پێشمەرگەکان: بەداخەوە ئەبووبەکر هوشەنگی پیشمەرگەی کۆمەڵە و خەڵکی شاری مەریوان و یەکێک لە بریندارانی دوایین بۆردومانەکانی بنکەکانی کۆمەڵە ئەمڕۆ 20260721 گیانی بەخت کرد.

لە هێرشە تێرۆرسیتیەکەی رۆژی هەینی 9 پێشمەرگەی دیکە کۆمەڵە پەیوەست بوون بە کاروانی شەهیدانی سەربەرزی کوردستان.
سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە و هاوڕێ و خزمانی ئەم شەهیدە و شەهیدەکانی دیکەی کۆمەڵە دەکەین و بەم هیوایە کۆماری ئاخوندی گۆڕکرێ و ئاواتی شەهیدان بێتە دی.


دەقی راگەیاندنی کۆمەڵە
راگەیاندنی کۆمەڵە بە بۆنەی گیانبەختکردنی یەکێک لە بریندارەکانی ڕووداوی هێرشەکەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کۆمەڵە
خەڵکی تێکۆشەری کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە بەداخەوە ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٣٠ی پوشپەری ١٤٠٥ی هەتاوی، هاوڕێ ئەبووبەکر هوشەنگی یەکێک لە بریندارەکانی هێرشی ڕۆژی هەینی بۆ سەر بارەگاکانی کۆمەڵە لە زرگوێز و دەوروبەری بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی ئازیزی بەختکرد.
کۆمەڵە وێڕای سەرخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری، هاوڕێ و هاوسەنگەرانی، سەرجەم خەڵکی کوردستان و بە تایبەت خەڵکی مەریوان، پێداگری لەوە دەکاتەوە کە ڕێگە و ڕێبازی هاوڕێ ئەبووبەکر ون نابێ و خوێنی گەشی هاوڕێیانی گیانبەختکردوومان هەوێنی درێژەدانی خەبات و شۆڕشمان دەبێت.
کۆمەلەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
سکرتاریەتی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە
٣٠ی پووشپەڕی ١٤٠٥
٢١ی جولای ٢٠٢٦
بابەتی پەیوەندی دار


تەرمی نۆ شەهیدی کۆمەڵە «رۆژهەڵاتی کوردستان» لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەدی هیندی له سلێمانی نیژران.
