاکی
